تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ کۆدکردن

ئە گەر قبوڵم کەن

Zanest

Zanest

بڵاوکراوەتەوە

2004/11/05

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

بەڕێزان ،خۆشحالم کە کوردئایتی گروپ ئەبینم ڕۆژ لەدوای رۆژ زیاتر لەخزمەتی خەڵکی کورددایە ، بەڕاستی ئەگەر یەکێک هیچ زانیاریەکیشی نەبێت لە IT دەزانێت ئەم شوێنە ئەرکێک و خزمەتێکی نەتەوەیی و زانستی یە ،بەڕاستی منیش خۆم بە برا بچوکی ئێوە دەزانم و ئەگەر قبوڵم بکەن حەز دەکەم لەم کاروانەدا بەشداری بکەم و بە گوێرەی ئەو زانیاریە کەم تا زۆرەی دەیزانم لە بوارەکانی زانستی کۆمپیوتەردا یارمەتی خەڵکی بدەم،وە منیش کەڵک لە خەڵکی وەرگرم بۆ ئەو مەبەستە ، راستە من ئەندام نیم لەم گروپەدا ،بەڵام بە بۆچونی من هە موو کەسێک ئەبێت خۆی بە ئەندامی ئەم شوێنە پیرۆزە بزانێت،من لە خزمەتی ئەو کەسانەدام کە پرسیاریان هەیە لە بوارەکان پڕوگرام دانان بە زمانی visual basic دروستکردنی داتابەیس بە Ms Access,Sqlserver ،ئیشم کردوە لەم بوارانەدا ،هەروەها سەرەتایشم لە چێکردنی مالپەردا (html,asp) ،من تا ئێستا ناتوانم بلێم ئایا کەسێکی professionl م لەم بوارانەدا یان نا ، چونکە وەک بەختیار عەلی دەفەرموێ
من لە وڵاتی قەزاو قەدەردا ئەژێم ، ئەوەی کە فێریشی بوین کەمێکمان خوێندوەو کەمێکیمان بە هەوڵی خۆمان فێری بوین ،هیوادارم بتوانم یارمەتی خەڵک بدەم و خەڵکیش یارمەتیم بدات ،بەرێزان ئێوەش ئەگەر هەرباسێک یان کۆدێکی سەرنج راکێشتان بینی کە من سودی لێ وەرگرم بە تاقه تی خۆتان بینووسن ، بە بۆچونی من ئەمەش هەنگاوێکی با شە بۆ بەرەو زیاتر بەرەوپێشچونی سەکۆی کۆد و پرۆگرامکردن و بۆ زیاتر یارمەتیدانی خەڵک،شەرت نیە هەر بە شێوازی پرسیارو وەڵام یارمەتی یەکتر بدەین.
زۆر سو پاس و سەرم هێشانن.

زانست جەمال .

زۆر بەخێربێیت بەڕێزم، خۆشحاڵین بە بەشداربوونتان.

سڵاو بەڕێزان
منیش وەک خوێندکارێکی کورد لە وڵاتی ئەڵمانیازۆر خۆشحاڵم که خۆم لێرەدا دەبینمەوه که بەماڵی زانستی کوردانی د‌‌ەزانم. منیش هەمان بۆچون و ڕای کاک زانست م هەیه نامەوێت لەوه زیاتر باس بکەم. منیش هیوادارم بەپێی ئەوەی ئەیزانم بتوانم یارمەتی بدەم وه بەڕێزیشتان ئەگەر بتوانن یارمەتیم بدەن له کار و ئەرکەکانی خوێندنماندا. هەڵبەته ماوەیەکی زۆر نییه که کورد ئای تی دەناسم. من لای خۆمەوه بەخێرهاتنی کاک زانست دەکەم وە ئەوەی ئەو نوسیویەتی منیش هەمان بۆجونم هەیه.
کاتیکی خۆش
توانا رەشید

تۆش بەخێربێیت کاک توانا، لەچ بوارێکدا شارەزایت باشە ، یان لە چ بوارێکدا پرسیارت ئەبێت حەز دەکەم بینوسیت .

سڵاو
سوپاس کاک زانست بەڕێز.
وەڵام بۆ پرسیارەکەت لەم بوارانەدا دەخوینم
داڕشتنی پرۆگرام بە C++,C
داتابەیس/ Oracle8i, MS Access, Mysql
Digitaltechnik
HTML, Java
بەڵام لەوانەیه لە بواریتریشدا پرسیار و وەڵامم هەبێت شەرت نییه هەر لەو بوارەدا بێت.
هیوادارم ئەوەی تائێستا فێر بوم بتوانبم منیش بەو کەسانەی که دەیانەوێت فێری بن بگەیەنم وه هەروەها لێرەش بتوانین زانیاری زیاتر کۆبکەینەوه و بتوانن یارمەتیم بدەن له کێشەو ئەرکەکانم.
سوپاس

سڵاو
زۆر سوپاس کاک دیلمان بەڕێز منیش هیواخوازم له خۆشیا بیت.

بەگەرمی بەخێربێن، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم له خوێندن و ژیانتاناندا.

هیوای بەردەوامیتان بۆ ئەخوازم!

کاک زانست لەگەڵ بەڕێز کاک توانا، بەخێربێن.

شۆڕشی پێنۆس پێشکەوتنی نەتەوەیە، هیوادارم لەم شۆڕشە دانەبڕێن.

سەرچاو هاتن، زانست و توانا دوو کەرەسەن کورد ئایتی هەمیشە پەی بە بردوون..