تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چات به كوردی له دیمانه

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2004/02/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔15۔ )

سایتی دیمانه چاتی به كوردی پیتی یونیكۆد داناوه. گشت لا سەرچاوان
http://www.dimane.com/chat/index.php

پیرۆززززززززززززززززززززززززززززززززززززززززززه ده ستان خۆش

من كە تاقیم كردەوە دەستتان خۆش بێت، ڕێكوپێك و ڕازاوەیە. زۆر جاری تریش سەردانی دەكەمەوە.

شتێكی باشه، دەستان خۆش بێ. بەڵام كاتێك من چووم كەسی لێ نەبوو.

دەستتان خۆش زۆر جوانه، ڕاسته كاك حامید كه منیش چووم تازه جەماعەت چۆڵیان كردبوو، دەزانی شوێنێكی باشه بۆ خەباتكردن؟! هەر زۆر شازه. بەس دەترسم مەچكۆ لەو دیوی پەردەكەوه چاوێكی لێمان بێت!

سڵاو بەڕێزان!
كاك بەردەقانی، ئەم چاته سكریپتێكی زۆر ساكار و لاوازه، هیچ شتێكی دیكەی زیاتر لەگەڵ نییه بۆ Admin كه تەنانەت بڕێك دەسەڵاتی له میوانەكان زیاتر بێت و جاروبار خۆی پێوه هەڵكێشێ. ئادمینیش دەتوانێ وەك ئەوانی‌تر بێته ژوور و چات بكات. تەنیا شتێكی كه تایبەتمەندی پێ دەدات، ئەوەیه كه بەم فۆنت و ڕێنووسه دەتوانین تێیدا بنووسین. بەڵام ئەگەر بكرایه به هیممەتی kurditgroup چارەسەری ئەو بزوێنه بكرایه و وەك كۆدیش له لاپەڕەی ماڵپەڕەكاندا بەكارمان بهێنایه، ئەوه ئیتر هەر لێی مەپرسه!
چاوەڕوان لێی دانیشتووم!

مچكۆ گیان ئەو كۆسپەش بە خۆشی یەوه به هیمەتی زانستپەروەرانی كورد كرا. دەبێ ئەوەش بڵیم كه لەمەو دوا پێویست ناكا "شیفت" كو " ئچ" لێدەی بۆ ئەوەی "ە" بنووسی. تەنیا دوكمەی "E"لێدەو كارت نەبێ. ئەمەش هەر پیرۆز بێ.

كاكه بەردەقانی جا با مچكۆش لە پشت پەردەوه خۆی حەشار دابێ، خۆ وا نەبێ هێنده كچۆڵه و ژنێ نامحرەمی لێبێ، مرۆڤ باسی "خراپ" و شتی وا بكا. بەڵام وەك بۆ خۆی دەڵێ، كاری بەكاری كەس نیه. ئەوه هەر پێی خۆشە چاو له خەڵكەكه بكا. بەڵام شتیکی ئەو دیوه باشه ئەویش ئەوەیه كه ئەگەر ژوورەكەت كردبێتەوه و لەوێ نەبی، هەر كەس بێتە ژوورەوه و پەیام بنووسێ به دەنگ گوێت لێ دەبێ.

سڵاو هاوڕێیان،
لەسەر كێشەی ئەم بزوێنه، كێشەكه وەكوو ئاگادارین دەمێكه چارەكراوه، وابزانم ئێستا ئەوەنده سەختیش نییه ناوی بنێین كێشه. بزوێنەكه دەمێكه به یەك دوگمه دەنووسرێ، تەنها پێش بڵاوكردنەوەی دەبێت هەندێ قەزای لابەلا چارەبكرێن، تەنها ئەوه نییه كیبۆردێك درووستبكەیت و بڵێیت تەواو چارەم كرد. وەكوو هەردەم له kurditgroup چاوەڕوان دەكرێت، بیركردنەوەیه له داهاتوو تا تووشی هەڵه نەبین:

- پشتیوانی ویندۆز بۆ كوردی دەبێت به شێوەیەك بنووسرێتەوه كه كیبۆرده كۆنەكان بسڕێتەوه.
- گورزەكه دەبێت ئەو dll ـەی تیایەتی نوێبكرێتەوه تا له داهاتوو ئەو بزوێنەی بەشێوەیەكی رەسمی له unicode.org دابینكراوه پشتیوانی بكرێت.
- كیبۆردی سیسم و ئەو كیبۆردەی ئێستا لێره لەم سەكۆیه پێی دەنووسین، دەبێت یەكگرتووبن، واتا دوو هێمای h و shift h بەیەكەوه بنووسێت. ئەمەش‌ پێویستی به كاری زیاتر هەیه.
- وەكوو هەموو لایەك ئاگادارن، من و بەڕێز ئەردەوان دەمێكه خەریكی ئەم هەنگاوەین و بەم زووانه بە رەسمی بڵاوی دەكەینەوه.
- بەڕاستی ئاگاداری كارەكانی zkurd نیم لەم بارەیەوه، هەر كارێكیان كردبێ مایەی دڵخۆشییه.

كاك بەردەقانی. ئەوەی كه ئێوه دوو كەسی كردووتانه، كورد هەتاكوو بمێنێ مەدیونێەتی و لە لایەن ئێوەوه وەك یادگارێك له مێژووی ئای تی كورددا دەبێ بنووسرێ. لە‌ لای ئێمەش دەمێكه، دیلان و كەسانی دیكه خەریكی چارەسەری ئەو كێشەیەن. دەبێ هەموو تێبكۆشن بۆ ئەوەی بەڕاستی هەرچی زووە له كۆڵ "شیفت" (دیاره مەبەستم تەنیا بۆ نووسینه) ببینەوه. با ئێمەش وەك نەتەوەكانی دیكه بتوانین به داگرتنی 1 دوكمه، 1 پیت بنووسین. بەڕاستی من ئێستاش لەبەر هاسانكاری و بۆ ئەوەی به 10 ئەنگوست (قامك) بنووسم "كیمەن" به كار دێنم. باشە ئەگەر هەر نەكرا با پیتەكان وەك كیمەن دابنرێن. نابێ؟ سەركەوتوو بن.

ده ستان خۆش وهه رسه ركه وتووبن.
له شوێنی خۆتۆماركردن له8 پیت زیاترناتوانیت بنووسیت وایه؟

گۆران كوردی

كاك گۆران تۆ دەتوانی ئاوا بینووسی "گ. كورد" ئینجا دەبێ. هاهاها

ده ست خۆش كاك حامید به قسه ت ده كه م .ئه بێ وابێت.

گۆران كوردی

كاك گۆران كوردی، ئێستا كه تۆ ئەو پرسیارەت كردووه، منیش زانیم و تاقیم كردەوه! با بگەڕێمەوه ماڵ، تەماشایەكی دەكەم بزانم كوو دەبی! سپاس بۆ ئاگادارییەكەت!

دەستان خۆشبێت !!‌ هەرسەركەوتووبن!!
بەڕاست ئەوە خۆ خەبات ئاشكرایە لەوێ!! خێرتان دەگات خەمی پریڤات چاتیش بخۆن !!

ده ستان خۆش :له كاتی ناو نوسیندا8 پیته كه زیادی نه كردوه . به ڵێن وابوو چاك بكرێت.

گۆران كوردی