خەڵاتیَكی گەورەی جیهانی
Peyamner _ سەلاح شاسواری، جەوانی 23 ساڵەی سنەیی، خەڵاتیَكی گەورەی جیهانی پێ درا .
كۆمەڵەی نێودەوڵەتیی داڕێژەران و بەڕێوەبەرانی سیستەمەكانی راگەیاندنی ئەلكترۆنیكی، خەڵاتی زانستی خۆیان بەهۆی بەرهەمهێنانی ( D.C.M.S )، لەنێوان دە میلیۆن بەشدار بوو لە 145وڵاتی جیهاندا دایە سەلاحی شاسواری . ئەو بەرهەمە توانای ئەوەی هەیە پشتیوانی لەتەواوی زمانەكانی جیهان بكات ودەتوانیَ لەهەركاتدا، هەر كەسایەتییەكی هەواڵگری، بەشێوەی ژێروی وێب، هاوشێوە سازی بكات .
هەروەها ئەو بەرهەمە 70 ماژولی بۆ مەبەستەكانی كارپێكردن لەرێكخراو و یەكەكانی بەرهەمهێنەردا هەیە .
سەلاح شاسواری لە لیَدوانیَكدا بۆ پەیامنیَر دەڵێ : كاری نووسینی ئەو بەرنامەیەم لەمانگی ئابی ساڵی 2002وە دەست پێكرد و دوای ماوەیەك وەستان لەمانگی نیسانی 2004ەوە درێژەم پێدا و نزیكەی سێ مانگ پێش ئێستا كۆتایی پێ هات . شاسواری لەدرێژەی قسەكانیدا گوتی : ئەو سیستەمە بەگوێرەی بەراوردی ئەنجومەنی ئەنفۆرماتیكی ئێرانەوە، بەهێزترین سیستەمی ناوەڕۆكی زانیارییەكان دەژمێردرێت .
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ئامانجەكانی ئەو بەرهەمەوە گوتی : ئاسانی خەزن كردنی زانیارییەكان لەلایەن هەركەسەوە تەنانەت بەكەمترین شارەزاییەوە، گەیشتن بەشوێنە جۆراوجۆرەكان، سەربەخۆیی تەواوی زانیارییە بڵاو بووەكان، گەیشتن بەبانكەكانی زانیارییەكان لەلایەن ئەوكەسەی بەكاری دەهێنێت لە ئامانجەكانی داڕێشتنی ئەو بەرنامەیەنە.
کاک بەردەقانی ئەمە ئەبوایە لەبەشی هەواڵ دابنرێت، بۆ هەواڵ زیاد ناکەی بۆ بەشی گواستنەوە.
باشە کاک ئاراس ڕاستەکا خۆ ئەوە هەر کاک سەڵاحی کوردئایتی.نێت ە وانا؟
پێشتر سەردانی ئێرەی ئەکرد...دەی ئەمە بخوێنیتەوە کاک سەڵاح!
سڵاۆ ڕێز بۆ هەمو لا
بەڵێ من هەر سەلاحەکەی خۆتانم!
بە قەوڵ سنەیی من نمەک پەروەردەی کورد ئای تی گروپم.
ڕاستیه کەی وایه ئەو خەڵاتەمگرت بەڵام من لەگەڵ پیام نێر پێوەند یم هەر نەبوه ،
بە داخەوه نەم توانی ئەم چەند رۆژه سەردانی ئێره بکەم.
ئەوەواڵه ئەوهڵ جار تلەڤزیۆنی bbc و پاشان تلفزیۆنی کورد و کاناڵی یەک و دو و سێ ی ئێران بڵاویان کردەوه ،
گۆمانم پیام نێر لەوانی گرتبێ.
دیکەی هەواڵه کانم نارد بۆ کاک هیوا
برای بچوک تان سەلاح
بەچاوان کاک هیوا گیان؛
به ناوی یەزدانی پاک و دڵۆڤان
له گەڵ پێشکەش کردنی سڵاۆ و ڕێزم بۆ تەواو بەڕێوه بەران و بینەرانی کاناڵی کورد ،
من سەلاح شاسواریم تەمەنم 23 ساڵه له سنه دەژیم – کارناسی سۆفتوارم له زانکۆی تاران وەرگرتوه ،ماوەی 3 ساڵه سەرۆکی تێکنیکی کۆمپانیای پەردازشگەران کوردستانم.
ساڵی 2001 دەستم به داڕشتنێ سیستێمێکی ڕاگەیاندنی ئلکترۆنیکی به ناو DCMS کرد .
ئەۆ پرۆگرامه توانای ئەوەی هەیە پشتیوانی لەتەواوی زمانەكانی جیهان بكات ودەتوانیَ لەهەركاتدا، هەر كەسایەتییەكی هەواڵگری یان هەر ئۆرگانێک ، بەشێوەی سەر به وێب ، هاوشێوە سازی بكات و دای بڕێژێ.
ساڵی 2003 ئەو بەرهەمه خەڵات یان جایزەی زەڕەبین تەڵایی با ڵاترین شۆرای ئەنفۆڕماتیکی ئێرانی وەرگرت . هەمان ساڵ به بەراوردی ئەنجومەنی ئەنفۆرماتیكی ئێرانەوە، بەهێزترین سیستەمی ناوەڕۆكی زانیارییەكانی ئێران له قەڵەم درا.
بۆ پایانی ساڵی 2004 یانێ له 20 دسامبر كۆمەڵەی نێودەوڵەتیی داڕێژەران و بەڕێوەبەرانی سیستەمەكانی راگەیاندنی ئەلكترۆنیكی،لەنێوان دە میلیۆن بەشدار بوو لە 145وڵاتی جیهاندا خەڵاتی زانستی خۆیان به DCMS دا .
هەر وەها حەقی ڕای ساڵانه که به 6 کەس له تەواو دنیا ئەبەخشڕێ بە ئەو تا پایانی ساڵی 2005 به ئێمه ش درا. هەر وەها بۆ پرۆژەی گەورەی پی پی سی ڤی ئای پی دۆ- له من دەعوەتکراوه بەشدار بم. ئەڵ بەت نیشانی زانیاری بۆ ساڵی 2003-2004 به DCMS بەخشرا
هەر وەها کۆمپانیاکانی GE, Microsoft, Hertz, K-Mart, Amoco, TTI, Budget, FTD, Alamo, AOL, BigBallot, NBCi, American .
له پشتیوانانی ئەو خەڵاتەن.
ئەو سیستمه ئیسته خەریکه بۆ وەزارەتی ئیرشادی ئێران ڕێ ئەخڕێ.
پارەی هەر وشان لەم سیستیمه بۆ هەر ئۆرگانێک 4،000،000 تمەنه(3,477.68 EMU)
ئیتر ئەو خەڵاته پیشکەشی کوردستان ئەکەم.