تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

یارمه تی: Trojan Horse

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/06/16

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

ئه م کا ته تان باش ئازیزان....
من زۆر پێویستیم به یارمه تی ئێوه ی ئازیز هه یه ئه گه ر له تواناتان هه بێ.
کۆمپوته ره که م ڤایرۆسێکی بۆ هاتوه به ناوی Trojan Horse
خۆم پرۆگرامێکی چاکیشم هه یه دژی ڤایرۆس، به ڵام ناتوانێ دژی ئه م ڤا یرۆسە بوه ستێ.
واشم بیستوه که ئه م جۆره ڤایرۆسه زۆر خراپه....
جا تکاتان لێ ئه که م ئه گه ر له توانای هه ر یه کێکا هه یه پیم بڵێ چی بکه م باشه...
زۆر زۆر سوپاس بۆ ئوه ی ئازیز....

بەڕێز ئەستێرە Spyware Doctor بەکارهێنا کەمن لەسەرەوە لینکم بۆ دانابوی تاقی بکەرەوە ئەوە لایدەبات،گەر هاتەوە .ئەواپرسیار بکەرەوە پرۆگرامێکی ترت بۆ پەیدادەکەم.
پرۆگرامێکم بۆت نارد ،ئیترنازانم گەر هۆتمایلەکەت گەورەتر لە2MB جێگای هەبێ
ئەتوانی سەیری ئێ مایلەکەت بکەیت‌‌.

هیوادارم سودی هەبێ‌

ئه م کاته تان باش برا ئازیزه کان، کاک سیا و کاک زه ندی.
زۆر سوپاس بۆ هه ردوکتان که هه وڵی چاره سه ری کێشه که ی منتان دا. زۆر پێخۆشحاڵ بوو. به ڵام زۆر به داخه وه که کێشه که م چاره سه ر نه بوو. پرۆگرامه که ی کاک سیاشم به که ر هێنا به ڵام هیچ سوودی نه بوو.
له ماوه ی سه عاتێکا چوار تا پێنج جار شتێکم بۆ ئه کرێته وه ئه ڵی ڤایرۆسیک به م ناوه دۆزراوه ته وا به ڵام چارای ناکرێ، هه ر وه کو جاران. ئاشڵه ێ ئه بە زوو چاره ی بکرێ له به ر ئه وه ی زۆر خه ته ره... جا نازانم چی بکه م؟؟
دووباره سوپاس بۆ ئێوه....
به هیوای کاتێکی خۆش.

بەسەر هەردوچاوانم کاک سیا ،جاری پێشوش هەر کاک سیام نوسیبوو.تۆزێ دڵت فراوان بێ من گەر بەکەسێکت تێگەیشتبم تۆ ئەو نەبی ئیتر ئەبێ توڕەبونی بۆ چی بێ دوای ئەوە من د داوای لێبوردنم بۆت نوسیبوو.
بەڕێزم بڕوابکە منیش کاتم زۆر کەمەو جگەلەپەروەردەکردنی منداڵەکانم بەڕێژەی‌ 100% کارئەکەم و یەکەم ساڵی لێدەرچێ لەدوای ئەوەوە لەسەرشانی خۆم ئەژیم ،لەوشوێنەی کاریش ئەکەم هەمیشە خۆم واناوندووە کەهەمویان کوردیان خۆش بوێت و بەنەتەوەیەکی ڕاست گۆی تێبگەن.
بڕوات هەبێت جگەلەخۆم هیچ کەس نازانێ زەندی کێ یە گەر نا باسی خۆم هەرناکرد.
هەموو هیواو ئاواتم خۆش گوزەرانی و سەرکەوتن و پێشکەوتنە بۆ گەلی کورد.

ئەم جارەش داوای لێبوردن دەکەم چونکە تکات کردبوو کۆتای پێ بهێنم وە هیچ هەڵەیەکیشم نەکردووە تەنها بەکەسێکت تیگەیشتبووم کەتەنها ناویم بیستووە گەرنا ناشی ناسم و بەکەسێکی قسەخۆش و کۆمیدی ناویم بیستوو.
تکام وایە دڵگران نەبیت برای بەڕێزمی و سەرکەوتوبیت هەرچیەکیش بنوسی بەدلێکی گەورەوە وەری ئەگرم ،چونکە ئەو کەسانەی لێرە خزمەت ئەکەن شایانی هەموو شتێکن.
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەمو لایەک..

كاك زە‌ندی مانی چی كە هەردووكیان ڕاست دەكەن...

قسەی قازییەكەیە، وتی بە دوو لەیەك شكاتكارەكە كە هەردووكیان ڕاست دەكەن... كابرایەكیش گوێی لێ بوو وتی چۆن هەردووكیان ڕاست دەكەن، ئەبێ یەكیان ڕاست بكەن؟ قازیش وتی: «ئەزانی تۆش ڕاست دەكەیت!»

ئەترسم ئەو دیارییانەی تۆ و كاك سیاش لە ئەسپەكەی ترۆجان بچێت!
هاهاها!!!

تەنیـــــــــــا بۆ خۆشی، خۆتان باش دەزانن كورد هەر حەزی لە قسەیە و كاتیشی زۆرە بۆ بەفیڕۆدان... زۆر دووریش بۆی مەڕۆن (من خۆم ئەز).

برای بەڕێزم من ناوم زی یە ڕەش نیە برام زیە ڕەش لە دانیمارک ئەژێت من لەشونێکی ترم لەبرادەران بپرسە کاک هێمن 7 یان هەموو بۆ کوردان کاک ئاسۆ و ئەوان برام زۆر لەبرادەران من دەناسن.

تۆ نازانم شەڕم پێ ئەفرۆشی یان کاتت زۆرە من ووتم ئەو کەسە نیم کە تۆ دەڵێ ی تکایە تکایە تکایە
ئەگەر بکرێت هیچ م بۆ نەنوسی من مەمنوونت دەبم

سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ هەموو کوردان

کاک سیا تۆ هەمو جارێ وەڵامەکانی من بەوردی ناخۆێنیتەوە ئەوەنیە منیش نوسیومە ڤایرۆس نیه،برام گەر نەش زانین دەتوانیین لەگوگلە بنوسین ترۆژان و تۆزێکی لەبارەوە بخوێنینەوە.
ووشەی ترۆجان لەشار ترۆجا وە هاتووە،من دڵنیام پار لەمایکرۆسۆفت خوێندمەوە
بەداخەوە بەئینگلیزی نیە گەر نا بۆم پۆست ئەکردی.
سەیر کە من چیم نوسیوە کەو تومە هەردوکتان ڕاست دەکەن ،مەبەستم له ڕاستی ئەو برادەرە ئەوە بوو کە ئانتی ڤایرۆس دەڵێت ڤایرۆس دۆزرایەوە.گەر نا منیش نوسیومە سەیر بکە بەس کۆپی ئەوەی سەرەوەم کردووە
/لەڕاستیدا ڤایرۆس نیە ئەم ووشەیەلە -ترۆجا- وەهاتووە ناوی شارێکی یۆنانیه/
مامەسیا جارێک هاوڕێیەکی کۆنی خۆت هەندێ قسەی خۆشی بۆ گێڕامەوە نەم زانی دڵگران دەبی گەر نا ئەوشتانەم هەر بۆ خۆشی نووسی بەڵام تۆش نوسیبوت من ئەو نیم بەهەرحاڵ داوای لێبوردن ئەکەم گەر ئەو بیت یا نا،ئەم یۆنانەشم بۆ بیر خستنەوەی ئەوە نەنوسیبوو.
بەزمانی نەرویجی لەمایکرۆسۆفت هەیە گەر فری ترانسلەیتم دەست کەوت بۆت دەکم بەئەڵمانی.
من ڕێزم بۆ هەمو کوردێکی دڵسۆز هەیەو جاروبار حەزم بەقسەی خۆشە
وابزانم هەردوکمان دووپرۆگرامی چاکمان بۆ ئەو بەڕێزە دەست نیشان کردووە
چارەسەرمان دییاری کردووە ئینجا وتوو وێژمان دەست پێکردووە

لەگەڵ سڵاوم بۆ هەمو لایەک
سەرکەوتوبن‌ ‌‌‌

پاش سڵاو
ترۆجان ڤایرۆس نی‌یە
بۆ لابردنی سەیری ئێرە بکە باشە
http://www.all4kurds.net/modules.php?name=News&file=article&sid=84

ئەمەشیان

http://www.all4kurds.net/modules.php?name=News&file=article&sid=155

سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ هەموو کوردان

زۆر سوپاس بۆ وه ڵامه که ت کاک Sia_Rash...
به ڵام Trojan Horse ڤایرۆسه، زوو زوو پرۆگرامی دژه ڤایرۆس پێم ئه ڵه ێ ڤایرۆسێکی تازه دۆزراوه ته وه به م ناوه به ڵام ناتوانێ چاک بکرێ، له به ر ئه وه ئه زانم Trojan Horse ڤایرۆسه... جا نازنم Spy Sweeper سودی هه یه بۆ ئه م کێشه یه یان نا؟؟؟
زۆر سوپاس

بەڕێز ئەستێرە هەردوکتان ڕاست ئەکەن ڤایرۆسەو ڤایرۆسیش نیە،واتەئەمەش جۆرێکە لەکرمە پیسەکان،ئەمانە زیاتر لەڕێگەی ئێ مایلەوە بڵاو دەبنەوەو زۆر خێراتر لەڤایرۆس.
کەوتومە هەردوکتان ڕاست دەکەن مەبەستم لەوەیە کەئەنتی ڤایرۆسەکەت دەڵێ ڤایرۆس دۆزرایەوە ،لەوانەیەپرۆگرامەکەی تۆ نوێ نەبێ بۆیە لای نابات.
لەڕاستیدا ڤایرۆس نیە ئەم ووشەیەلە -ترۆجا- وەهاتووە ناوی شارێکی یۆنانیە لەشەڕێکدا ئەو شارە داگیر دەکرێ و بەهۆی فێڵێکەوە وەک دیاریەک .بابەتەکە دوورو درێژە نامەوێ لەبابەت دەربچم ،بۆیە ترۆژان بەزۆری لە ڕێگای ئێ مایل باناوی دیاری و شتی لەو بابەتە دێتە کۆمپیوتەرەوە بۆیە ناویان ناوە ترۆژان،ترۆژان هۆرس یەکێکە لەجۆرەکانی ترۆژان.ئەو برۆگرامەی کاک
سیاش لایدەبات وەئەم پرۆگرامەش لای دەبات هەر کلیکی بکەو سەیری بکە ناوی ترۆژان هۆرس دیارە فریە زۆر زۆر باشه
فەرموو
ببورە کاک سیاڕەش لاجێگەی تۆ وەڵامم داوەتەوە
http://www.download.com/Spyware-Doctor/3000-8022_4-10293212.html
سەرکەوتوبن‌.

پاش سڵاو
زۆرسوپاس کاک زەندی دەست خۆش
من نەمویست درێژە بە بابەتەکە بدەم، بەڵام وادیارە ئەوەندە حەزتان لە ووتووێژه حەزتان لەچارەسەری نی‌یە.
بەڕێزم ئەگەر لەباسی ترۆجان بکەین ئەوا فلیمێکی خؤش بوو پێش چەند مانگێک لە سینەماکانی جیهان ئیشی ئەکرد ، ووشەی ترۆجان مانای چی یە بنە مێژوویەکەی چی یه، لەو فلیمەدا بە جوانی باسکراوە( ئەستێرە !!! دژە ڤایرۆس هەرچی یەک بدۆزێتەوە بەو ئاشنا نەبێت بەڤایرۆس دەی ناسێت بۆ نموونە زۆر لە پاتچەکان وتووڵەکان بەڤایرۆس دەزانێت هەرچەندە تۆ پێویستت بە بەکارهێنانیەتی قسە کردن لەسەر ئەو بابەتە زۆر ئەکێشێ بەڵام هەر ویستم ئەوەبڵێم ئەسپی ترۆجان ڤایرۆس نی یە و هیچ پەیوەندیشیان پێکەوە نی یە)
تکایە هەندێ باسی لەسەر بخوێنەوە

In the context of computer software, a Trojan horse is a malicious program that is disguised as legitimate software. The term is derived from the classical myth of the Trojan horse. In the siege of Troy, the Greeks left a large wooden horse outside the city. The Trojans were convinced that it was a gift, and moved the horse to a place within the city walls. It turned out that the horse was hollow, containing Greek soldiers who opened the city gates of Troy at night, making it possible for the Greek army to pillage the city. Trojan horse programs work in a similar way: they may look useful or interesting to an unsuspecting user, but are actually harmful when executed.

هیوادارم دڵتان گەورە بێت
سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ هەموو کوردان‌‌

بەڕێز ئەستێرەئەتوانی هەمان پرۆگرام بۆم ناردی فری تریاڵی ڤێرشنی تازەیە
واباوەڕئەکەم کۆتای بەکێشەکەت بهێنێ،،ئەوتۆژانەی هۆرسە لەڕێگەی چونت بۆهەندێ سایت هاتووە،پاشماوەی لەPC کەتدا ماوە بۆیە دێتەوە

گەرئەمەش چاری نەکرد ئەلتەڕناتیڤی تر زۆرن خەمت نەبێ چاریان دەکەین
بەڵام ئەوەداگرە کەنوسراوە فری تریاڵ،گەرنا دەبێ بیکڕی
http://www.trojanhunter.com/
لەگەڵ ڕێزم