تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

‌‌DLL

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2004/01/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔14۔ )

سڵاوو....
من پرسیارێكم هەبوو دەربارەی كاری پەرگەكانی DLL ، كەئایا چۆن بزانم كە فڵانە پەڕگە ئەوە ئیشەكەیەتی؟؟
هەر بۆ نموونە پەڕگەی bs3.dll .. چۆن بزانم كاری لە PC ەكەم‌دا چی‌یە؟؟

سوپاس بۆ هاوكاریتان

ڕەنگە ئەمە یارمەتیت بدات:
http://support.microsoft.com/default.aspx?scid=/servicedesks/fileversion/dllinfo.asp&fp=1

dll كورتكراوەی Dynamic Link Library. ئەم جۆره فایله یان پێكهاتوون له كۆمەڵێك فەرمان یاخود پاشكۆی پرۆگرامێكی ترن. بابڵێین bs3.dll پاشكۆی spyware software یە و زانیاری بەشێوەیەكی داینامیك ئەدات بەو پرۆگرامه، ئایا ئەمه هیچ پێویسته مرۆڤ بزانێت كه كاری چیه؟

ئەگەر كێشەت لەگەڵ bs3.dll هەیه ئەوا پێویستیت به دەستكاریی كردنی ڕێجستری هەیه.

كاك نۆرتن هەموو شتێك لەناو كۆمپیوتەر خۆشە بیزانیت كە چی ئەكات و تەنانەت بۆچیش دانراوە
داستان

كاك ئالان گیان،
زۆر چاكه و هەرسەركەوتووبیت. بۆ تێگەیشتنیDLL، پێویستیت به زانینی زمانێكی وەك C++ هەیه. بۆ تێگەیشتنی زمانێكی وەك C++ پێویستیت به زانینی بناغەی پرۆگرامین هەیه.

بە‌بێ زانیاری سەبارەت به Object-Oriented Programming و بناغەی زمانی كۆمپیوتەر، مەحاڵه تێگەیشتن له MFC ، Link ، Library. بریا بەڕێزت هەوڵی بدایه بۆ فێربوونی دیزانی فایلاتی كۆمپیوتەر بەگشتی پێش بازدان بۆ DLL ی مایكرۆسۆفت.

لەگەڵئەوەشدا كه مرۆڤی كورد زۆر پێویسته كۆڵ نەیات و بەردەوام فێربێت، كێشەی كۆمپیوتەر بەهۆی DLL وه پێویست به تێگەیشتنی DLL ناكات. بەڵام تێگەیشتن و لێكۆڵینەوه مافێكی ئاسایی مرۆڤه.

سڵاو جا سەبارەت بە قسەكانی كاك نۆرتن بۆ ئەو كەسانەی كە لە ڤیژوەل بەسیك و سی پلەس پلەس شارەزان وانە ناڵێنەوە لەم سایتەدا ؟؟
ئەمەش پێشنیارێك
یا گەر ئەتوانن ئێستا ژوورێك بكەنەو‌ە و ناوی ژوورەكەش لێرە بنووسن بۆ ئەوەی كۆ بینەوە لەوێدا و قسەی لەسەر بكەن
براتان

بەڕای من پێش بازدانه سەر '' سی‌پڵەس‌پڵەس'' پێویسته مرۆڤ فێری ویندۆز ببێت. فێربوونی ویندۆز تەنها كلیك كردن نیه له سایتێك یان چارەسەركردنی كێشەیەكی بچوكی وەك ئینستۆڵكردنێك. تەنها ویندۆز و پرۆگرامەكانی دەریایەكی گەورەن و مــــرۆڤ ئەتوانێت لەوێوه دەستپێبكات.

وانه وتنەوەی زمانی كۆمپیوتەر ئەركێكی گرانه؛ پێش وانه وتنەوه پێویسته بناغەی بۆ پێكبهێنرێت، وەك ڕوونكردنەو‌ەی ســــــســـــتمەكانی ژماردن وەك باینەری و هێگزا و ئۆكتا و هتد. پاشان ڕوونكردنەو‌ی زۆر شتی تری وەك Algorithm تا ئەو كەسه تێبگات چۆن كێشەیەك به شێوەیەكی لۆجیكیانه چارەسەر ئەكرێت.

پاش ئەوانه دەكرێت ئەوكەسه وورده وورده به پرۆگرامین ئاشنا ببێت. بەكورتتیەكەی ئەبێت ژیانی بۆ تەرخان بكەیت بەتایبەت ئەگەر كەسێك پێشتر ئاشنا نەبووبێت بەو شتانه.

سڵاوتان لێبێت بەڕێزان!!
وەڵا وابزانم بابەتەكە كەمێك بەرەو گۆڕان دەروا..گەیشتە سی پلەس پلەس..منیش دەمویست لەوبارە‌یەوە شتێ فێربم، بۆیە كتێبێكی سەرەتاییم كڕیوە بەڵام لێی تێناگەم :S وەك لە بەشی(بابەتەكان--->پرۆگرامكردن)دا روون كردنەوەیەك باس كراوە.بەڵام وابزانم ئەو روونكردنەوەیە سەرەتایی نیە یان !!؟
هیوادارم چەند زانیاری‌یەكی سەرەتاییمان پێ بگەیەنن

ئەوەی كە سەری لە من شێواندوە دروستكردنی ئەم جۆرە فایلەیە(sillaw.c ، stdio.h ....) چۆن و لەكوێوە ئەم جۆرە فایلانە درئست دەكرێن؟
ئایا هەر له ۆرد كۆدەكان دەنووسین؟لەوێوە فایل بەم شێوەیە خەزن نابێت...

زۆر سوپاس بۆ هاوكاریتان... ببورن گەر بابەتەكەی من پەیوەندی بە بابەتەكەی یەكەمەوە نیە بەڵام قسە قسە ئەهێنێ منیش بۆیە ئەم بابەتەم لێرە بیركەوتەوە..

بەڕێز فەرمان،
بەو دوو فایلادا وادیاره كه جەنابت هەوڵی زمانی C دەدەیت نەك C++. فایلی stdio.h كه كورتكراوەی standard buffered input/output دێت لەسەرەتای زۆربە‌ی زۆری پرۆگرامەكانی C دا دادەنرێت كه پێك هاتووه له چەند كۆدێك بۆ خستنەگەڕی فەنكشنێكی وەك printf . كوتایی ئەو فایله كه به پیتی h دێت، واته header .

بۆ درووست كردنی فایلێك كه كۆتاییەكەی به c بێت ئەتوانیت هەچ ئێدیتەرێك كه بتوانێت به سیستمی ANSI تێكست یاداشت بكات ئەتوانرێت بەكار ببرێت؛ نموونه Notepad، لەتاتی سەیڤكردنی فایلەكەدا پاشگری C له بری txt بنووسه.

پاشان تا بتوانیت ئەنجامی پرۆگرامەكەت ببینیت، پێویسته فایلەكەت Compile بكەیت؛ واته گۆڕینی بۆ زمانێك كه كۆمپوتەرەكەت تێی بگات.

باشترین ڕێگه بەكارهێنانی ئێدیتەر و كەمپایلەر ی تایبەت بەو زمانانەیه وەك Visual Studio یاخود Borland Compiler كه خۆی ئۆتۆماتیكیی ئەو فۆرماتی ئەو فایلانەی تێدایه و ئاسانه بەكار‌هێنانی.

پرسیار لێرەدا ئەو‌ەیه، گەر بەڕێزت نەزانیت چۆن فایلی txt به پرۆگرامێكی وەك Word دروست بكەیت، چۆن باز ئەدەیت بۆ پرۆگرامیین! مەبەستم خراپ نیه لەم پرسیارەم و هیوادارم زۆر زۆر سەركەوتووبیت ئەزیزم.

زۆر سوپاس نۆرتۆن گیان..
بەڵێ بەڕێزم فایلی txt دەتوانم دروست بكەم بەڵام وەك لەپێشتر باسم كرد، من لەسەرەتاوە دەستپێ دەكەم و‌ هەموو سەرەتایەكیش دەبێ بناغەیەكی هەبێت منیش ئەو بناغەیەم نیە، هەوڵ دەدەم بناغەیەك دروست بكەم‌!
جە ئەڵێم، ماڵپەڕێكی كوردی نیە كە كەمێك باسی ئەم جۆرە كارانە بكات؟یان كەسێك بەتەمای كارێكی وا نیە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەم كارە بكات‌؟
چە‌د پێشنیارێك!!
دەكرێت وەك باسكراوە لە دروستكردنی ماڵپەڕ،هەر لە پاڵتۆڵك بەڕێزێك یان چەند بەڕێزێك گەر كاتیان هەبێ چەند زانیاری‌یەكی سەرەتایی بە ئێمە ببەخشن؟

مەبەسم له:(دەكرێت = كارێكی گران نی‌یه؟)

شوپاس بۆ هاوكاری و ماندووبوونتان..

كاك فەرمان گیان،
بەقسەی برای خۆت بكەیت پەنا مەبه بۆ سەرچاوەی كوردی. ئەگەر له ئەوروپا ئەژیت (یان له دەرەی كوردستان) ئەوا پەنابەره بۆ سەرچاوەیەكی بیانی و دەست پێبكه، ئەزیزم.

ئەگەر بەكوردی دەستپێبكەیت ئەوا له سەر لێشێواندن زیاتر هیچ فێر نابیت. كوردیی تازه لەو ڕووەوه زۆر له دواوەیه.

پێویســــــــــــــته كه بزانیت، زمانی زۆر زۆر ئاسانتر هەن له C و ئەتوانیت ماوەیەك بەزمانێكی ئاسانتر دەستپێبكەیت؛ وەك BASIC كه له Visual BASIC دا بەكاردێت.

ئەو پرۆگرامەی كه تۆ پێویستته ناوی Microsoft Visual Studio كه جەند زمانێك ئەتوانیت بنووسیت تێیدا و كەمپایڵیشیان بكەیت؛ وەك JAVA, Basic، C++, C .

بەپێی زمانەكەت له Google بگەڕێ بەدوای سەرچاوەدا و دڵنیابه كه سەرچاوەی سەرەتایی ئەمەنده زۆره كۆتایی نیه. بێگومان كۆرسی جۆراوجۆریش لەو وڵاتەی كه لێی ئەژیت هەیه و زۆر بەسووده ئەگەر هەوڵبدەیت بۆیان.

بهKazaa یان eMule هەوڵ بده Microsoft Visual Studio پەیدا بكەیت. سەركەوتوو بیت.

زۆر سوپاس نۆرتۆن!!
منیش وا دەكەم، سوپاس بۆ وەڵامدانەوەت، ماندوو نابیت !!

سڵاو،
كاك ئالان : پەڕگەكانی جۆری ‌‌DLL وەك برادەران باسیان كرد بە واتای Dynamic Link Library دێت، ئەم پەڕگانە وەك سەرچاوە بەكاردەبرێن و ئەكرێت بەرنامەیەك چەندیان پەڕگەی لەو جۆرە بەكارببات بۆ ئەنجامدانی كارەكانی. كەواتە ناواخنی ئەم پەڕگانە لە داتا و زانیاریی تێپەڕ ناكەن. ئەشێ پەڕگەی ‌‌DLL چەند نەخشەو و ڕێنوێنییەكی تێدابێت بۆ بەرنامەكە، یا خوود وێنه و دەقی تیا بێت..

بۆ نمونە وێنەی سەر كارتەكانی یاری سۆلیتار لە ‌‌DLL ـێكدا هەڵگیراون و كاتی جێبەجێ بوونی بەرنامەكە لێیان وەردەگرێت..) لە ژێر فۆڵدەری ویندۆز بەناوی cards.dll).

گەر ویستت بزنیت ‌‌DLL ـێك چی تێدایە و كاری چییه ؟
پێویستیت بە زانیاریی نییە لە زمانەكانی بەرنامە داڕشتن، له ویندۆزەكانی 95، 98، Me دا كاتێك بەلای ڕاست كلیكت لە پەڕگەیەكی ‌‌DLL دەكرد، هەڵبژاردنی ‌Quick view ــی نیشان ئەدا كە ناوەڕۆك و پێكهاتەی ئەم جۆرە پەڕگانەی دەردەخست بۆت. ئێستا نازانم لە ویندۆزەكانی تردا چۆنە، بەرنامە زۆرن كە ناواخن و زانیاریی ئەم پەڕگانە ئاوەڵا دەكەن، لەوانە Microsoft Visual Studio كە برادەران باسیان كرددوه.

بەڵام بێگومانم كە ویندۆزی XP شتێكی ئەبێت هەبێت بۆ ئەو مەبەسته، چونكە ئەو بەرنامەیە Microsoft Visual Studio زۆر ئاڵۆز و گەورەیه.
لەم بەستەرە دا پرۆگرامێكی بچووكی تێدایه :
http://www.heaventools.com/download.htm
دەتوانیت 30 بەكاری بهێنیت، پێموایه به 30 ڕۆژ هەموو كارەكانتی پێ ئەنجام ئەدرێت.

كاك كاوه گیان،
لەم بەشەدا دوو پرسیار كراوه، یەك سەبارەت به DLL و یەك سەبارەت به پرۆگرامین، تكایه ئاگاداربه.

بەڕاستی قسەكەت ڕاستە كاك بەڵێن
بەڵام گەر ڕاستەو خۆ فێریشی بكەیت وابزانم خەراپ نی‌یە ..