تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دەست خۆشی و پرسیارێک

wshiyar

Wshiyar

بڵاوکراوەتەوە

2004/09/21

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔21۔ )

ئەم کاتەتان باش بەرێزانی خۆشەویست.( ک‌ا‌ت‌گ)
حەزم کرد سەرەتا دەست خۆشی لە جەنابتان بکەم بۆ ئەم ئەرکە پیرۆزەی کە وا ئێوەی بەڕێز گرتووتانەته ئەستۆ، هەر بژین بۆ کورد.
پرسیارێکم هەیە ئەگەر سەرتان نەئێشێنم، ئەویش برادەرێکم هەیە هەڵەیەک لە کۆمپیوتەرەکەی‌دا هەیە مەسیجێک نیشان دەدات( microsoft visual c++ run time error) ئایا چارەسەری چی‌یە؟ لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابتان. سوپاس

وشیار 21-09-04 . UK

http://support.microsoft.com/?id=kb;;Q307817

دەست خۆش کاک بەردەقانی سوپاس بۆ یارمەتی‌یەکەت هەر بژیت.
با ئەم جارەش ئەزیەتت بدەم بە پرسیارێکی تر،

ئایا بۆ لە فلاش ئێم ئێکس2004 پیتی( ۆ ، ڵ ، ێ ) بە هیچ لە فۆنتەکانی کوردی نیشان نادات یان هێمای ( ؟ ) دەردەچێت؟
لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابتان.
وشیار

بەڕێزان کەس وەڵامێکی نەبوو بۆ پرسیارەکەم؟

سڵاو
بەڕێز بزانه ئێره سودی دەبێت بۆت؟

http://www.kurdpc.com/kurdpc/show.php?MainID=11&SubjectID=1562

دەست خۆش کاک بڕوا بەخوا بێ سوودە، چوونکە لە فۆتۆشۆپیش بیتەکانی( ۆ، ێ، ڵ) بە ( ؟ ) دەردەچن وە پیتەکان لەیەک جیا دەبنەوە، تکایە چارەیەک؟‌

ئەمە نموونەیەکی نووسینەکەیە،،،

زۆر بەئاسانی و بەبێ کێشە من ئەمەم هەر بۆ نموونە
درووست کرد فۆتۆشۆپ 8
بەوردی بەسەر ئەولینکەدا بچۆرەوە

بڕۆ بەشی بگەڕێ و بنووسە فۆتۆشۆپ، بزانە چۆنە؟

لە فۆتۆشۆپ نە بە کوردی و نە بە عەرەبی نانووسرێت. پێویستی بە وەشانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، photoshop ME. ئەم وەشانە لە کوێ دەست دەکەوێت؟ نازانم لە شیناوی بپرسە.

کاکە بەردەقانی و کاکە بڕوا من photoshop me cs 8.0 بەکاردێنم ڤێرژنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەبێ شتێک هەبێت بەخوا. جا نازانم. تکایە یارمەتی؟ سوپاس براکانم.

‌هەمان ڤێرسیۆنی منە ئەگەر هەڵەنەبم چووکە لەڤێرسیۆنی ڕۆژهەڵات تێنەگەشتم

بەڕێزم لەسەرەوە لینکێکم بۆداناوی بەوردی بەسەریدا بچۆرەوە بزانە
کەموو کوڕی بەڕێزت لەفۆنتەکاندانیە

بەداوای لێ بوودرنەوە من زۆر شارەزای فۆتۆشۆپ نیم تەنها ئەوەی
بتوانم لێی سوکە بەکار هێنانێکە

کاک بڕوا زۆر داوای لێبوردن دەکەم کەدرەنگ وەڵامم داوە، برام ــ ME -- واتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەواوە، وە گرفتی فۆنتم نیە وابزانم،
لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابت، تکایە برادەرانی تر ئەگەر زانیاریەک هەبێت لەم بارەیەوە.سوپاس

نووسینی کوردی له فۆتۆ شۆپ:
http://www.zkurd.org/modules.php?name=News&file=article&sid=8

دەست خۆش کاک کاوەی ئاسنگەر، برام ئەم تاقیکردنەوەم کرد بەڵام نووسراوەکە بە پاشبنەماوه ‌( background )ەوە کۆپی دەبێت، ئەمەی کاک هونەر باسی کردووە لە ڤێرژنی 7 ، بەڵام ئایا چۆن دەبێت بۆ ڤێرژنی 8 یان cs ، وە ئایا ناتواندرێت هەر لە خوودی فۆتۆشۆپ بنووسین. لەگەڵ ڕێزم بۆ گشت لایەک.

کاک وشیار منیش هەمان بەرنامە بەکار دەهێنم
(Adobe Photoshop 8 CS ME) بەڵام کێشەم نییە لەگەڵ نووسین بەکوردی یاخوت عەرەبی که پاشبنەمای بۆ درووست ببێت.
بەڵام شتێکیتر بۆ ناکەیت تۆ هەوڵ بده له(Adobe ImageReady CS) که هەر لەگەڵ فۆتۆشۆپەکەدایه.
که کاتێک ئەتەوێت بنووسیت و پاشەکەوتی بکەیت بێ پاشبنەما، کاتێک له ‌لیستی File لە سەرNew کرتەدەکەیت پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوه خاسیەتی ئەو بەشەیە کە تۆ ئەتەوێت، لێره لەخوارەوه هەڵبژاردنی پاشبنەمایه که ئایا:
سپی بێت یان ڕەنگی پاشبنەما بێت یاخوت بەکوردییەکەی خۆمان بڵیین "ئاوی"
بێت. تۆ کرتەلەسەر Transparent بكه واته" ئاوی" بێ پاشبنەمایه.
ئینجا تاقی بکەرەوه.
لەوێ بەئارەزووی خۆت بنووسه وپاشان که ویستت پاشەکەوتی بکەیت ئاسایی بڕۆره لیستی File ئینجا Save Optimized As کرتەبکه ئێستا له
Datei Name ناوی چیت ئەوێ لێ بنێ له خوارتر Dateityp ئەمە هەڵبژێره
(Images only (*.gif و له Settings ئەمه هەڵبژێره Custom .

هیوادارن ڕوون بێت وکێشەت نەمێنێت.

کاک دیلمان، سوپاس بۆ ماندوو بوونی تۆ گشت برادەران،
بەرێزم تۆ ئەڵێ‌ی چی من تەنها ناتوانم بە کوردی بنووسم لە( Adobe Photoshop 8 CS ME) و(Adobe ImageReady CS) لە بەر ئەوەی پیتەکان لێک جیادەبنەوه و پیتەکانی(ۆ، ڵ، ێ ) بە هێمای (؟) دەردەچن، بە هامان شێوە لە (flash 2004 mx ‌) دا.
من مەبەستم پاشبنەمای(background) ی( MO Word) بوو کە کاتێک بتەوێت لە وێدا بنووسی دوایی کۆپی و پەیستی بکەی بۆ ناو فۆتۆشۆپ.
لەگەڵ ڕێزم.

سڵاوتان لێبێت !!
کاک وشیار منیش فلاش ئێم.ئێکس 2004 بەکار دێنم هیچ کێشەی نیە لەگەڵ فۆنەکانی بۆشرا !‌

کاکە هوشیار ماندوو نەبی! بەڕێز گیان لە ڤێرژنی هەشتی فۆتۆشۆپدا کوردی نووسین هاسان نیە، بەڵام من ڤێرژنی 7ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕات بکار دێنم و بۆ کوردی نووسین هیچ کێشەیەکم نیە. دەتوانی ئەوەیان تاقی بکەیەوە. دەنا دەبێ "بوشرا" یان "الرسام" بەکار بێنە. سەرکەوتوو بی.

زؤر سوپاس بۆ گشت برادەرانی بەڕێز.
بە خوا کاکە فەرمان کاکە حامید فۆنتی بوشرا هەبوو هیچ سوودی نەبوو لە شێواندن زیاتر، لە ڕقا هەر ڕە‌شمکردەوە،
ئەرێ کاکی کورد ئای تی خۆ من شێت بووم ئەوەەندەە( ەەەەەەەەەە) ڕەش بکەمەوە، ئەوە بۆ پیتی (ەە) دووبارە دەبێتەوە.
سوپاس بۆ گشت لایەک.

ئەرێ من ت .... وەڵا خەریک بووم بەبێ سەلام وکەلام خۆم بکەم بە ژوورا.
ئەم کاتەتان باش بەرێزان.
ئەرێ من تووشی شتێکی سەیر بووم ئەمڕۆ، کۆمپیوتەرەکەم داگیرسان کەچی گووتی ( NTL is missing ) هەر چەندە چارەم کرد بە سی دی ویندۆز، بەس ئەگەر بەرێزان شتێک دەربارەی ئەم هەڵەیە ڕوون بکەنەوە، ئایا لە ئەنجامی چی ئەمە ڕوویدا؟
لەگەڵ ڕێزم بۆ بەرێزان.

سڵاو کاک وشیار،

ئەمەت بکردایه به بابەتێکی نوێ باشتر بوو، به هەرحاڵ کێشەیەکیش نییه.

سەبارەت به پرسیارەکەت لەو بڕوایەدام مەبەستت "NTLDR is missing" بێت.

بۆ بوونە هۆی دەرکەوتنی ئەم پەیامه "NTLDR is missing" چوار ئەگەر هەن:

1. به هۆی بیرچوون یاخود بەجێ هێشتنی Disket له Diskdriveدا و له کاتی داگیرساندنەوەدا کۆمپیوتەرەکه هەوڵ دەدات له ڕێی ئەو دیسکەوه بکەوێته گەڕ.

2. لەم حاڵەتانەشدا ڕوو ئەدات
Update Win98SE له دوای WindowsXP
Update Win98SE له دوای Win2000
لێرەدا ئەم پەیامه لەدوای یەکەم سەرلەنوێ هەڵکردنەوەی کۆمپیوتەرەکەدا دەردەکەوێت، ڕوودانی ئەم هەڵەیه لەپێش هەموو شتێکەوه له کاتێکدایه ئەگەر Win98 لەسەر گەورەترین پارتیتسیۆن بە FAT32 دامەزرێنرابێت.

3. ئەگەر دوو شێوەی جیا RAM بەکار بهێنێت مەبەستم یەک بەر و دووبەر که Memory Modul هەبێت. ئەم حاڵەتەیان زیاتر له WinXP دا ڕوو دەدات.

4. لێرەشدا ڕوو ئەدات ئەگەر تۆ بەدوای WinXP سیستێمێکی ترت دامەزراندبێت و بەم کاره لاتدا بێت ‌ (Master Boot Record ) .

هیوادارم ڕوون بێت.

ئەم کاتەتان باش بەڕێزان.
ئەرێ کورد ئای تی من خەریکه شێت دەبم بەدەست ئەم نووسینە..~~~ برام چەند رۆژه 2 بزوێن بەیەکەوه دەنووسرا کەچی ئێستا بزوێنەکه هەر نانووسێت مەبەستم( e ) ناچار به ( h ) نووسیم، وه هەموو جار ئەبێ لاپەڕەکه
( Encoding ) بکەی.
برام کاک دیلمان، بەڕێزم من له ( کۆمەڵەی کەلتووری کورد ) کاردەکەم، جا کۆمپیوتەرەکەمان ( Win XP ) و تا ئێستا هیچ موشکیلەم نەبووه، کە چی دوای دابەزاندنی ( پاک 2 ) وه کۆمپیوتەرەکه خاو بۆوه ‌و ئەگەر هەڵەنەبم ماڵپەڕی ( e-z finder ) ه بۆته هۆم پەیج به هیچ شتێک ناڕوا، ئەبێ شتێک هەبێت دامبەزاندبێ پەیوەندی هەبێت بەم ماڵپەڕه...!!!
کاک دیلمان گیان چارەسەری( NTLDR ) کرد بەڵام که کۆنتڕۆڵ پانێل ئەکەمەوه ( send error ) دێت و کۆنتڕۆڵ پانێل دادەخات.

لەگەڵ ڕێزم بۆ گشت لایەک.