Simple Truth
سڵاو هاڕێیان ئەم هۆنراوەی چریس دی بێرگ کە بۆ رەوەکەی ساڵی 1991 ی وتوە گەر هاوڕێیەک هەبێت بتوانی بیکات بە کوردی بەڕێزان دەمەوێت، بەڵام بەڕێزان بۆیەلێرە داوای دەکەم چونکە دەمەوێت بەشێوەیەکی زۆر باش و کوردیەکی زۆر جوان بکرێت لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستی
ئەمەش هۆنراوەکەیە
The Simple Truth (A Child Is Born)"
A child is born on a battlefield,
A soldier boy falls to his knees,
And a woman cries in joy and pain,
When will we all live in peace again?
A child is born where the wild wind blows,
In a country torn from the south to the north,
And a family runs from day to day,
When will we see our home again?
When will we see that simple truth,
That the only thing that's worth a damn,
The life of a child is more than a forest,
The life of a child is more than a border,
Could ever be;
A child is born in the desert sun,
A tiny life has just begun,
And a mother cries for her hungry babe,
When will I feed my boy again?
A child is born to an ordinary home,
East or west, it could be anyone,
But we all want to know,
Will my child survive to see the day,
When we will be secure again?
When will we see the simple truth,
That the only thing that's worth a damn,
The life of a child is more than a forest,
The life of a child is more than a border,
The life of a child is more than religion,
The life of a child is only a heartbeat from eternity,
We must believe, for the sake of humanity,
We must believe...
For the sake of humanity, we must believe.
قەد له بیرم ناچێ ئەو شەوەی که ئەو گۆرانی بێژه له پێش چاوی سەدان هەزار کەسەوه ئەو گۆرانیەی وت، هاوکاتیش له تەلەفزیۆنەکانی دونیاوە راستەوخۆ بڵا دبووەوه. بڕیار وا بوو که دوایین کەسیش شوانپەروەر گۆرانی بڵێ و وتیشی، من هەموو گۆرانیەکانم تۆمار کردووه. دوو شت، یەک خۆش و یەک ناخۆش ئەو شەوه روویاندا که هەردووکیانم له بەرچاوە کە ئەمانه بوون: کاتێک کریستر گۆرانی دەوت خەڵکەکه مۆمی داگرساویان به دەستەوه کردبوو دەیانشەکاندەوه و مۆمەکان له تاریکی شەودا لەگەڵ شەپۆلی خەڵکەکه کەه خۆیان دەشەکاندەوه دەهاتن و دەچوون و ئاڵای کوردستانیش به دەست زۆر کەسەوه دەشەکایەوه، ئەم دیمەنانەش هاوکات له دونیادا بڵا دەبووەوه، به تایبتی له ستدیۆی کاناڵی یەکی تەلەفزیۆنی سویددا کوردێکیشیان دانابوو لە سەر رووداوەکه قسەی دەکرد. دیاره دوای خوێندنی گۆرانیەکه لەگەڵ شوان پەروەردا یەکتریان له باوەش گرت.دەبێ ئەوەش بڵێم که بەینابەین دیمەنی کوردی ئاوارە و ماڵوێران پیشان دەدرا، بەتایبەتی ژن و منداڵی پێخاوس لە سەرما و بەری کێوەکانی کوردستان. رووداوە خرابەکەش ئەوه بوو که کاتێک شوان پەروەر گۆرانی خوێند و نزیک کاتژمێر 1ی نیوە شەو بوو، کۆڕێک له پشتیەوە به جل و بەرگی رازاوەی کوریەوه ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان به دەستەوه گرتبوو، بەڵام ئاڵاکەیان ئاوەژوو گرتبوو، واتە به وێنە ئاڵای ئێران و سوورەکەیان کردبووە خوارەوه، کەسیش نەبوو بۆیان راست بکاتەوه. خاخ کورده بۆ زۆربەی کارەکانت ئاوەژووه!! خەتای خۆمان نیە، شانسەکەشمان سەرئاوەژوویه.
ئەمەش لەبەر خاتری تۆ. گاڵتەشمان پێنەکەیت باشه!
ئەتوانیت وشەکان پاش و پێش بخەیت تا شێوازێکی هۆنراوەت دەستبکەوێت. ئێسته له هیچ ناچێت و واتایەکی واشی نیه.
ڕاستییه ساکارەکه (ڕاستییەکی ساکار)
ڕاستییە ساکارەکه (منداڵێک لەدایک بوو)
منداڵێک له پانتایی جەنگدا لەدایک بوو
کوڕەسەربازێک چۆکی دانا
ژنێکیش ئەگری لەخۆشی و ئازاردا
کەی هەموومان لەئاشتیدا ئەژینەوه
منداڵێک لەو شوێنەی که ڕەشەبا هەڵدەکا لەدایک بوو
له وڵاتێکی پارچەپارچەکراو له باشووریەوه بۆ باکور
خێزانێکیش ڕائەکەن (یان ئەژین، ژیان بەسەرئەبەن) لەڕۆژێکەوه بۆ ڕۆژێکی تر
کەی ماڵەوه (یان وەتەن) ئەبینینەوه هەمدیسان
کەی ڕاستیە ساکارەکە ئەبینین (بەرچاومان ئەکەوێت یان هەستی پێبکەین)
که تەنها ئەوشتەی که نرخێکی وای هەبێت
ژیانی منداڵێک زیاتره له دارستانێک
ژیانی منداڵێک زیاتره له سنوورێک
تۆ بڵێی هەرگیز ببێت (یان بێتەدی)
منداڵێک له بیابانی ڕۆژ لەدایک بوو
ژیانێکی بچکۆله دەستی پێکرد هەرئێسته
دایکێکیش ئەگری بۆ منداڵه برسییەکەی
کەی هەمدیسان خواردن ئەدەم به کوڕەکەم
منداڵێک له دایک بوو بۆ ماڵێکی ئاسایی
خۆرهەڵات یان خۆرئاوا، بۆی هەیه هەچ کەسێک بێت
بەڵام هەموومان ئەمانەوێت بزانین
ئایا منداڵەکەم ئەمێنێت بۆ بینینی ئەو ڕۆژه (ڕۆژگار)
کەی هەست به بێمەترسی ئەکەین هەمدیسانەوه
کەی ڕاستییه ساکارەکه ئەبینین
که تەنها ئەوشتەی که نرخێکی وای هەبێت
ژیانی منداڵێک زیاتره له دارستانێک
ژیانی منداڵێک زیاتره له سنوورێک
ژیانی منداڵێک زیاتره له ناوچەیەک
ژیانی منداڵێک تەنها یەک دڵلێدان دووره له بێکۆتایی (ئەبەدی یانیش مردن)
پێویسته بڕوابکەین لەپێناو مرۆڤایەتییدا
پێویسته بڕوابکەین...
لەپێناو مرۆڤایەتییدا، پێویسته بڕوابکەین
منیش بڵێم ئەم باسە هیچ پەیوەندی نیە بە بەشی پرسیارو وەڵام وە ناشتوانرێت بگوێزرێتەوە بۆ هیچ بەشێکی دی چونکە پەیوەندی نیە بەو بەشانەشەوە
کەواتە چارە؟؟؟؟؟
هێمن گیان هێندێک شت له ژیانی رۆژانەشدا وایه، هەموو راسا و رێسایەکیش نانووسرێ، جاربارەش مرۆڤ دەبێ ددان به جەرگی خۆیدا بنێ. داوای چارەسەرت کردووه، بەبڕوای من لێیگەڕێ، دەنا هۆنراوەکەی بۆ وەرگێڕدراوه و ئەگەر کاکه ئامانج دیتی و وەرگرت ئەوا دەتوانی لایبەری. یان دەتوانن بەشێکی هونەریش لێرەدا بکەنەوه، دەنا خەڵک بۆ بابەتێکی وا پەنا بەرنه کوێ. چارەی دیکەش ئەوەیه له بەشی وەرگێڕانی فۆنتە کوردیەکاندا بەشی وەرگێڕانی کوردی ئینگلیزیش دابنرێ. هەر بژین.
کاکه هێمن گیان تووڕە مەبه شتێکم وەبیر هاتگه. ئەویش ئەوەیه که کاتێک تکستی وەرگێڕانەکەم دەخوێندەوه وشەی "جەنگ"م بەرچاو کەوت، ئەر چەندە بەڕاستی ئێره شوێنی باس کردنی ئەم باسه نیه. بەڵام ئەم وشەیه بەداخەوه ئێستا له راگەیەنەره گشتیەکاندا زۆر بەکار دێ و هیچ کوردیش نیه، وشەیەکی فارسی به زۆر بەکوردی کراوه، کە ئەوه نزیک دوو ساڵه به زۆری زۆرداری له کوردستانی گەرمێن کراوه به کوردی. له کاتێکدا وشەی بەرامبەرەکەی به کوردی هەیه و ئەویش "شەڕه". هێندێک کەس پێیان وایه "شەڕ" عەرەبی یه، بەڵام ئەم جۆرە شەڕه به عەرەبی دەبێ به "حرب" و "شر"یش به عەرەبی هەیه که مانای شتێکی دیکه دەدا و مەبەست "شەڕ"ەکەی خۆمان نیه. سەیر ئەوەیه تاکوو شەڕی براکوژیش له کوردستاندا هەبوو، وشەی شەڕی ناوخۆیی و ئەم جۆره شتانه زۆر بەکار دەهات، بەڵام دوای شەڕەکان سەرهەڵدانی ساتەلایت ئیتر خرانە پشت کەندوو. یان وشەیەکی زڕڕه کوردی دیکە خەریکه مێشکی من تێک دەدا که ئەویش دیسان لە راگەیەنەره کوردیەکاندا به کار دێ، ئەویش "خانواده"یه کە فڕی به زمانی کوردیەوه نیه و وشە بەرامبەرەکەی "بنەماڵە"یه که بداخەوه ئەگەر بەم جۆره بڕۆینه پێش هەر خۆمان بۆ هۆی راگەیەنەری نائاگاوه زمانەکەێ خۆمان تێک دەدەین و بەرەو فەوتانی دەبەین. ئیتی پێویست به دوژمن ناکا. دیسان دەبێ ببوورن هەرچەنده ئێره شوێنی ئەم باسه نیه، بەلام لێرەش باشره هەر نیه، چوونکه خەڵکێکی رووناکبیری زۆر سەردانی ئێره دەکەن.
ئەتوانیت پاش وەڵامدانەوەی کاک ئامانج ئەم پەیامانه بگوازیتەوه بۆ ئەو شوێنەی پێت خۆشه.
مەرج نیه زمانێک وشەکانی هەمووی له خودی خۆیەوه بن. وشەی "شەڕ" وشەیەکی گشتییه و بۆ ناکۆکیی نێوان دووکەسیش بەکاردێت. وشەی "جەنگ" تەنها بۆ ناکۆکیی نێوان دوو دەوڵەت یان گرووپی گەوره بەکاردێت. من پێم وانیه زمانی کوردی خۆی وشەی بۆ هەمووشتێک هەبێت و وەرگرتنی وشەی بیانی کارێکی پێویسته. ئێمەی کورد وشەی "زیاتر" یان "زیا" بەکاردەبەین لەگەڵئەوەشدا کەئەم وشەیه عەرەبیه. بەڵام ئایا هیج ئۆلتەرناتیڤێک هەیه بۆ ئەم وشەیه؟ نەخێر!
ئەگەر وابێ شەڕی برا کوژی له نێوان دووکەسدا بوو؟! یان شەڕه گەڕەک که له کوردستاندا و بەتایبەتی له لادێکاندا باوه له نێوان دوو کەسدایه؟ شەڕی خۆ ت.. و یان "شەڕە سەگ" که زۆر کەس وەك یاری چاوی لێدەکەن و جاری وایه هەموو سەگەلی دێ لێک دەهالێن و شەڕ دەکەن، تەنیا دوانن؟ یان لەمەودوا دەبێ بە شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی بڵێین حرب عالمی؟! کاتێک وشەیەک له زمانێکدا هەبێ، ئیتر پێویست ناکا له زمانێکی دیکەوه بۆی قەرز بکەی. ئەگەر نەبوو زۆر رەوایه و له هەموو زمانێکی دونیاشدا ئەم کاره کراوه، بەڵام زۆرجار ئەم کاره له رووی ناچارەیەوه دەکرێ.
دوای سلاوو ڕێز کاک حامید وشەی خانەوادە بە بروای من نابێتە بنەماڵە بە کوردی ابێتە (خێزان)