تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دروستکردنی سایت

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/07/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

من له بواریکی زانستیدا کار دەکەم دەمەویت سایتی بە ناوی خۆمەوە دروست بکەم.. تکایا دەتوانن هاریکاریم بکەن

ماندوو نەبی خزم!
ئەگەر لەبواری زانستی دا کاربکەی دەبێ زمانی بێگانە و بەتایبەتی ئینگلیزی بزانی، بۆیە سەرچاوەی یارمەتی دانی تۆ زۆرن، بەڵام پێویستە ڕوونی بکەیەوە کە دەتەوێ سایتەکەت چۆن و بە چ زمانێکی سایت دروستکردن دەست پێدەکەی.
بۆ هتمل یان پهپ یا ئەی‌ئێس‌پی و ...هتد.
هەرکامیانت بوێ دیاری بکە دڵنیام سەرچاوەی زۆر و زەوەند هەن بتوانی سودیان لیوەربگری.

سڵاو،
کاک سەروەر گەر لاپەڕەیەکت دەوێ به ناوی خۆتەوە،
وەک: www. serwernoori.com
ئەوا دەبێت لە شوێنێکی وەک www .1und1.de بیکڕیت و، بەپێی دواخوازی تۆ لە پشتیوانی سکریپت و ئیمەیل و هاتوچۆ و هۆست..هتد نرخێکت دەخەە خزمەت.

گەر بەلاشیشت دەوێت وەک برادەران ناویان برد، لاپەڕە زۆرن: دەتوانی لە لایکۆس یان یاهوو جێگەی بەلاش وەربگریت،
ئەوکاتە پێدەچێت ناوی لاپەڕەکەت: www. geocities. com/serwernoori بێت.

بۆ دروست کردنی لاپەڕەکەشت سەردانی هەموو بۆ کوردان بکە:
http://www.all4kurds.net/fp/

وێرای سلاو
من پێویستیم بە ژوری میوان هەیەبۆ مالپەرەکەم کە بتواندرێ بە وشەی کوردی لێی بنوسرێت.لە سایتێک بە نێوی ئۆلزون ژوری میوانم بە خۆرایی دابەزاندوە بەلام ناتوانی بە وشەی کردی لێی بنووسی و پاشانیش رێکلامی زۆر لەگەڵە.

کاک سلێمان دەزانی تۆ لەناو پرسیاری کاک سەروەر نوری پرسیارت کردووە،پێ دەچێ یەکەم جارت بێت سەردانی ئێرە بکەیت!
تکایە پرسیار لەوێ بکە کەنوسراوە لەسەرەوە پەیامێکی نوێ بنووسە، واتە پەنجەرەی پێش ئەمە.ئەوکات پرسیارەکەت دەچێتە سەرەوەو هاوڕێیان گەر وەڵامیان لابێت بەدڵنیایەوە وەڵامت دەدەنەوە.
سەرکەوتوبن..

زۆر سوپاس بۆ هاریکاریتان،
گرفتەکە لەوەدا نیە کە دەبیت بەلاش بێت بەڵکو جۆری سایتەکەیە، کە تەنها ناوی سایتی خۆم بێت نەک لەگەڵ ناوی ئەو سایتەی لێی وەردەگرم
زۆر سوپاس

سڵاو!
کاک سەروەر وابزانم تۆ سێرڤەر و دۆمەینی بەلاشت دەوێ، ئەوەندەی من ئاگادار بم، هیچ شوێنێک بێ ئەوەی ڕیکلامی خۆیانی لەگەڵ ‌بێ نی‌یه. بۆ زمانی ئاڵمانی نازانم بەڵام بۆ سویدی http://www.info.se ئێرە دۆمەینەکانیان ڕێکلامی لەگەڵ نی‌یه.

زۆر لەو شەریکانەی کە هێڵی ئەنتەرنێتیان لێ وەردەگریت بۆ ئەندامانیان بوارێکیان دەدەن بۆ دروست کردنی سایت لە ڕێی members