ئایە ئەزانیت خەڵك چۆن ناو copy ئەكات لە Paltalk؟
زۆر جار دەبینی یەكێك ناوی copy دەكرێت خەڵك وا ئەزانێت ئەمە Hacke رە بەڵام خۆی لە ڕاستی دا ئەمە فێر كردنە لە وشەكان با بزانین كام وشە فێری تێدایە؟
وشەی "l" و "i" كاتێك تۆ ناوێك دروست ئەكەی بە ناوی SHILAN یاخوود FALAFIL خۆی ئەمانە بە شێوەكی تەبیعی نووسراون بەڵام خەڵك هەڵدەستێت ئەو ناوانە copy ئەكات كە ئەم 2 حەرفەی تێدایە كە ئەچن SHILAN كۆپی ئەكەن ئەوان لەباتی ئەم i كە بە گەورە نوسراوە ئەوان ئەچن لە باتی i وشەی L بە بچووكی ئەنووسن واتە "l" واتا ناوەكە بە ڕاستی ئەبێتە SHLLAN هەمان شێوە بۆ ناوی FALAFIL هەڵدەستن ئەم "i" دوای "F" ئەكەنە "L" ی بچوك وەك "i" گەورەی لێدێت ئەویش ناوەكە وای لێدێت FALAFLL.
وا بزانم ئەو بابەتە تۆزی لەسەر نیشتیە بەس لۆ مێوانەكان گەر حەزیان كرد بزانن.
كاك هونەر من بەخۆم شك نایەت نوسیبیتم ناو ئاوا دروست بكەن من نوسیتم خەڵك ئاوا ناو copy ئەكات!
زاراوەی كۆیی و هەولێرە و ناوچەكانی دەوروپشتیان زۆر شیرینن. بەڵام خۆزگە هۆژان گیان وشەی "فێڵ"ت لەم نووسراوەی سەرەوەدا هەر بە "فێڵ" نووسیبا، نەوەكوو كەسێك بە وشەی "فێر"ی "فێربوون" تێیبگا! بابەتێكی بەنرخ بوو، دەستت خۆش بێ
ئێستا پالتالك ئەو كارەی قەدەغە كردووە، ئەگەر له لاپەڕەی پالتالك ناوێك دروست بكەیت كه پیتەكانی بەبچووك بنوسیت
وەلە نێوان پیتەكان "i" بەگەوره بنوسیت واتە "l" بەم شێوە قبوڵی ناكات. بۆ ئەوەی كەس نەتوانێت جارێكی تر ناو بدزێت :)
كاك هۆژه ببووره من بۆ نموونه گوتم ئەگەر ناوێك دروست بكەیت، لەمەودوا ئەڵێم ئەگەر ناوێك دروست بكەم :)
شتێكی خۆش:
ئەو ووشانەی كورتت كردوونەتەوه بەڕاستی كارێكی باشە دەست خۆش.
لەژوورێكی پالتالك نزیكەی ساڵێكه برادەرێكی ئەدمین لەسەری بابەتی ژوورەكه ئەنووسێت sr = sarchaw
بەڵام تائێستا كەسێك بەقسەی نەكردووه زۆرجار كه سڵاوی لێ ئەكەیت ئەگەر مایكرۆفۆنی پێبێت ئەوەندەی نووسیوه sr ، پێت ئەڵێت سررر