گیروگرفتێك لە كۆمپیوتەرەكەمدا!
ئەم كاتەتان باش !
بەڕێزان ئەمڕۆ كاتێ كۆمپیوتەرەكەم داگرسان ئەنتەرنێت هەڵەی تێدا بوو، هەر بچوومایە سەر هەر ماڵپەڕێك پەنجەرەیەك دەهاتە پێشەوەو دەنوسرا هەڵەیەك هەیە لە (explorer) لەوانەیە من ئێستە ناوەكەم هەڵەنووسیبێ بەڵام وا نوسرابوو. بۆیە منیش كۆمپیوتەرەكەم گێرایەوە بۆ ماوەیەك پێش ئێستا!.. بەڵام ئێستا كە كۆمپیوتەرەكە دادەگیرسێنم چەند كێشەیەكی تر دروست بووە.
ئەوانەش ئەمانەن :
1. پێش هەموو شتێ پەنجەرەیەكی بچووك دێته پێشەوەو بەم جۆرە نوسراوە
(Unhandled exception: c0000005
At address: 100016b8)
وە لێرەدا تەنها داتوانم OK بكەم و هیچی تر.
2.لەپاش چەن چركەیەك (كەمتر لە دەقەیەك) پەنجەرەیەكی تر دێتە پێشەوە كە ئەمیش هەر شتێكی تری نووسیوەو دەڵێ فڵان فایل نادۆزرێتەوە..جا ئەمەیان هەر OK بكەم ناوی فایلەكە دەگۆرێت و فایلێكی دی دێتە پێش بەهەمان شێوە.
بۆ نموونه:
ئێستە نوسراوە كە ستارت ئەدرەسی ئەم فایلە نادۆزرێتەوە
(Zdv9.exe)
ئینجا لەژێر ئەم نوسینەدا نوسسراوە :
ناتوانرێ (procedurstartaddress) ی (WSCUpdateProvider) بدۆزرێتەوە لە DLL فایلی (WS2_32.dll).
زۆر سوپاستان دەكەم جارەیەكی ئەم كێشەیەم بكەن!!
تێبینی:
Windows XP home adition بەكار دەهێنم.
سڵاو ..
چارەیێك هەیە بەڵام شەرت نیە بەوە چاك بێت ..
بڕۆ بۆ
Start --> Run
لەوێدا بینووسە msconfig پاشان پەنجەرەیێكت بۆ ئەبێتەوە لەوێدا برۆ بۆ Startup لەسەرەوەدا
لەوێ لە لیستی Name نیشانەی ڕاست لە تەك هەموو پرۆگرامەكان لەبەرە تەنها SystemTray ئەبێت نیشانەی ڕاستی لە چوارگۆشە بچووكەكەیدا هەبێت
پاشان Apply ئینجا OK كۆمپیوتەرەكەت خۆی ڕیستارت ئەبێتەوە بزانە ئەم كێشەیەی هەر ماوە یان نا
لەناو ئەو پەیامانەی كەبۆت دێت هیچ نوسراوه bundle.exe ؟ ئەگەر شتی واهەیه ئەوا توشی ''كرم'' بووه كۆمپیوتەرەكەت.
سڵاو ...
كاكە من ئەوەی ڕاستی بێت نازانم بە سویدی چی نووسراوە
گەر برادەرێك كۆمپیوتەری زمانی سویدی هەیە بە بەم برادەرە بڵێ
كاك فەرمان گیان،
ئاشكرایه كه كێشەكەت ئەم فایله Zdv9.exe درووستی ئەكات. ئەوەی كه كاك داستان بۆی نووسیویت ئەتوانیت بەشێوەیەكی تر بەجێی بێنیت.
له start و پاشان all programs و پاشان startup كه بەسویدی ئەبێته uppstart ، لەوێ سەیر بكه بزانه چەند پرۆگرامت هەیه كەلەگەڵ سەرەتای لەودبوونی ویندۆزدا ئەوانیش لەود ئەبن.
كێشەكه پێی ئەچێت كه ئەو پرۆگرامەی (كه ئەم فایلەی Zdv9.exe تێدایه) تێكچووبێت یاخود بەشێكی یان هەمووی سڕابێتەوه و uppstart بگەڕێت بەدوایدا و نەیدۆزێتەوه.
بۆی هەیه پەیوەندی بەوەشەوەنەبێت، بەڵام پێش هەمووشتێك دڵنیابه لەوێ و پاشان بەڕێزت وەرە ئێره.
كاكەگیان، هەوڵبده شوێنی ئەو فایلانه (Zdv9.exe ، Qvc5.exe) بدۆزیتەوه و بزانیت سەربە چ پرۆگرامێكن. پێی ئەچێت كه له Windows Registry یاداشت بوو بوون و هەمووجارێك كه كۆمپیوتەر هەڵئەكەیت ئەو پەیامه درووست ببێت.
دەستكاریی كردنی ڕێجستری كەمێك ئاگاداریی ئەوێت؛ بەڵام لەوانەیه پێویست بكات كه لەوێوە ئەو فایلانه بسڕیتەوه تا جارێكی تر نەیەنەوه ڕێت.
پێش هەمووشتێك سێرچێك بكه بەدوای ئەو فایلانەدا (Zdv9.exe ، Qvc5.exe) و بزانه لەكوێدان و سەربەچی پرۆگرامێكن.