تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پرسیاریک سه باره html

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/11/05

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

سلاو ده مه وی بزانم چون لینک له html دروست بکه م که هه ر له نیو ئه و سه فحه یه دا نشان بدریت - نه ک له سه فحه یکی که

سپاستان ده که م به ریزان

دەست خۆش گولە گەنم ..

ئەو بەشەی به تەمای بیلینكێنی!! له ناو ئەم تەگه بنێ:
<a href="Source" target="_self">
</a>
Source هەمان شوێنه كه لینكەكه ئیشارەی پێ دەكا، self دەخاته سەر هەمان لاپەرەی كه تێیدای.

ئەوه كۆدەكان دەرنەكەوت ئاوا دەینووسم:
(a href="#sociology" target="_self")link(/a)
كه تۆ له جێی () دەبێ <> دانێی!

كاری به پەله هەر وا دەبێ!
(a href="Source" target="_self")link(/a)

باشه كاك گوڵەگەنم ئەی ئەگەر لینكی سایتێكی كه لە سایتەكەم دانێم بەبێ html چۆن دەبێت؟،
بەڵام لەهەمان پەنجەره بكرێتەوه نەك خۆی بەجیا له پەنجەرەیەكی كه،

بۆ كاك كەریم قوبادی:
1- كاك بۆخۆتی...
2- چاوم بەم نووسینەت وەژان كەوت...
3- هەر لینك دان به هتمل دەزانم، رێی تر نازانم..
4- بۆ كردنەوەی لینك له جێی هەمان لاپەرە رێگەكەی هەر ئەوەیه نووسیومه، بەڵام ئەگەر پێویستت بێ به شوێنێك له هەمان لاپەرەدا لینك بكەی دەبێ هەوەڵ ئەم شوێنه نێو بنێی بۆ وێنه من ئێستا (1- كاك بۆخۆتی...) نێو دەنێم line1 و ئەم دێره دەخەمه ناو ئەم تەگەوه:
(a name="line1") و بۆ گەڕانەوه بۆ ئەم دێره لینكێك لیره دەنووسم:

كەمێك فاسیله بۆ ئەوەی بزانی مەنزوور چییه..........

بگەرێوه بۆ دێری یەك......
ئەم لینكه به ئەم تەگه دەگەرێتەوه دیری هەوەڵ له هەمان لاپەره: (a href="#line1" target="_self")
جا خوا بكات ئەوەی نووسیومه لەم ئێدیتۆره دەر بچێ و پرسیاری تۆش هەر هەمان شت بێ!!!

گەر frontpage بەكار دێنی ئەم وشەی بە نیازی لینكی كەی شینی كە دوای به كلیكی دەستی ڕاستی ماوسەكە بكە دوای بچۆ ‌Hyperlink وە ... سێ نوقتەی لە تەنیشتە ئەمە واتا پەنجەرەكی تر ئەكرێتەوە ئەوجا كاتێك پەنجەرەكەت لۆ كراوە لەوێ ئەدرێسەكە بنووسە لە تەنیشتی Target Frame داگرە لەوێ هەمووی تێدایە.

زۆر سپاس كاك گوڵەگەنم بۆ وڵامەكەت، كاك هۆژانی بەڕێز بەخوا گەر مەجاڵ هەبێت لە شوێنی مەبەست پێم بڵێیت چاكتره بەڵام ئەگەر بۆت ئەكرێت.

كاك كەریم خۆت‌ ئەزانی لە خزمەتی مرۆڤی چاكم تۆش یەكێكی لەو پیرۆزانه!‌ كەی ویستت ئاگادارم كەوە...

بەخوا كاك هۆژان من حەزناكەم پێت بڵێم كەی هەركاتێك خۆت كاتت هەبو، من هەمیشه لە دوای سەعات پێنچ له مەحەتەی پاسەكان دانیشتوم گەر تۆس مەجاڵت هەبو سەرێكی ئەو ناوه بده

داوای لێبردن دەكەم گوڵەگەنم خان كه بە كاك ناوم هێنایت گەر كاك دیاكو بۆی نەوتایەم هەر بەكاك بانگم دەكردیت، زۆر سپاس كاك دیاكوی بەڕێز