خاوبوونی كۆمپیوتەر بەهۆی نۆرتۆن ئانتیڤیروس
پرۆگرامی Norton Antivirus 2003 م ئینستال كرد. ئێستا كه كۆمپیوتەرەكه دادەگیرسێنم، نزیكەی 3 خولەك دەخایەنێ هەتا بتوانم كلیكی پرۆگرامێك بكەم. پرۆگرامەكەم هەڵوەشاندەوه و سەرلەنوێ ئینستالم كردەوه، بەڵام گرفتەكه هەر ماوه.
پرسیار لەو كەسانەی Norton Antivirus 2003 بەكار دێنن، ئایا لای ئێوەش وایه؟ ئەگەر وا نییه، كەسێك هەیه هۆكاری ئەم خاوكردنەی كۆمپیوتەرەكه بزانێت؟
تێبینی: خاوی كۆمپیوتەرەكه تەنیا له دەستپێكەوەیه، واتا كاتێك دایدەگیرسێنم. پاشان كۆمپیوتەرەكه ئاسایی كاری خۆی دەكات.
ئەمە زۆر هۆی دەبێتە ئەم كارە لۆ نموونە لە وانەیە زۆر پڕۆگرام لە كاتی كردنەوەی ویندەوز ئەوانیش دەست بە كار ئەكەن لۆ نموونە paltalk,MSN,Yahoo,Spysweeper,Kazaa وە هیتر ئەوجا سەرباقی ویش Norton ئەم هۆكارانە دەبنە خاو كردنەوە ئەم جۆرە شتانە ئەووجا وا باشە وا لەو پڕۆگرامەنە بكەی كە لە كاتی هەڵگیرساندنی ویندەوز هەڵنەستن ئەوانیش دەست بە ئیش بكەن بیان كە Manual واتە خۆت بە ئیشیان بخەی بەڵام بە نسبەت norton ئەویان بە هەر لە حاڵەتی ئیش دابێت بەڵام خۆم من norton antivirus بەكار ناهێنم تەنها Symantec Antivirus Corporate Edition بەكار دێنم وە ئەو پڕۆگرامانە كە دەست بە ئیش ئەكەن لە كاتی ویندەوز دەست پێكردن من تەنها Firewall ,Symantec,Spysweeper,Edonkey باقی دیم كردیتە Manual وە زۆر بە جوانیش دەست بە ئیش ئەكەن تۆش لۆ ئەم مەبەستە چونكە تۆ وەك پرسار داوات كردیە كە چۆن خاو نەبێت بەڵام دیارە " گۆڵەگەنم " خان لۆی ڕوون نەكردیەوە چی بكەی باشە بۆ ئەم مەبەستە تۆ یەكەم شت Spysweeper دابەزێنە scan ی هاڕدیسكەكەت بكە جوان بزانە چی ئەدۆزێتەوە ڕەشی كەوە وە Toolbar مەهێلە وە بەكاری مەینە وە Msn,paltalk,yahoo ئەوانە وا لێبكە automatic دەست بە ئیش نەكەن، وە پڕۆگرامی Windows Washer دابەزێنە ئەویش زوو زوو ویندەوز بشۆ بەم پڕۆگرامە ئەویش باشە.
بەڵام spy sweeper ئاگادار بە paltalk یش دەدۆزێتەوە كە ڕەشی كاتەوە بەڵام تۆ گەر حەزت كرد هەر بمێنێت تۆ سەحەكەی لەسەر paltalk لابە ڕەشی ناكاتەوە وە هەوڵ بدە Symantec Antivirus Corporate Edition پەیدا بكە واز لە Norton بینە.
لۆ بەدەست هێنانی Spy Sweeper كلیك لەسەر وێنەكە بكە
لۆ دابەزاندنی Windows Washer كلیك لەسەر وێنەكە بكە