تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

مۆسیقا (شمشاڵ یان ئاوازێكی تایبەت بە كاتی غەمباری)

farman

Farman

بڵاوکراوەتەوە

2004/02/02

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔12۔ )

ئەم كاتەتان باش بەڕێزان !!
دوای ڕێز و سڵاو بۆ ئێوەی بەڕێز، پرسیارێكم هەیە، ئەگەر كەسێك ئاوازێكی كوردی لەسەرخۆ شك دەبات لە هەر ماڵپەڕێك یان خۆی هەیەتی بە فایل، زۆر سوپاسی دەكەم گەر بۆم بنێرێ!! ئیشەكەشم بەو ئاوازە ئەوەیە كە سبەینێ (3)ی مانگ كوردەكانی ئەم شارەی منی لێ دەژیم دانیشتنێك ساز دەكەین بۆ دەربڕینی نەمری شەهیدانی یەكەم ڕۆژی قوربان كە شەهیدكران. بۆیە داوا كراوە بۆ مۆسیقایەكی وەك ئەوەی كەناڵەئاسمانی‌یەكان ئامادەبكرێت.. منیش پەنام بۆ ئێرە هێناوە..زۆر سوپاستان دەكەم گەر شتێكی وا لەشوێنێ شك دەبەن..

برای بچوكتان
فەرمان

كاك فەرمان بەرێزم emailێكم بۆ بكه من بۆت دەنێرم

سڵاو! ماندوو نەبی!
چاو لێرە‌ بكه، هیوادارم شتێكت دەست بكەوێ.
http://www.kurdistanet.dk/Shamshal/Shemshal.htm

كاك فه رمان گه ر Msn messenger به كار دێنی یخود هه ته ئه وه ئاگادارم بكه وه ، له و ڕێگه یه وه بۆت ده نێرم ....

بەڵێ كاكە هاوكار msnم هەیە..
ئەمەش msnەكەمە (hotmail msn):
farman_85@yahoo.se

كاكە ڕزگار گیان زۆر سوپاس ئەوە ئی-مایلێكم بۆ ناردیت.. زۆر سوپاست دەكەم گەر بۆت بكرێت پێش سەعات 3 ی سسبەینبێ بۆم بنێریت..
سوپاس دڵسۆزان‌!!

سڵاو كاك فەرمان
من هەوڵم دا بۆت بنێرم بەلام فایلەكه قورسه وه zip م كردووه و بۆشم ناردیت بەلام گەرایەوه سەیری e-mail كەت بكه زانیاری‌یەكم بۆ بەرێزت نوسیوه

كاك فه رمان زۆر داوای لێبوردن ده كه م دوێنێ به هۆی تێكچونی هێڵی ئینته رنێته كه م نه م توانی په یوه ندیت پێوه بكه م ، له به رئه وه تكات لێ ده كه م لێم ببوره ، گه ر ئێستاش ده ته وێت بۆت ده نێرم .....

زۆر زۆر سوپاس كاكە هاوكار گیان!!
وەڵا زۆر مەمنوون دەستەكانت خۆشبێ بەڵام ئێستە ئیشم پێی نیە گەر بۆشم بنێری هەر زۆر مەمنوون دەبم، دوێنێ شەو كاكە ڕزگار زۆر سوپاسی دەكەم ئەویش پارچە مۆسیقایەكی بۆ ناردم .
ئەوەی كە من دەمەوێ پارچە مۆوسیقایەكی كوردی كە بگونجێ لەگەڵ دانیشتنێكی غەمباری!!
دووبارە سوپاس..

چاوەكەی من كاك فەرمان گیان،
بۆ ئەم غەمبارییه؟ ئەزیزی من كه غەمبار ئەبیت گوێ له ئاوازێك بگره كه غەمەكەت لابات؛ وەك ''مەمی‌مەمانی‌مەمۆ'' یان لەو بابەته.
هیوادارم هەرگیز غەمبار نەبیت.

نۆرتنی بەڕێز!
هەموو شتێك سنوورێكی هەیه، لەو كارەساتە تێرۆریستیەدا دەیان كەس گیانیان له دەست داوه و خەڵكی ڕۆژی سێی مانگ بۆ سووك كردنی باری خەمی یەكتری كۆ دەبنەوه. و لە جێگای ئەوه گوێ له شتێكی عەرەبی بگرن دەیانهەوێ گوێ له شمشاڵتیك یان موزیكێكی ئارام بەخش بگرن. كەچی تۆ به فشەت گرتووه و باسی یەكێك له قۆڕترین گۆرانیەكانی كورد دەكەی كه ئەویش ''مەمی‌مەمانی‌مەمۆ'' یه و گۆرانیبێژی ئەو گۆرانیه به تەواوی هەڵبەستەكەی تێك داوه و به قەوڵی كوردان "تێی ڕاوه". من له شوینیكیتر دا به درێژی باسی تێكدانی ئەم گۆرانیەم كردووه و ئێرەش شوینی شتی وا نیه. بەڵام هەموو شتیك سنوورێكی هەیه. ئێستا هەموو خەڵكی كورد تازیەبارن، نەدەبوو ئەو دێڕه پێكەنین هێنەرانه بنووسرێن.

كاك حامید،
پرسیارەكەی ئەو برایه بەشێوەیەكی گشتییه و و وەڵامەكەی منیش، گەر جەنابت باش بیخوێنیتەوه، هەر بەشێوەیەكی گشتییه.

بۆ ئەو ماڵوێرانیەی كوردیش، وابزانم منیش كوردم و هەمان زیان لەمنیش كەوتووه و پێویستییم بەجەنابت نیه ئەو ڕاستییەم بەبیربێنیتەوه.

ئەزانم كه جەنابت كەسێكی هەستداریت بۆیه وەڵامم دایتەوه و گەر كەسێكی تر بویتایه گوێم پێنەدەدای.

كاك حامد،
زۆر سوپاس بۆتۆ، ڕاســـــــــته، من بەهەڵه وەڵامم داوەتەوه، سوپاس بۆ تۆ دیسانەوه.

نۆرتن گیان تۆ برا گەورەی. هەر بژی.