وێنەی پێشبڕكێ
سڵاو بەڕێزان ..
بزانن هونەری دەستكاری كردنی ئەم وێنەیه جوانه دەستت دەدات بۆ پێشبڕكێ
جا بۆ هەر یەك لەلای خۆت وێنەیەك چاك نەكات پاشان لێره داینێیت بۆ پێشبڕكێ؟
بۆ نموونه وێنەیەكی ئاسایی جا هەر وێنەیەك بێت پاش دەسكاری كردن لێره دایدەنێین لەگەڵ شێوەی پێشوەكەیدا.
چونكە ئەم سایتەم پێ جوانه
ئەمەش
سەركەوتوو بن
سوپاس بۆ تۆش بەڕێز بەردەقانی،
ئەوەی ڕاستی بێت تێ نەگەیشتم لە مەبەست:(
ببوره بەڕێز بەردەقانی مەبەستەكەت گەیشت.
بۆیە خۆت سەربەستی بۆ پاك كردنەوەیان.
سەركەوتوو بیت.
سڵاو بەڕێزان،
من هەندێ شتم كردووه بەڵام ئەوی ڕاستی بێت نازانم چۆن بیاننێرم لەگەڵ ئەم نووسینەدا ؟
له بەشی پرسیار و وەڵامیشدا كەسێك دەربارەی ئەمه پرسیاری كردبوو، بەڵام سەرم لێدەرنەكرد، ببورن.
زۆر سوپاس
هەڵگورد
تەنها لەبەر پێشبڕكێكە،
كووووووڵ...جوانه زۆر كاك كەریم
بوێرم منیش ئەمه دانێم؟
ئیشی یەكەم جاره...ڕێگای هەندەران له سەڵمازەوه دەستی پێكردبوو
كاك كەریم سڵاو،
ببوره ئەزانیت شتێكت له بیر چووه؟؟!!
بڵێ چی؟
چی؟
بیرت چووه سێبەری دەستی لەسەر سنگی لابەریت!! وا نیه؟؟ بۆیه كاك حەسەن هەروا بەسەر سوڕمانەوه دەڕوانێت !!
لەگەڵ ڕێزمدا بۆت
هەڵگورد
زیرەكی نەمری كڵوڵ و داماو كردووه! دەستی لەبنا بڕیوه! بەدەستەكەیەوه زۆر جوانتره.
ببورن، (كە ئەڵێم ببورن بەمانای دوور بێ له گاڵتەپێكردن) هەر كڵۆڵ و داماو، دەمیشی خواركردووه، یەخەی ڕاستی كراسەكەی لێكردۆتەوه، ملی نەماوه!!
كاك كەریم هەوڵێكی تری لەگەڵ بدەرەوه.
سڵاو،
هاوڕێیان من تەنها لەبەو ئەو بابەتە ئەم كارەم كرد،
بەڕاستی هیچ كێشەیەك لەو وێنە نابینم گەر وێنە پێشوەكەم دانەنایه بەو شێوە هەڵەكان دیار نەبو،
خۆتان ئەزانن وێنەكە چەندێك كۆنه، گەر وێنەیەكی تازە بێت جوانتر ئەبێت،
بۆ نموونه...
كاك بەردەقانی ئەوە وێنەكەی كاك حەسەنە لە سەرەوه، یان مەبەستت ئەوەیە یەكێكی تر دروست كەین؟
خودی سایتەكەش حەز لەوەی من نەبوو نەخوازەڵا(شازی ووشەی كوردی) خەڵكەكه... دەی هەروا ئەبێت... تا كرێكاری نەكەی نابی بەوەستا
كاك كەریم عەنتیكەیه...
منیش بەم وێنەیە بەشداری ئەم گۆشەیە دەكەم. هەرچەندە لە ڕووی دیزاینەوە كارێكی هێجگار گران نەبوو، بەڵام وەك ناوەڕۆەك وا بزانم زۆر پیرۆزە...
http://www.zkurd.org/mustafa-ali/0/nouvelle_page_1.htm
سالی نویتان پیرو ز بی
AMANJSEA@yahoo.com
نەمام
سڵاو
Kawey Asinger نووسیویەتی:
-------------------------------------------------------
> سڵاو بەڕێزان ..
>
> بزانن هونەری دەستكاری
> كردنی ئەم وێنەیه جوانه
> دەستت دەدات بۆ پێشبڕكێ
>
>
>
سلاو بو همو گه لی كورد له هه ر چوار پارچه كه ی كوردوستان
هيوا دارم هه مو كاتيكتان خوش بی