تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئەتەوێت بزانیت كە Hack كراویت یا نا ؟؟؟

Dastan

Dastan

بڵاوکراوەتەوە

2003/11/07

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

سڵاو و ڕێز ئازیزان .....
زۆر لەو كەسانەی كە لەسەر كۆمپیوتەر و بە شێوەیێكی گشتی كە لەسەر internet ئیش ئەكەن زۆر ئەترسن لە ڤایرۆس یا ترۆجان ... مەبەستم لە ترۆجان واتە سێرڤێری هاكێرز جا بە پێویستم زانی كە باسێك بڵاو بكەمەوە بۆ ئەو كەسانەی كە لەم شتە دوو دڵن كە ئایا بزانن كۆمپیوتەرەكەیان هاك كراوە یا نا فەرموون ئەمانەی خوارەوە ئەنجام بدەن
1- برۆ بۆ Start پاشان Run
2- لە Run بنووسە system.ini پاشان Enter
3- دەبینیت پەنجەرەیێكت بۆ ئەبێتەو‌ە كۆمەڵێك شتی تیا نووسراوە لە 5 دێری یەكەمدا ئەمە نووسراوە ...
oemfonts.fon=vgaoem.fon
shell=Explorer.exe
system.drv=system.drv
drivers=mmsystem.dll power.drv
user.exe=user.exe
ئەبینیت ئەمە نووسراوە لەگەل کۆمەڵێك شتی تر ئێمە ئەوەی گرنگ بێت ئەم 5 رستەیەیە تۆ لە ڕستەی پێنجەم ئەمە ئەبینیت
user.exe=user.exe
ئەگەر هەر وەكوو خۆی ئاوا نووسرابوو نەگۆڕابوو مەبەستم هەر ئاوا بوو user.exe=user.exe ئەوا هیچ مەترسە هاك نەكراویت بەڵام گەر هاتوو گۆڕانكاری تیا بە دی كرابوو ئاوای لێ هاتبوو
user.exe=user.exe*****
ئەوا بزانە كە كۆمپیوتەرەكەت لەلایەن User ێكی تریش بەكار هاتووە مەبەستم هاك كراویت
بە هیوای بە سوود بێت
براتان داستان

كاكه ئەو فایله پێشتریش باسكرا و وتمان هیچ سوودێكی نیه و پەیوەسته به هەندێك پرۆگرامی كۆن. فایلی system.ini لەبیركه، ئەگەر هەر زۆر بیری لێئەكەیتەوه ئەوا دیلیتی بكە چونكه هیچ سوودێكی نیه و بۆ هیچ بەكارنایەت (تەنها بۆ پرۆگرامی سستمی 16-bit بەكاردێت كه زۆر كۆنەو باوی نەماوه.

به ڕێز كاك به ڵێن تكایه ئه م نووسینه ت زیاتر ڕوون بكه ره وه . نازانم مه به ستت قسه كانی كاك كێیه ..یان كێواز بێنێ، له گه ڵ رێزم بۆت.

ئەرێ كەسێك نیه ئەم شەرقیانەی خۆمان فێر بكات..پێش ئەوه ی خەریكی تێكدان بن خەریكی دروست كردن بن؟؟؟جا كەسیش نا كورد!
كوڕه خوام ئەكرد ڕۆژی 25 جار هاك ئه كرام...2 ڕەسمی ئەو كچەتیوەیه ئەویش بۆ خۆیان
له یەكێك له سایته كوردیه كانی براده رانی سەر به بسم الله و ئه و شتانه....هەر كه بینیویەتی dos ئه ڵێ نیزامی disk operating system, nazanet....denial of service
جا ئیتر خۆتان بەچی هیلاك ئه كەن....؟؟
ناوێری بڵێی كۆمپیتر خێرا ئه ڵێن...ئه زانی هاك بكه ی؟؟كوره نه وه ڵا....
4 سایتی كوردیمان نیه....كەجی 2 ی بەناو هاكەر گیان قوت بۆتەوه....به و دو كەلیمه ی له عه ره به كان فێر بوونه
ئەرێ تخوا وایه یان من هەڵه م؟؟
عاشق....

كاك كورده گیان،
مەبەست بەڕێزت نەبوو بەڵكو هەموو ئەوانەی كه خۆیان خەریك كردووه به system.ini و بڕوایان وایه كه پەیوەندی هەیه به هاك و خێرایی كۆمپیوتەرەوه. سوپاس ئەزیزم.

بم بووره ئازیزم كاك به لێن گیان..

ئةم كاتةت باش ....!
ثرسيارى من ئةوةية ئةى ئةطةر بةو شيَوةيةى كة تؤ دياريت كردوة.. وا نةبوو واتة شتيَكى ترنووسرابوو.. مانا ضيية؟

بەرای من هەر ترۆژانێك لە كۆمپیوتەرەكەت جێگای خۆی كردبێت لە Task manager ناوەكەی تۆمار بوە ئەگەر ترۆژانەكە لە كاردابێت لەوێوە ئەتوانی بەدەست رەشی كەیتەوە.
سوپاس

سڵاوو...
كاك DASTAN دەستت خۆش..
بەڵام ئایا لەهەموو سیستمێكدا وایە؟؟؟

لەگەڵ ڕێزدا
ئــــــــــــــالان

لە سیستێمی WinMe u Win2000 WinNT Win98 95 وایە بەڵام لە ویندۆزی WinXp تۆزێكی كەم جاوازی هەیە لە جیاتی بنوسرێت User شتێكی تر نوسراوە بەڵام لەوێشدا گەر ئەمە هەبوو ******* ئەوا دیارە شتێك هەیە ئاگادار با
براتان داستان

كاك داستان سڵاو.
پاش به خێر هاتنەوەیەكی زۆر زۆر گەرم بۆ سەكۆكەمان ، هیوادارم هەردەم گیانی بەخشندەییت هەبێت.
برا گیان پرسیارەكەم ئەمەیه : كه ئەگەر یەكێك هاك كرابوو چۆن هاككەر بدۆزێتەوه و چ دژەكارێك بەرامبەری دەكرێت !!؟؟؟؟
لەگەڵ ڕێزم.
شـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاناو

سڵاو:
دەستەكانت خۆش كاكە داستان. له win xp لای من ئەمه نوسراوە:
; for 16-bit app support
[drivers]
wave=mmdrv.dll
timer=timer.drv
[mci]
[driver32]
[386enh]
woafont=app850.FON
EGA80WOA.FON=EGA80850.FON
EGA40WOA.FON=EGA40850.FON
CGA80WOA.FON=CGA80850.FON
CGA40WOA.FON=CGA40850.FON

وابزانم كەواتە هاك نەكراوه.