تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئایا بە کوردی کردنی ویندۆز شتێکی باش نییە .

Dastan

Dastan

بڵاوکراوەتەوە

2004/08/21

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔17۔ )

سڵاو ...
بەڕاستی ئەندامانی کورد ئای تی گروپ دەستەیێکی زۆر ڕێک و پێکە وە زۆر شتیان کردووە‌ کە جێگای شانازیە باسی بكرێت وە بڵاو بکرێتەوە ...
سەرەرای کردنی ئەم هەموو ئیشە و ماندوو بوونە من وای بۆ دەچم کە دەبوایە پێش هەموو شتێک ئیشێکی ترمان کردبووایە کە زۆر گرنگە بە لای منەوە ئەمیش ئەوەیە کە سیستەمی بەگڕخستنی کۆمپیوتەر واتە (Operating System) بکرێت بە زمانی شیرینی کوردی کە وەک گووگڵ کرا بە زمانی کوردی ...
لەوانەیە بپرسن کە کامە Operating System بکرێت بە زمانی کوردی ..
من وام پێ باشە کە ویندۆز ئاسانترین پڕۆژەیە لەبەر دەستمان کە بمانەوێت بیکەین .... وە بە تایبەت ئێکس پی ..
چونکە بەڕاستی ویندۆز کە هەموومان ئەزانین چیە بە زۆربەی زمانەکانی تری جیهان هەیە بۆچی بە زمانی کوردی نەبێت ؟؟ !! ... لەوانەیە زۆربەتان بڵێن ئەمە ئیشێکی زۆر قورسە وە گرانە و ناکرێت بە ئێمە بەڵام دڵنیا بن ڕێگای هەزاران میل لە یەکەم میلەوە دەست پێ ئەکات ...

ئێمە ئەگەر مەبەستمان ئەو ئیشە بێت ئەتوانین ئیمایلێکیان بۆ بکەین وە ئەوان وەڵاممان ئەدەنەوە کە ئەبێت چی بکەین ... وە چیمان پێویستە ...

من ئەم پرۆژەیە بە‌گرنگترین پڕۆژە و پێویسترین پرۆژە ئەزانم
لەوانەیە کە هیچ سوود و ئیستفادەی بۆ ئێمە نەبێت بەڵام دڵنیا بن سوودی بۆ دوو ملیۆن کەس هەیە کە لە کوردستان ئەژیت وە لەبەر ئەوەی کە لەسەر سیستەمێک ئیش ئەکات کە بە زمانی خۆی نیە ناتوانێت زۆر شت شارەزا بێت وە بە ئاسانی ئیشی لەسەر نەکات... وە خۆشتریشە ئێمە لەسەر ئۆپەرەیتینگ سیستەمێک ئیش بکەین کە بە زمانی کوردی بێت ...

من ئەم پرۆژەیەم‌ بڵاو کردەوە بۆ ئەوەی بزانم کە چەند کەس لەگەڵمایە وە چەندیش نەخێر ... تکایە ڕای خۆتان بنووسن .... لەگەڵ سوپاس

داستان

ئەم كاتەتان باش بەڕێزان
ئەم پڕۆژەیه زۆر به نرخه زۆر گرنگه وه دەبێت وەلا نەخرێت و بۆ بەئەنجام گەیاندنی كۆڵ نەدەین بەڵام دەبێت هەزارەها پرسیار لەخۆمان بكەین بڵێین چۆن و كێ دەتوانێت ئەم كاره بكات
1/ كێ سەرپەرشتی ئەم كاره دەكات گەر من یان تۆ یان ئەو كێ ڕێگەی پێ داوه.
2/ بودجەی ئەم پڕۆژەیە كێ لێپرسراوێتی هەڵدەگرێت.
3/ ئایا ڕازی دەبن كه بكرێت به كوردی .
4/ ئایا چەند كەس ئامادەیە جەندین مانگ بەردەوام بێت له نووسین ئایا بۆ كردنی به كوردی هەر مینۆكان دەكرێت یان به هێڵپ و واتا ووشەی لاتینی یان بڵێم ئنگلیزی تانامێنێت .
5/ بیرتان نەچێت ئەمە كاری دە كەس و پەنچا كەس نی‌یه ئەمه كاری كۆمپانیایەكی گەورەو خاوەن توانایه كه ڕێگەی پێ درابێ یان خودی حكومەت .
6/ ئایا ئەمه كاری ئێمەیه یان كاری كابێنەكانی كورده.
7/ ئایا هەردوو كابینەی كورد ڕێگا دەدات ئەم كاره بكرێت .
8/ ئایا به چ زاراوەیەكی كوردی دەكرێت گەر به سۆرانی دەكەیت ئەوا بادینان هاوكار نابێت .
9/ من دەڵێم فسار بخەینه سەر كاربەدەستانی كورد له پارتی و یەكێتی كه ئەم پڕۆژەیه بگرنە ئەستۆ و ئێمەش كاری تێدا دەكەین وه كه هەر بکرێت من پێشنیارم وایه وویندۆزێكی مۆڵتی كوردی دروست بكرێت كه هەموو زاراوەكان بگرێته خۆی لە كاتی دامەزراندن زاراوەی زمانەكان دەست نێشان بكرێت وه وە‌یان لە هەموو ڕێستارتێك بتوانێت زمان هەڵبژێریت وه چۆن وویندۆزی ئێكس پێ ی مۆڵتی لانگویج لەسەر پێ سێ ی دێڵ دەتوانی ئە كاره بكەیت بەهەمان شێوە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت وه لەهەمووی گرنگ تر هەموو كوردی پارچەكان لەیەك كاتدا دەستپێ دەكەن وه بەرهەمێك دێته بەر كه دەبێته نموونه لەجیهاندا من دەربارەی داڕشتنی پڕۆژه شارەزایم هەیه .
10/ وه لە هەمووی سەخت تر ئەوەیه ئایا كێ یان سەرانی كورد ئەو پرۆتۆكۆڵه ئمزا دەكە لە گەڵ مایكۆسۆفت كه بۆ نموونه لەیەكەم دەرچووندا بڕی دوو ملیۆن وویندۆز بكڕێ وه زۆر شتی تر كه من له داهاتوودا دوای نووسینی برادەرانی تر به بیرمدا دێت ئەمه كارێكی زۆر باشه بەڵام دەبێت ڕەزامەندی حكومەتی كوردی تێدابێت نموونەش زانستپەروەرانی كورد لەیەكەم ساڵیدا هەوڵی دا كە بەرنامەیەك بكاتە كوردی لەدوای پەیوەندی كردن وەڵامەكەیان ئەوەبوو كه كورد دەوڵەت نی‌یه ئەمه بۆ بەرنامەیەكی زۆر بچوك بوو
لەگەڵ ڕێزمدا بەهەموو هاوكارێەك كه بەمن بكرێت
موستەفا عەلی
www.kurd-line.com

دەست خۆش کاک داستان بۆ ئەم نووسراوەی بڵاوت کردەوه دەبێت کاری تەواوی بۆ بکرێ کارێکی زۆر پیرۆزە چەندەها جار چەند کەسێک کە دانیشتووین باسمان لەوە کردوە خۆزگە ویندۆز دەکرا بە کوردی بەڵام زۆر نا ئومێد دەبووین کە چەند قسەیەکیان دەکرد بەڵام ئێستا دەبینم و دەبیستم خەڵکاننێکی زۆر هەن کە داوای ئەوه دەکەن کە Operating System بکرێت بەکوردی ،کاک داستان پێشنارێکی باشە ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم نوسراوه بۆ بڵاو بکرێتەوه وەکو باسم کرد خەلکانێکی زۆر چاوەڕێی ئەوەن ، دەست خۆش کاک داستان.

من لێرەوە دەتوانم ئەو نوسراوەی تۆ نوسیوتە کاک مستەفا دەتوانم بیخەمە بەردەم بەر پرستان گەر چی وەڵامیشم نەدەنەوه بەڵام کارەکە هەە دەکەم من رۆژێک لە رۆژان نوسراوێکم بۆ بەڕێوەبەری kurditgroup.org نارد کاک ئەردەوان بەڵام نە بەچاک نە بەخراپ وەڵامی نەدامەوه ئەمە لێرەدا بۆخۆی ئەم کارە دەکەوێت بەڵام ئەگەر هەر ئەو کاتە وەڵامی منی بدایەتەوه ئەوا من لێرە لە کوردستان کارم بۆ دەکرد وه ئێستاش دەیکەم بەڵم ئێوە ئەو نووسراوەم بۆ بنووسم بیخەمە بەردەمیان گەر نەشی کەن دێتەوه بیریان بۆ داهاتوو دەیکەن هیوام وایە کە کاک ئەردەوان گەر نوسراوەکەی منی لایە بیخوەنێتەوه و قسەی لەسر بکەینەوه ،
هیوای کاتێکی خۆش
سەرکەوتن بۆ کارەکانمان

ئەرێ هاوڕێ‌یان
وەک لە هەواڵەکان باسکرابوو، بە هۆی سیاسەتی "بەناو چەوتی" مارکرۆسۆفت پرۆژەیەکی لەم بابەتە لە لایان سێ کوچکەی دوژمن‌(تورکیا+ئێران+سوریا)ەوە بلۆک ناکرێت؟
خەمم لێ هاتووه

پرۆژەیەکی گەورە و گران و، پڕ بایەخ

ویندۆز موڵکی مایکرۆسۆفتە، هەر ئەوانیش دەتوان مۆڵەتی بە کوردی کردنی ببەخشن. گەر قایل نەبن ئەوا هیچ ناکرێت.. گەر قایلیش بن، خۆیان تیمی کارکردن دەستنیشان دەکەن، پارەکەی کورد بیدات یان ئەوان مایکرۆسۆفت کۆدی ویندۆز نادات بە کەس..

من پێم باشە بیر لە کوردی کردنی لینوکس بکرێتەوە، لە لایەک کۆدی کراوەیە و لەلایەکی تریشەوە مۆڵەت بەخشینی ناوێ و چوونە ناوپرۆژەکە ئاسانترە.. دەکرێت ڕاستەوخۆ بیر لە پێداویستییەکانی بکرێتەوە..

هیوای سەرکەوتن بۆ پرۆژەیەکی لەم شێوەیە دەخوازم، و بە دڵنیاییەوە پشتگیری دەکەم.

سڵاو ..
ئەم پڕۆژەیە ڕاستە زۆر گەورەیە‌ وە دەبێت قسەی لەسەر بکرێت بەڵام ئەوەندە گران نیە کە بێ هوودەمان بکات ..
من بەڵێنم دابوو کە پەیوەندی بکەم بە کۆمپانی مایکرۆسۆفت ... لەبەر ئەوەی کە کۆمپانیمان هەیە ئەتوانێت ئەم کارە بکات ..
سەبارەت بە پرسیارەکانی کاک مستەفا عەلی ..
1-) کاک مستەفا من ئەبم بە بەڕێوەبەری ئەم پڕۆژەیە وە هیچ کێشەیکیشی نی‌یە ئەگەر ئێوە قبووڵتان بێت .. وە پەیوەندیش ئەکەین بەم زووانە بە کۆمپانی مایکرۆسۆفت وە باسی ئەم پرۆژەیەشم کرد
2-) بودجەی ئەم پڕۆژەیە ئەمیش موشکیلە نیە من دەبمە لێپرسراوی لە %80 ی بەڵام دەبێت هاوکاریشم هەبێت ..
3-) نازانم مەبەستت چیە لەوەی کە ڕازی بن ببێت بە کوردی ... ؟ کێ ڕازی بێت .. ؟
4-) من یەكێکم لەوانەی کە ئامادەم چەندین مانگ ئامادە بم .. کێی تر لەگەڵمە ؟؟
5-) سەبارەت بە کۆمپانی ئێمە هەمانە .. پێویستیش بە حکومەت ناکات ..
6-) کابینەی کورد بڕوا ناکەم پەیوەندی بەوەوە هەبێت چونکە هیچی نەکردوە تا ئەمە بکات .. وە ئەگەر پەیوەندیشی هەبێت من ئەتوانم جێبەجێی بکەم ..
7-) بۆ کابینەی کورد ڕێگا بدات ؟ !!!
8-) هەڵبەتە لەمەیانا زۆر زۆر لەگەڵتم بەڵام پێویستیم بە یارمەتیە زیاتر تکایە هێڵپ ‌هێڵپ .. F1 F1 F1
9-) وابزانم پێویست بە لێپرسراوانی کورد ناکات بۆ ئەم کارە .. وە ئەگەر پێویستیشی کرد كێشە دروست ناکات ..
10-) ئەمەشیان ئێمە ئیمزای ئەکەین وە بۆ کڕینی دوو ملیۆن سی دیش کێشەیەک نیە ...

ئەزانم زۆر شتی تر ماوە .. بەڵام حەز ئەکەم کە هاوکاریم بکەن ...
وە حەز ئەکەم رۆژێک دابنێین بۆ ئەمە قسەی لەسەر بکەین ...

لەوانەیە زۆر شتمان پێ بکرێت ئەگەر ئێوە لەگەڵم بن ..
تکایە دەستەیەکم پێویستە کە دیکشنەرێکی کوردی کۆمپیوتەر دروست بکەین وەکوو ئەوەی زێد کورد لەوانەشە سوودی لێ وەر بگرین وە داوا دەکەم لەوانیش کە یارمەتیم بدەن ...

لەمە خۆشتر نیە تۆ بە کوردی ئیش لەسەر کۆمپیوتەر بکەیت ..

چاوەرێی وەڵام ..

چەند کەس لەگەڵمە تکایە ئیمایل بکەن بۆم
dastan@kurditgroup.org

براتان

باشە کاکە داستان ئەو شتانەی تۆ باست کردوون هەمووی کاری مایکرۆسۆفت خۆیان نی‌یە؟
ئەوان چۆن ڕێگا ئەدەن خەڵکی تر کار بکات لەبری ئەوان؟
من وا ئەزانم قسەکەی کاک کاوەیەو تەنها خۆیان ئەتوانن ئەوکارە بکەن، کەواتە ئەبێ یەکەم هەنگاو لە ڕێ‌ی کۆمپانیا یان حکومەتەوە بێت، تاکو مایکرۆسۆفت بە پرۆژەیەکی سانای نەزانن!
پرۆژەیەکی زۆر گەورەیە، بە هەفتەو بە مانگ بەس لێکۆڵینەوەی ئەوێت!

سڵاو لە هەمووان،

كاک داستان وا با‌ش نییە‌ کۆبونەوەیەکی تایبەت بۆ ئەم پرۆژەیە دابنرێ؟

سڵاو هاوڕیێان ئەم کارە کە باس دەکرێت من پێم وایە دەکرێت ،ئێمە ژارێ هیچمان نەکردوە رەشبینانە بیر دەکەینە دەبێت ئێمە لە کوردستان ئەو کارە بگەینینە لە لای هەردوو لا وە ئەگەر بگاتە ئەوە‌من دەتوانم لێرە ئەو کارە بکە ،
من پێم باشە وە پێشنیارێک ی من ئەوە یە کەم کارە بە چڕی بخرێتە سەر وەرقەیەک و پشانی حکومەت بدرێت من ئەمە داواکاریەکەی پێشووم کە کاتی خۆی داوام کرد کە ئەم پرژەیە بکرێت بە نووسراوێکی باش بۆ داوا کردنی ئەم کارە ،من لێرەوه دەتوانم ئەو کارە بکەم وە‌من پرسیاریشم کردوه تا چ رادەیەک دەتوانم ئەم کارە بکەم ئێوە یان کەسێک لە ئێوه وە کەسێکی کارگێری ئە پرۆژەیە بکات بە نوسراو من ئەم کارە دەخەمە بەردەستی حکومەت
لەگەڵ رێزدا

١. ئەرێ ئەگەر ویندۆز كرا بە كوردی چەند كەس سی‌دییەكەی ئەكڕێت، هەموو كۆمپیوتەرەكانی سلێمانی ١ ژمارەی نهێنییان هەیە، كەواتە چوار سی‌دی ‌ بەسە بۆ باشووری كوردستان.
٢. هەندێك لە برادەران نەك هەر پێیان باش نەبوو وشه و زاراوەكان بكرێت بە كوردی بەڵكو هەر پێشیان ناخۆش بوو، ئێستا بەتەمان ویندۆزەكەش بكەن بە كوردی.
ئەگەر ڕاست ئەكەن و كارەكەتان زۆر لا گرنگە دە وەرن و قۆڵی لێ هەڵكەن و تۆزێك لە زاراوەكان بكەن بكەن بە كوردی، ئەو كاتە ڕووی ئەوەشمان ئەبێت داوای ویندۆزی كوردی بكەین، ئەگینا ئەبێت لە هەر وشە ئینگلیزیەكان بێنین و بە پیتی كوردی بیان نووسینەوە و بڵێین ستارت،كلۆز، كۆنترۆل پانێل ، ئاد ئاند ریموڤ، سێتەپ. ئەگەر بەو شێوەش ئەتانەوێت توخوا با هەر ئینگلیزییەكە بێت
كاتێكی خۆش

وشەیەكی تریشم بیر چوو
وێرد
:)

بەڕێز کاک هونەر وا دیارە ئاگاداری فەرهەنگی ئای تی نیت لە زانست پەروەرانی کورد کە چەندەها وشە کراوە بە کوردی ..

start : دەست پێکردن
close : داخستن
control panel : پەڕگەی چاودێری
add and remove : خستە سەر و لابردن
set up : جێگیر کردن

ئایا ئەمه بە‌ کوردی کردن نیە ، دە فەرموو با هەوڵ بدەین...

ڕێزو خۆشەویستیم ...

دووبارە سڵاو برادەران گەر ئەم بابەتەش وەك بابەتەكانی پاڵتالك دادەنرێت با خۆمان هیلاك نەكەین ڕۆژێك یان دوو باسی بكرێت دوای ئەوه بابەتەكە بگۆڕێت من كاتی خۆی پڕۆژەیەكم دانا لەم ئای تی گروپه بەناوی بەیونیكۆدكردن



كه له یەكەم هەفتەدا زیاتر له 2000 كەسم به كورد ئای تی ناساند بە هۆی ناردنه ئیمایل كه بڕیار بوو هەوڵی ئەوه بدەین هەموو سایته كوردیەكان ودام ودەزگاكان
بەڵام كوا ........
ئەم كاره زۆر پیرۆزه بەڵام بە ئێمه ناكرێ و كاری ئێمه نیه و ڕێگاشمان پێ نادەن وا مەزانن كه هەر ووشەكردن به كوردی وویندۆز دەكات به كوردی گەر بەس بەشی یارمەتی واتا هێڵپ بكەیت زیاتر له یەك ساڵت دەوێت كەر چەندین كەس بین وه من دەڵێم پێش دەست پێ كردن بەرپرسانی كورد ئای تی وزانستپەروەران پێشنیاری ئەم پڕۆژەیه بخەنه بەر دەم بەرپرسانی تایبەت بەم كاره له كوردستان
لەگەڵ ڕێزمدا

ببورن ئەمه بەستەرەكانه



سلآي ...
کاک مستەفا من زۆر بە جدیمە ...
ئەوەی لەگەڵمە ئەتوانێت یارمەتیم بات سوپاس ...
ئەوەی لەگەڵم نی‌یە هەر سوپاس ..

هاوڕێیان سڵاو لەگەڵ هەموو خۆشەویستیەکم ،بەڵام دیاره هەندێک زۆر ڕەش بینن ،با ئەم پرژەیە بە 10 ساڵ تەواو بێت گرنگ لە وەدایە ‌ ئێمە دهستمان پێکردوه با ئەوەندە ڕەشبین نەبین هیوادارم .
خۆشەویتیم بۆ هەمووتان

بەڕای من،
دەبێت کەسێک پەیوەندی لەگەڵ مایکرۆسۆفت بکات و داواکارییەکان بزانێت، ئەو کات دەتوانین کاری لەسەر بکەین.

زۆرجار دەڵێم، کارێک من و تۆ نەیکەین کەس نایکات، بەڵام بەڕاستی جێگای یەک کۆمەڵ عەیب و شەرم و شوورەییە، ئێمە داوا لە حکوومەت بکەین هەنگاو بنێت بەرەو بەکوردیکردنی ویندۆز.
بەڕاستی دیارە ئەمە حکوومەتێکی خەوخۆشە. بۆ کارێکی وا دەبێت ئەمان داوا لە پسپۆران بکەن و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکات.

http://www.rojname.com/windows/besdar.php