تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

outlookExpress پرسیار....

كورده

كورده

بڵاوکراوەتەوە

2004/03/05

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

ئه مكاته ی هه مولایه ك باش.........
به ڕێزان ئه مه وێت له outlookExpress پێشئه وه ی نامه یه ك بخوێنماوه بیسڕمه وه.ئه گه ر نه یناسم. واته شكم هه بێت.
هه رچه نده دژه ڤایرۆسم هه یه norman antivirus هیئه و شه ریكه یه ی خه ته كه ی به كاردێنم مانگانه به جیا حه قی ڤایرۆس به جیا ده ده م زۆر سوو پاس ..

خۆ شووتی نییه به شەرت بێت. (:
بەڕێز كورده، كردنەوەی ئیمێل زیانی نییه، بیكەوه مەترسه، بەڵام كردنەوەی پاشكۆ زۆر ترسناكه.

باشه كاك به رده قانی تۆ مه سه له كان تێكه ڵ مه كه برام. من مه به ستم هه یه هه ڵ به ته .كاكی من بروا بكه ئیمه لێكم كرده وه
پاشكۆشی نه بوو. به ڵام له ماوه ی 10 ده قه دا 85 ئیمه یلم بۆ هات له عه ینی شه خسه وه هه ر به وه یا ئه گه شتم بیسرمه وه .مه جالی بلۆكی نه ئه دام . له شووتی گه ڕێ برام.. شوتی چ و حاری چ ؟

باوەڕناكەم ڕێگایەك هەبێت بۆ ئەم كێشەیه. هیچی تریش باسی شووتی ناكەم.
هەندێ جار كه ئیمێل دەكەیتەوه ، زانیاری دەربارەی تۆ بۆ سێرڤەرێكی تایبەت دەنێرێت و لەم حاڵەته دەزانێت ئیمێلەكەت هەیه، كه زانیشی ئیمێلەكەت هەیه، ئەوا بۆت دەنێرێت.

نووسینی پرۆگرامێكی وا به php زۆر ئاسانه، بۆیه دەڵێم چار‌ەكردنەكەی زەحمەته، تەنها مەگەر هیچ جۆره ئیمێلێكی html وەرنەگریت.

كورده گیان ماندوو نەبی! كاكی برا ئەگەر outlookExpress گرێدرابێ به Hotmail یان ئیمایلێكی دیكەوه و ماوەیەك تەنیا له ئێمایلەكەی دیكەوه چاوت له مایلەكانت كردبێ، ئێستا پاش ئەو ماوەیه بێت و له outlookExpress كەتەوه چاو له نامەكانت بكەی. به یەكجاری هەموویانت بۆ دەكاتەوه، واتا ئەو ماوەیه چیت بۆ هاتبێ هەمووی لای خۆی ڕاگرتووە و ئێستا هەمووت بۆ دەكاتەوه. ئەوەش كه له لایەن كەسێكەوه هێنده مایلت بۆ بێ نیشانەی تووش بوون به ڤایروس نیه. وەك بەردەقانی دەڵێ، تۆ تەنانەت دەتوانی ئیمایلێكی تووش بوو به ڤایروسیش بكەیەوه بێ ئەوەی تووش بی. گرینگ ئەوەیه پاشكۆكەی نەكەیەوه. دڵنیا به كه ئەگەر ئەو ئیمایلانەی له outlookExpress كەتدان فڕێ بدەی و دیسان چاوی لێ كەیەوه دەبینی كه هیچی تێدا نەماوه. سەركەوتوو بی.

به رێزم ئه وه م چاركرد ئه وئیمه یله زۆره..نه ها ته وه. زۆر سه یر بوو. من ناوو ئه درێسیشم نه گۆڕیوه به ڵام ده مێكه ده نگی نیه 4 مانگه... .نه ڕیكلام بو نه هیچ .ته نها تێك ده ر بو. من له سه ر ئیشه كه م بۆ یه ك دو براده ری ئه و روپیم باس كرد یه كیان وتی مننیش وام لێهاتوه 2ساڵپێش ئێستا.
ناوی به كۆله كه ی ئاشا چێ...ته نها وتم ڕێگایه ك بۆ سرینه وه پێشكردنه وه .له outlookExpress. نازانم بۆ له هۆتمایلو یاهوو هه یه بۆ له وێ نیه!!!!!!!!!؟؟؟

زۆر زۆر سووپاستان ئه كه م گشت لا یه ک. ئێوه زۆر به ڕێزن...

كاك كورده،
تۆ ئەتەوێت ئیمەیڵەكانت ئۆتۆماتیكی له outlook Express نەكرێنەوه؟ ئەتوانیت ئۆتۆكەی لابەریت.

ئەم پرۆگرامی ئیمەیلە خراپ نییە بۆ ئەم مەبەستە:
http://www.ultrafunk.com/products/popcorn/

سوپاس بۆ گشت ها كاریه كانتان ره چاوی هه مو خاڵه كانم كردن.