کۆدێکم دەوێت ..
پاش سڵاو ...
من تەنها کۆدیکم دەوێت وەک چوار چێوه وە بتوانم تێیدا بنوسم .
ئایا بە فرۆنت پەیج دەکرێت؟
ئەی بە فۆتۆشۆپ؟
تکایە کۆدەکەیم بۆ بنووسن...
لەگەڵ ڕێزم ...
دووهەم دانه له خوارەوه
http://karim-qubadi.com/javascript/hemejor.htm
تەنها Text نووسراوه لە نێو چوارچێوەکە لەنێو کودەکە لایبەو تەواو..
لای من هیج دەرناچێت
http://karim-qubadi.com/taqy.htm
کاک ئەلەند، سەبارەت به پرسیارەکەت له(فرۆنتپەیج)، لەسەرەوە لەسەر Table کرتە بکه و پاشان ئەو قەڵەمە هەڵبژێره "Draw Table".
سەبارەت به(فۆتۆشۆپ)یش دەبێت وێنەکان پارچە پارچە بکەیت، خۆت گەورەییەکەیت چۆن دەوێت وا دیاری بکه و پاشان به html پاشەكەوتی بکه.
سەبارەت به (کۆد)یش تۆ ئەتەوێت چەند خانه بن و پانی و بەرزیییان چەندبێت؟
کاک ئەلەند، من نازانم تۆ چۆن چوارچێوەیەکت درووست کردووه، که نەتوانیت تیایدا بنووسیت!
ئێستا فۆتۆشۆپ بکەرەوه بۆ درووستکردنی چوارچێوەیەک، له فۆتۆشۆپ پەڕەیەکی نوی بکەرەوه، خۆت پانی و بەرزی دیاری بکه، پاشان لای دەستی چەپ له Tools کرتە لەسەر "Slice Tool" کرتە بکه، وێنەی قەڵەمێکه "پاندان"ێک. بەو قەڵەمه دەتوانیت چوارچێوه درووست بکەیت و بە ئارەزووی خۆت تیایدا بنووسیت، ئیتر نووسینەکه لە پێش پاشەکەوت کردن بێت یان پاش پاشەکەوت کردن هیچ له مەسەله ناگۆڕێت. بۆ پاشگرەکەشی هەرچییەک بێت ئەویش هیچ لە مەسەله ناگۆڕێت، چونکه من له پەیامەکەی پێشوودا وامزانی تۆ دەتەوێت به یارمەتی فۆتۆشۆپ ماڵپەڕێک درووست بکەیت، بۆیه باسی "html"م کرد.
سەرکەوتووبیت