فەرهەنگی computer
برایان و خۆشەویستانی IT گروپ
من پێشنیارێكم هەیه له بەڕێزتان ئەگەر بكرێ و بەباشی بزانن لینكێكی تایبەت بە فەرهەنگێكی كوردی كۆمپیوتەر دابنێن لەكاتی
تازەكردنەوەی سایتەكەتان.
بەومانایەی كەهەركەس شارەزای بواری كۆمپیوتەر بێتو بەدڵنیایی مانای وشەیەك لەزمانی كۆمپیوتەردا بزانێت بتوانێ زیادی بكاته
سەر فەرهەنگەكه.
هیوا دارم مەبەستو ناوەرۆكی مەبەستەكەم ڕون بێت .
http://www.zkurd.org/modules.php?name=Content&pa=showpage&pid=2
سڵاو بەڕێزان!!
لەسەر ئەو فەرهەنگە كلیكێكم كرد و كەمێك چاوم بەچەند وشەیەكدا گێڕا ئەم وشەیەم هاتە بەدەم (mail = پۆست) وە پێم وابێ وشەی پۆست
لەئینگلیزیدا هەر پێی دەوترێت (post). كەواتە mail پێم وابێ مانای (نامە) دەبەخشێ!
ویستم ئەم بۆچونەم لە zkurd بنووسم بەڵام پێویستی بە وشەی نهێنی و ناوی تایبەت هەبوو بۆیە پەنام بۆ ئاتی هێنا:)
بەڕێزان ئەمە تەنانەت بۆچوونی منە بەهەڵە لێم تێ نەگەن!
سوپاس بۆ هەموولایەك.
سڵاو.
كاك فەرمان :
>>>ویستم ئەم بۆچونەم لە zkurd بنووسم بەڵام پێویستی بە وشەی نهێنی و ناوی تایبەت هەبوو بۆیە پەنام بۆ ئاتی هێنا
كاكی برا، كلیك لە "پەیوەندی" بكه، فۆڕمێك دێتە پێش ناو و ئیمەیلەكەت و پێشنیارەكانت بنوسه، ئەوسا بە دڵنیاییەوە وەڵامت ئەدرێتەوە :
http://www.zkurd.org/modules.php?name=Feedback
زۆر سوپاس كاكە كاوە گیان!!
وەڵا ئیتر دەبێ عەینەكەكەم بەكار بێنم لەمەولا! بەگەورەییش نووسراوە بەڵام بەخوا من نەمبینی :$
كاك دارا ئەویش ئەكرێت بە هەوڵی برادەرانی زانستپەروەران، بەڵام هێشتا ووشه زۆر ماوه تەواو بكرێت.
بۆ ڕوونكردنەوه لەسەر ووشەكان ئەگەر كلیك لەسەر هەر ووشەیەكی كوردی بكەیت نیشانت ئەدات، بەڵام كاتی زۆر ماوه.
ڕێز و سوپاس