پرنتەر
ئەم كاتەتان باش
بەرێزان دوای دەست خۆشیم لەهەموو ئەو بەرێزانەی كە ماندو بوون لە نوێكردنەوەی سایتە خۆشەویتەكەی جێگای ئومێدی كورد.
ئەم پرسیارەم هەیە
من بە نێتۆرك كۆمەڵێك كۆمپیوتەرم بەستوە بەیەكەوە كۆنێكتی هەموو شتێك هەیەلەنێوانیاندا وەك داتا گۆڕینەوە یان پرنت كردن لەهەر دانەیەكیانەوە بۆ ئەو كۆمپیوتەرەی كە پرنتەرەكەم لێ بەستوه، بەڵام من ئێستا پێویستم بەیەك شت هەیە ئەویش ئەمەوێت لە هەركۆمپیوتەرێكەوە كە لاپەڕەیەكی نارد بۆ پرنت لەو كۆمپیوتەرەی كە پرنتەرەكەم لێرەبت كردوە پێم بلێ (ئەوە كام كۆمپیوتەرەیە كە ئەیەوێت پرنت بكات) واتە من لای خۆمەوە كە پرنتەرەكە لەسەر كۆمپیوتەرەكەی خۆمە ئەگەر هەر كۆمپیوتەرێكی تر كە لەناو گروپی نێتۆركەكەیە ئەگەر فەرمانی پرنت بدات من نازانم لەكوێوە هاتوە
هیوا دارم پرسیارەكەم ڕون بێت لەلاتان
تێبینی : پرنتەری Canon LBP 810 بەكار ئەهێنم لەسەر ویندۆزی XP
كاك دیلان، گەر ئەو چاپكەرە لە كۆمپیوتەری ڕاژەكار بەستراوه، ئەوا ئەكرێ بە رنامەیەكی لەسەر دابنێی كە چاودێری چاپكەرەكە بكات.
ڕاسته ئەوەی كاك كاوه باسی دەكات، به پرۆگرامێكی دەرەكیش دەكرێت، بەڵام، پێویستیش ناكات، ئەم هەنگاوانه پەیڕەو بكه:
Start > Settings > Printers > File > Server Properties > Advanced
لەوێ چوارگۆشەی "Notify when remote documents are printed" ڕەش بكه.
به خوا كاك دیلان ئەمرۆ تاقیم كردەوه له ئیش، زۆرباش كاریكرد، 100% دڵنیام. بەیانی دووباره چاوێك دەگێڕم به چاوان.
داوای لێبووردن دەكەم كاك دیلان، بەیانی ڕۆژێكی نوێیه.
سڵاو كاك دیلان ، مەبەستم ئەوەبوو، داوای لێبووردن دەكەم كاتم نەبوو سەیری كەم بەیانی ڕۆژێكی نوێیه و كانسی نوێ هەیه بۆ چاوگێڕان.
بەڵام كاك دیلان پرسیاریشم كرد، دیاره ئەوەی پێشتر باسم كردبوو، ئاسانترین ڕێگایه.