كاك بەردەقانی، باسی یونیكۆد!
كاك بەردەقانی،
پێش هەمووشتێك، نەمزانی ئەم پەیامه له چ بەشێك بنووسم، ببووره، ئەركی گوێزانەوی بكێشه.
سەبارەت بەو پەیامەی كە لەبەشی هەواڵەكان نووسیوته لەبارەی ینیكۆد و PDF و سایتە كوردییەكان.
كاكه بامن ڕای خۆمت بۆ بنووسم و پێت بڵێم بۆ تائێسته هەندێك له سایتەكان چەسپیون به PDF و فۆنتی عەلی و لەو بابەتەنەوه و بەرەو ینیكۆد نەڕۆشتوون.
پێش هەمووشتێك، یەكێك له گۆڕانكارییه هەره گەورەكانی ویندۆزی XP بوونی به یونیكۆد بوو؛ وازهێنان له سستمی ASCI و بوون به یونیكۆد. واته له 8bit كه ئەكاته 256 هێما بۆ 32bit كه ئەكاته زیاتر له 4 ملیۆن و 200 هەزار هێما! كه نەك كوردی و چینی و هەموو زمانەكانی جیهان بەڵكو هەموو هێماكانی زانسته جیاوەزاكانیش، وەك ماتماتیك و كیمیا و فیزیاو هتد. ئەگرێتەوه.
كەواته ینیكۆد تایبەت نیه به تەنها زمانی كوردی و داهاتووی نووسین بەهەچ هێمایەك یان زمانێك بووه و ئەبێت به یونیكۆد، ئیتر ئایا كورد بەدڵی بێت یان بەدڵی نەبێت.
كێشەی ئێمه لەم باسەدا، كورد و زمانی كوردییه. سەرنجی ئەو خاڵانەی خوارەوه بده:
1) ئایا چەند له كورد ویندۆزی XP هەیه. وەڵامی ئەم پرسیاره بەپێچەوانەی ئەو ئامارەیه كه تۆ باست كردووه لەبەشی هەواڵەكان، كه گوایه له 70% ی كورد XP ی بەكاردێنن. كورد هەرئەوانه نین كه سەردانی ئەم سایته ئەكەن، یان كوردی ئەورووپا كه هێڵی ئینتەرنێت و پارەی بەلەدییەیان لەبەردەستدا بێت. كوردی كوردستان هێشتا نەگەشتوونەته ئەوەی كه هەریەك هێڵی خۆی هەبێت و به ئارەزووی خۆی سیستمی كۆمپیوتەرەكەی دانێت.
2) گەورەترین كێشەی سایتە كوردییەكان، بەتایبەت ئەوانەی كه هەواڵ بڵاو دەكەنەوه، خێرایی نووسینه، ڕاهاتنه بەوەی كه پێی ئەنووسن. كاتێك كه فۆنتی عەلی و فۆنتی تری كوردی هەبووه، هێشتا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بڕیاری بەیونیكۆدكردنی ویندۆزی نەدابوو. هەربۆیه خەڵكیی ڕاهاتووه بەو فۆنتانه و زۆر خێرا پێی ئەنووسن و ناكرێت جارێ وازی لێبێنن. بەڕێزت تەنها لایەنی خوێندنەوه ئەبینیت و لایەنی نووسینت نەخستۆته بەرچاو.
3) فۆرماتی PDF كه واتای portable document format ، واتاكەی بەخۆیەوەتی و نەك هەرناكرێت وازهێنان لێی، بەڵكو زۆر پێویسته بوونی. بۆ پێویسته بوونی؟ چونكه ئەتوانرێت بەشێوەیەكی ئاسان داببەزێنرێت و بخۆێنرێتەوه. هەموو كەسێك هێڵی بەردەوامی مانگانەی نێتی نیه. یان لەڕێگەی تەلەفۆنەوه نێت بەكاردێنن یان به سەعات كه رۆزنامەیەك نیوسەعاتی ئەوێت خوێندنەوەی. كەواته PDF ئەو كێشەیه چارەسەر ئەكات؛ هەواڵەكه دائەبەزێنیت و به بێ هێڵی ئینتەرنێت ئەیخوێنیتەوه.
بەهێزترین هۆ كه هەندێك لەسایتەكانی بەستۆتەوه به فۆنتی سستمی خوار ینیكۆد (وەك فۆنتی عەلی) یان فۆنتێك كه كیبۆردەكەی جیاوازبێت لەگەڵ ئەوەی یونیكورددا، هۆی نووسینه، خێرایی نووسین.
بەڕێزت زۆر بەهەڵه له PDF گەیشتوویت. پرسیارێك لەخۆت بكه، ئەو زمانانەی كه پێویستیی به یونیكۆد نیه، وەك ئینگلیزیی و ئەڵمانی و هتد.، ئایا دەستیان له PDF شتووه؟ بێگومان نەخێر! بەڵكو كۆمپانیای Adobe تەنها بەهۆی ئەو وڵاتانەوه ماوەتەوه و گەشه ئەسێنێت.
داهاتووی نێت و جیهانی ئایتی بۆ یونیكۆده. كورد ماوەیەكی تر به ڕەسمی پێویستیی به ویندۆز و پرۆگرامی كوردیی دەبێت و كۆمپانیاكان به خۆشحاڵییەوه بۆیان ئاماده ئەكەن
سوپاس، -بەڵێن-
با منیش كاك بەڵێن پرسیارت لێبكەم، پرسیارێك له خۆت بكه، ئەو زمانانەی كه پێویستیی به یونیكۆد نیه، وەك ئینگلیزیی و ئەڵمانی و هتد.، PDF بۆ درووستكردنی لاپەڕەی ئنتەرنێت یان گۆڕینەوەی فایل بەكاردێنن؟
سایتی ئەڵمانیم نەدیوه كلیكی مانشێت بكەیت به پدف بۆت بكرێتەوه. ئەی portable document یانی چی؟ دەی لەوانەیه من هەڵە بم.
سوپاس
هەردوو لاتان ڕاست ئەكەن
بەڵام من ئەو قسەیەی كاك بەڵێنم بەلاوە زۆر ڕاستە كە كوردەكانی كوردستان هێشتا یونیكۆد چیە، ئەگەر قسەیەك بكەم من خۆم لە كوردستان ئەژیم رۆژێك چومە بازاڕێك لەو بازاڕانەی كە تایبەتە بە چاپەمەنی باسی یونیكۆدم كرد لەسەر سیستمی XP بەلاتانەوە سەیر نەبێت كە هەندێكیان وشەی XPو ویندۆزی XPیان نەبیستبوو هەتا ئێستاش لەو بازاڕانە هەر بە ویندۆزی 95 و 98 ME ئیش ئەكەن كەپێشیان ئەڵێیت ئەم یونیكۆدە پاڵپشتی لە مایكرۆسۆفتەوە وەرگرتوە، ئەڵێن بەخوا ئێمەنازانین بەو فۆنتانە شت بنووسین هەر دەستمان بە كاك عەلی ڕاهاتوە، بەڵام ئەو كەسانە خۆیان زۆر لاوازو تامبەڵن لە كار كردن ئەگینا من بەگژی ئەو خەڵكانەدا ئەچمەوە كە ئەڵێن ئێمە فێری یونیكۆد نابین، من خۆم لەكاتی نوسیندا بە كاك عەلی بێت یان یونیكۆد زۆر زۆر خێرا ئەتوانم تایپ بكەم هیچ كێشەیەكیشم نیە.
خۆزگە خۆزگە خەڵكانێك هەبونایە لەكوردستان بانگەشەیان بۆ ئەو شتە نوێیانە بكردایه.
كە ئیتر ویندۆزی 95 و 98 تیان بەكار نەهێنایە.