بۆ ئێمە نەمان بێت؟
سڵاو هاوڕییان،
ئێستا بە دوای وشەیەکی کوردیدا گەڕام هەرچیم کرد نەم دۆزییەوه.
نازانم کەی کاتی ئەوە دێت ئێمەش وەک گەلانی تر فەرهەنگی راستەو خۆمان هەبێ لە نێت؟
ئەمینۆ
مانگێک بۆ دوو مانگی تر دەمانبێت ، گەر ماین !......
www.ferheng.net
ئەو دەردە سنگی منی ڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕەش کردۆتەوە!
5 کەسی بەسە! بەس ئاخ ئەم من لە دوورو تۆ لە دوورە نااااااااااااااااااابێت!
سڵاو بەڕێزان ، کاک ئەمینۆ ی بەڕێز ،ئێمە لە کوردستان گروپێکی بچووک ئێستا خەریکی ئەو کارەیەن،تەنها دەکەوێتەوە سەر ووشە ئەویش دەبێت هەمووتان یارماتیمان بدەن لە ووشەدا هیوادارم زوو بگەینە ئەوەی کە سایتەکە بەتەواوی ب بینین
هێشتا سایتەکەمان هۆست نەکردوە بەڵام ناوەکەیمان ئامادەکردوە
سوپاس
کاك ئامانج دەستان خۆش بێت و هەردەم سەرکەوتووبن، ئەگەر بەشێکی سایتەکە تەرخان بکرێت بۆ پرسیاری جەنابتان و جەماوەر دەربارەی وشەی کوردی یاخۆد ئینگلیزی پیم وایە هەموومان هاریکاریتان دەکەین.
بێگۆمان هەوڵ ئەدەین کە شوێنێکی تێدا بێت بۆ پرسیار و وەڵام بۆ گفتۆ گۆ کردن ئەوێش کاتمان ئەوێت.
سوپاس
http://ferheng.net
بەڕاستی وشەدانێكی لەو جۆرە پێویسییەكی هەنووكەییە. بەتایبەت بۆ خوێندكارانی شەیدای زمانی كوردی!
گومانم نیە كە هەموو لایەك یارمەتی لایەنی دروستكەری ئاوا پرۆژەیەك دەدەن!
سەركەوتوو بن!
پێم خۆشە بەشداری بکەم!! خۆ ئەگەر نەشبێت ئەوا دوایی وەک بەکار هێنەر هەر تێبینییەکانم هەر ئەنێرم
هەربژین و بۆ پێشەوە