تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

فۆنت

dilan

Dilan

بڵاوکراوەتەوە

2003/12/24

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔13۔ )

ئەم كاتەتتان باش خۆشەویستان من ئەمەوێت بەیونكۆد پیتی(ْْْْْئ)نازانم چۆن بڵێم ئەمەوێت وشەی بۆ نمونە بنوسم (نەا)چۆن ئەنوسرێت

بۆ همزه له كوردی هەیه؟

مەبەستت کامەیانه " ء" و " أ " یان ئەمه " إ " " نەء" . پیتەکان هەن بەڵام کوردی نین.

كاك دیلان : له كوردیدا ووشه ی ( نەء ) به كار ناهێنین ئێمه ده ڵێین ( نه خێر ) باشتره .
بۆ پیتی ( ێ ) هه رهه مان ( ی ) كاتێ كه ده ستی پیاده نێیت ده ست بخه سه ر ( شیفت ) له سه ر كیبۆرده كه ت . ئه وكاته ده ست
بنێ به ( ی ) دا .

گۆران كوردی

ماندوو نەبن!
كاكه رەنگه دیلان بیهەوێ به زمانێكی دیكە بۆ وێنه فارسی بنووسێ. فەقیره پرسیاری چۆن نووسینی (نەا)كردووه.
وڵامەكەشی ئەمە یه:
پاش ئەوەی كه "نه"كەت نووسی دوكمەی "شیفت" دادەگری و جارێكی دیكه دوكمەی "H" لێ دەدەی، ئەوجار " ا"ەكە نانووسێ (ناچەسپێ) به "نه"كەوه.

دیاره ئەم ووشەیەت وەك نموونه هێناوەتەوه، بەڵام ئەگەر بتەوێ بە كوردی بنووسی "نه" ئیتر ئەو "ئەلف"ی پاشەوەی ناوێ.
سەركەوتوو بی.

زۆر زۆر سوپاسی هەمووتان ئەكەم بۆ وەڵامەكانتان بەراستی حەزم ئەكرد كاك دیاكۆش بەشدار بوایە لەم پەیامانەدا كاك بەردەقانی تۆ راست ئەكەیت هەمزە لەزمانی كوردی دا نیە بەڵام ئەمە تینوێتی پرسیارەكەی من ناشكێنێت .حەز ئەكەم نمونەیەكتان بۆ بهێنمەوە (شێركۆ بێكەس) لەكەشكۆڵی پێشمەرگەدا ئەڵێت.
(گەربەدەنووك كۆتری سپی گەلا زەیتوونی بۆ هێنام
گەر كوردستانم پێكەنی
ئازادی لەسەر لووتكەوەخۆی نیشاندام
بەفر ووتی من دڵنیام
روبار ووتی روولەرێگام
درەخت ووتی نەرنراوەقەدوو باڵام
شەقامی شار
كانی لادێ
لەبەرئاوێنەی ئاسۆدا گوولەباخیان دا لەقژی بووكی ئاشتی
ئەوسا منیش بۆ هێلانەی كۆتری سپی
تەنها هەر دڵم شك ئەبەم پێشكەشی كەم ئەی سەربەستی
ئەگینا نه
كوردستانم
نه
‌نه
نه
چەك هەر چەكه
‌شان هەر شانه
‌كوردستان هەر كوردستانه
‌سەنگەریش هەر هەمان سەنگەر ......هەتادوای

........................................
ئەوەی كەمن مەبەستمە ئەو ئەو سێ وشەیەیە كە لە دوای دێری 13 وە بەكاری هێناوە باشە ئەو لەویا چۆن ئەڵێت (نەء) بەڵام ئێستاش هەر دوودڵم ئەڵێم لەوانەیە قسەكەی كاك بەردەقانی راست بێت شێركۆ بێكەس كەئەو وشانە بەكار ئەهێنێت مەرج نیە كوردی بن رەنگە بۆ كێش و سەروای شیعرەكە بەكاری هێنابێت

من فۆنتی یونوكۆدم داگرتوه به ڵام كیبۆرده كه م پیتی ۆ - ێ نانوسێت

هاهاها.
من دیاكۆ بناسم، ئەم نووسینە هی ئەو نیه، لەبەر ئەوه دیلان داوای لێكردووه له باسەكەدا بەشداری بكا، بەڵام ئەو باسی "ۆ" و "ێ"!!
ئەمە شتیكی بە بیر من هێناوه:
بنەماڵەی "خوێنە ڕەش" له ناوچەی ئێمه زۆر كەس دەیانناسێ و زۆر كاری سەیر و سەمەریان لێ دەوەشێتەوه، گوایه رۆژێك دادەنیشن و ترخێنە (ترخنەی فارسی لای ئێمە "دۆینه"یه) دەخۆن. كوڕه چكۆلە‌كەیان داوای چای شیرین دەكا لەگەڵ دۆینه بیخوا!! كوڕە گەورەكەی ماڵیش پێی سەیر دەبێ و دەڵێ:
ـ باشە كێ دیویه دۆنینە و چای شیرین پێكەوه بخورێ!؟
كوڕه چكۆلەش لە وەڵام دا دەڵێ:
ـ تۆ قسە مەكه، ئەی تۆ بۆ چەند ساڵ لەمەوبەر چەقۆكەت ون كرد!
هاهاها

بروات هه بي كاكة حامد من ئة و دياكوية نيمة كة باسي دةكةيت !!!!
من فونتي يونوكودم داكرتوة بةلام نازانم كام كي بورد بةكاربينم
يارمةتي ئة ي هاوار

سڵاو كاك دیاكۆ

چاو له ڕێنوێیە بكە، http://kurditgroup.org/modules.php?name=Content&pa=showpage&pid=13

برات ساڵه

كاكه دیاكۆ : نۆت پادی زمانی كوردی دابه زێنه له وێ به ئاسانی خۆت فێر كه بۆنووسین .
پیتی ( ۆ ) ( پیتی ئۆی ئینگلیزیه ) ( پیتی ێ ) پیت ( وای ) ئنگلیزی به لام ده بێ ده ست له سه شێفت بێت ئه و كاته پیتی ( ی ده بێت
به ێ )

http://www.kurdit.net/prem.it/default.asp?id=0&ACT=19

گۆران كوردی

سڵاو بەڕێزان، سوپاس كاك دیلان بۆ حەزت سەبارەت به بەشداریی من له باسەكە. سوپاس كاك حامید بۆ ئەوەی نووسینی من دەناسیتەوه، جا هاوڕێ بۆچی باشه؟ چەند جارێكیش بە ناوی كاك بەردەقانییەوه شتیان نووسی، ئەو كاته من نووسیم ئەوه نووسینی كاك بەردەقانی نییه، دیاره ئەوه به مەبەستی چەواشەكاری بوو، بەڵام وەك خۆتانیش دەیبینن ئەم كاك (دیاكو)یه كێشەی هەیه و به هەڵکەوت ناوەكانمان لەیەك دەچێت. بەڵام خۆزگه له بەشێكی نوێدا پرسیارەكەی بكردایه با تێكەڵی ئەم باسه نەبوایە. بەڵام با منیش وەڵامێكی بدەمەوه:
كاك دیاكۆ گیان، نووسیوته كه فۆنتی یونیكۆدت داگرتووه بەڵام هەر كێشەت لە هەندێ پیتدا هەیه. دیاره تەنها داگرتنی فۆنتەكان بەس نییه و دەبێ (پرۆگرامی سەپۆرتی زمانی كوردی)ش داگریت و پاش هەڵكردنەوەی‌ كۆمپیۆتەرەكەت كیبۆردی یونیكۆدت بۆ دادەمەزرێ و دەتوانی به كوردی بنوووسی. هیوادارم ویندۆزی 2000 یان ئیكسپیت هەبێت چونكوو لەوه كەمتر ئیش ناكات بەم كیبۆردانه. سەردانی ئێرەش بكه له كۆتاییدا وێنەی كیبۆردەكەش دەبینی:

چۆنێتیی دامەزراندنی كیبۆردی یونیكۆد + وێنەی كیبۆردەكە

هیوادارم كێشەكەت چارەسەر ببێت.
ـــــــــــــــــــــــ
بەڵام بۆ باسەكەی كاك دیلان،
لەڕاستیدا هەندێ وشە و ڕێنووسی هەڵە هاتوونەته ناو زمانی كوردییەوه كه بێگومان لەژێر كاریگەریی زمانی بێگانەدا بووه. بەتایبەت ئەدەبیات و وێژەی كۆنی كوردی ئاخنراوه له هەڵەی وا زەق، وەكوو: ( نەء) كه كوردییەكەی (نه، نا)یه، یان (ماهـ، مەهـ‌) كه له فارسی وەرگیراوه و بەواتای (مانگ)ه. دیاره له جیهانی شیعر و هۆنراوەی نوێدا وردەورده خەریكه ئەو شتانه لەنێو دەچێت. لێرەش كورتەباسێك لەسەر (هەمزه له زمانی كوردیدا) هەیه:

هەمزه له زمانی كوردیدا

بەهیوام سوودی هەبێت.

دەستەكانت خۆش كاك دیاكۆ گیان زۆر سوپاس بۆ رێنمایەكانت منیش ئەگەر ئەم جارە ( نەء)هاتە بەردەستم ئەڵێم (نەخێر)

هاهاهاها، زۆر جوان بوو!!