تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

کویر به کوردی

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/06/04

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

بەرێزان ماندوو نەبن.

ویستم بزانم "کویر" desert به کوردی دەبێته چی؟

بەڕێزم
(یشم) کە بەردێکی بەنرخە، بە کوردی دەبێتە: شەوە، شەوەی سەوز. ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە ڕەشیشی هەیە. دەتوانی سەیری هەنبانەبۆرینە بکەی.

ئەگەر ناتەوێ واتاکانی بواری (ئایین) بۆ وشەی (spiritual) باس کەم، ڕەنگە ئەم 2 واتایە بەس بن:
1. گیانی. 2. ئەلکۆلی.

مؤمن: بڕوادار.

ماندوو نەبی لە چالاکیی پۆلەکەت و هەر کاتێ باسی زمانت هەبوو، سەرچاو!

دەستخۆش بەڕێزم،

تێنەگەیشتم یشمی بۆ بۆته شەوەیی؟ چونکه ڕەنگی یشمی له بنەماڵەی ڕەنگه سەوزەکانه و پەیوەندی به ڕەشەوه نییه!

یەک وشه هەیه که حەز دەکەم بزانم به کوردی دەبێتە چی، بەس هیوادارم له مایەی وشه دینییەکاندا نەبێ: spiritual به کوردی دەبێتە چی؟

مؤمن به کوردی چییه؟ مەسەلەن که دەڵێن " مأمنانه" و باسی دین و ئیمان و مەزهەب ناکەن، له فارسیدا به مانای باوەڕێکی پتەو به ڕێگه و ڕێباز دەتوانی بەکاری بێنی، یەک وشه بۆ هەمان مانا هەیه؟ باوەرێکی پتەو دوو وشەیه، وایه؟ خۆ هاومانا یان synonymous-ی مؤمن نییه، هەیه؟‌

دیاکۆ خان ( خانی ڕۆژهەڵاتی مەبەستمه نەک ‌باشووری) کلاسەکانم تەواو بووه و ئەو چەند ڕۆژه زۆرت ماندوو دەکەم، ببووره :(

شایانی نییە!

سرمەای: سورمەیی، کلی
سرخابی: سووراوی
صورتی: پەمەیی
یشمی: شەوەیی
فیروزەای: پیرۆزەیی
نارنجی: نارنجی
آبی نفتی: (خۆت بیکە کوردی)
عنابی: سووراڤی، دلیقی، عەنابی

سەرکەوتوو بی!

شایانی نییە!

سرمەای: سورمەیی، کلی
سرخابی: سووراوی
صورتی: پەمەیی
یشمی: شەوەیی
فیروزەای: پیرۆزەیی
نارنجی: نارنجی
آبی نفتی: (وش
عنابی: سووراڤی، دلیقی، عەنابی

لەگەڵ ڕێزمدا.

سوپاس ،

هەندێ ڕەنگ وەک.

سورمەای
سرخابی
صورتی
یشمی
فیروزەای
نارنجی (مەبەست پرتقالی نییه، ئەو دوو ڕەنگه هەندێ جار له کوردیدا تێکەڵ کراون بەڵام یەکێ نین)

آبی نفتی
عنابی

جارێ به وانەوه دەست پێ دەکەم ...

دەست خۆش!

بەڕێز (پرسیار)!
پێم خۆشە هێندە لەگەڵ وشەکاندا هۆگری و دەتەوێ وشەکان وەکوو مۆم بن. هیچ هەستێک شێتانە نییە و هەندێ هەست کە بە شێتانە دەبینرێن، هەڵقوڵاوی ناخێکی سووتاوە کە بێگومان شایانی ڕێزی بێبڕانەوەیە.
من سایتێکی وام نەبینیوە کە باسی ڕەنگەکانی تێدا بێت بە زمانی کوردی. ئەگەر ڕەنگە ئاسایییەکان مەبەستتە و پێت خۆش بێت، دەتوانی لێرە بیانپرسیت و دڵنیام ئەنجامەکەی بێوەڵام نابێت.
هەر سەرکەوتوو بی و هەنبانەی وشەکانت دەوڵەمەندتر!

ئەم کاتەت باش بەرێز دیاکۆ،

ئەوەی باست کردبوو ڕەنگه بەشێک له ڕاستییەک بێ که من پێشتر باسم کردبوو. چوونکه ئەو نامۆییه بەس بۆ هەندێ وشه هەیه و زۆر وشەی تازه هەن که من خۆشم دەوێن. من زۆرتر مەبەستم قورس بوونی هەندێ وشەی تازەیه، ئەوە بە مانایه نییه که وشە فارسییەکه یان زمانم لال عەرەبییەکه خۆشتره، بەڵام سووکترن له زار. ڕەنگه هەر من گرفتی ئاوام دەگەل وشه هەبێ، باوەر بکە من دەگەڵ دانه به دانەی ئەو وشانەی به کاری دێنم جۆرێک پەیوەندی خۆشەویستی ساز دەکەم، ڕەنگه شێتانه بێ، بەڵام ڕاستییه.

به هەرحاڵ، من زۆر گەڕاوم له شوێنێک که ناوی هەموو ڕەنگەکانی به کوردی تێدا بدۆزمەوه، هیچم وەبەرچاو نەهاتووه تا ئێستا. پێت وایه شوێنێکی ئاوا پەیدا بێ؟

رۆژێکی خۆشت بێ!

زۆر باش لە مەبەستی بەڕێزت تێ دەگەم، بەڵام ئایا هەندێ جار دروستبوونی ئەو هەستە ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە مرۆڤ لە سەرانسەری ژیانیدا وشەیەکی بەکار هێناوە و ئێستاکە دەیەوێ وشەیەکی نوێ لە جیاتیی بەکار بێنێ؟!
لە وڵاتێکدا هەمیشە (کویر لوت، کویر ابرکوه، کویر ساغند، کویر سیاه کوه، کویر مرودشت، کویر حاج علی قلی، کویر نمک، دشت کویر و ...)ت بیستبێ بێگومان ئەو دوودڵییەت لا دروست دەبێت.
بەڵام گەر بیر لەوە بکەیتەوە کە خەریکی بە زمانی کوردی دەنووسی و هەوڵ بدەی کاریگەریی زمانی تر لای خۆت کەم کەیتەوە، دڵنیام (شۆرەکات یان شۆرەزار)ت لە (کویر) لا جوانترە.
ببوورە ئەگەر لەگەڵ ئەو بۆچوونەت هاوبیر بم، دەبێ لەگەڵ ئەو هاوڕێیەش هاوبیر بم کە دەڵێت: من ئەگەر لە جیاتیی (bank) نەڵێم (بانق) وا دەزانم پارەکانم دەفەوتێن. واتە ئەوەندە بە وشەی (بانق) ڕاهاتووە!!
ئایا بەڕێزت (بانق)ت لە (بانک) پێ باشترە؟
ببوورە دەردەدڵ، دەردەدڵ دەهێنێ :)
لەگەڵ ڕێزمدا.

سوپاس بەڕێز دیاکۆ .

ناخۆشییەکەی ئەوەیه که ئەو وشانه هێنده له زار نامۆن که حەزی نووسینم تێدا پێک ناهێنن. حەیفه که مرۆ شتێک بنووسێ و خۆی هەستێکی نامۆی بەرامبەر نووسراوەکەی خۆی هەبێ و خۆی تێدا نەناسێتەوه. بۆ من گرنگه هەستم بۆ وشەیەک هەبێ که به کاری دێنم، زۆر وشەی تازەی کوردی فێر بووم که هەر هەمان کات جێی خۆیان له لای من کردۆتەوه و من بەردەوام به کاریان دێنم و نامۆ نین بۆم، بەڵام هەندێ وشه هەن بۆ من قورسن و خۆشم ناوێن و ئەوە هیچ خۆش نییه ...

ببووره دیاکۆ سەری دەرده دڵم کراوه :)

سوپاس بۆ هەموو یارمەتییەکان و ماندوو بوونەکانت

پرسیار

بەڕێزم،
لەڕاستیدا (کویر) مانای (desert) بەتەنیا نادات، بەڵکوو دەبێتە: (salt desert)، واتە بیابانێ کە خاکەکەی سوێرە، کە بە کوردی دەبێتە: (شۆرەکات، شۆرەزار، شامات).
بەڵام (desert)ی تەنیا دەبێتە: (بیابان).

واتە:

کویر: (شۆرەکات، شۆرەزار، شامات salt desert).
بیابان، صحرا: (بیابان، چۆڵەوانی desert).