تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

هارددیسك كار دەكا، بەڵام لە مینۆتۆرەكەدا پیشانی نادا!!

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2003/11/03

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

ماندوو نەبن!
هعواداریم هەمووتان باش بن. بەڕێزان!
هاوڕێیەكم تەلەفوونی كرد وتی:
كاتێك كامپیۆتەرەكەم ستارت دەدەم كار دەكا، بەڵام هیچ لە سەر شاشەكە پیشان نادا! بەراستی من ئەمه ‌‌یەكەم جارە شتی وام بیستبێ. هەر بۆیە پەنام هێناوەتە ‌ئێرە، تكایە یەگەر كەسێك دەزانێ هۆیەكەی چی یە، پێمان بڵێ. زۆر سپاس.

بێجگە لەم كێشی سەرەوه:
دوێنە سیستمێكی نوێی ئكس پیم لە كامپێۆتەرێكدا دانا. هەر به شێوازی جاران، بەڵام سەیر ئەوە یه كه نزیك 20 دەقیقە دەخایەنێ تاكوو هەموو سیستەمەكە لە سەر شاشەكە‌ دییاری بدا! هارددیسكەكە 10 م.ب. میمری 128 و خێراییەكەی 700 م.گ. تكایە هۆیەكەیم پێ بڵین.
دەزانن لەم رۆژانەدا شتی وا سەیروسەمەره روو دەدا كە من بۆ یەكەم جار دیبینم!!!
پێشەكی سپاسی وڵامەكانتان دەكەم.
حامید

بەڕێزم كاك حەمید بۆ پرسیاری یەكەم ئەگەر سیستەمەكه xp یه ئەوا ئەكرێت بەو شێوەیه نیشان بدات كە هیچ لەسەر شاشەكە
نەبێت. ئەگە كلیكی ڕاست لەشوێنێكی بەتاڵ بكەت لەسە‌ر مۆنیتۆرەكە پاشان (ئای كۆن ڕیز بكه) هەڵبگێره ئێستا بەشێك ئەبینی
(ئای كۆنەكان نیشان بده) ئەگەر ئیشارەت كرابێ ئەوا ئای كۆنەكان نیشان ئەدات بە پێچەوانەوه هیچ نابینی لەسەر شاشەكه
بەڵام ئەمه تەنها بۆ ئای كۆنە تایبەتیەكانە بۆ ( EI و mycomputer و mydokument و mynetwork ) بەم شێوەیه ئەكرێت
كلیكی ڕاست شێونێكی بەتاڵ لەسەر شاشەكه (پڕۆپێریتیز) دوایی (مۆنیتۆر) ئێستا لەبەشی خوارەوه كلیكی (مۆنیتۆر ڕێك بخه) بكه
لەوێ ئەتوانی ئەوانیش لابەریت ئا دایان بنێیت.

بۆ پرسیاری 2 هەم وابزانم ram كەمە 128 mg بۆ xp كەمە بەڵام 20 دەقەش نا ئەوه ئەتوانی
لە msconfig ....وه boot INI له timeout كەمێك دەست كاری بكەیت

هێمن گیان زۆر سپاس بۆ هاوكاریت. سەركەوتوو بی.
حامید

بەڵام هێمن گیان خۆ مۆنیتۆرەكه هیچ پیشان ناندا و ڕەش هەڵگەڕاە كلیك لە‌چی بكا!!!!؟

ها ها ها ها تۆ باسی چی ئەكەیت و من ئەڵێم چی ئێ مامه حەمید كەواتە مۆنیتۆر بوه بە قەرە‌بروت.

نەوەڵا هێنامان بۆ لای من و بە مۆنیتۆری دیكە تاقیم كردەوە، هەر وایە!!!

لە وانەیە sectors خراپ بوبی، ئەمەش بە پڕۆگرامێك نەبێت چانابێت گەر ئەوت تێك چووبی موشكیلە چونكە دەبێتە هۆی وەستانی هاڕدیسك دەبێت ئەم پڕۆگرامە پەیدا كەی كە ناوی HDD Regenerator بەڵام زۆر بە زەحمەت كلیلەكەی دەشكێت چونكە ئەم بە سێریالو بە كۆد ڕێگیستەر نابێت تەنها فایلێكە ئەبێت پەیدای كەی كە هەڵدەستێت ڕێ لە ڕێگیستەر ئەگرێت گەر پێت پەیدا بوو ئەهلەن وەسەهلەن گەر پێشت پەیدا نەبوو من لۆت دەنێرم بە كاملی .

ئەم پڕۆگرامە زۆر دەخایەنێت تا sectors چا ئەكاتەوە گەر هەڵەی تێدا هەبێت چاكی ئەكاتەوە گەر ئەم چاكی نەكاتەوە دەبێت دەست لەم هاڕدیسكە بشۆی.

كاك هۆژان گیان زۆر سوپاس بۆ دڵسۆزیت، هاولەكەم كامپیۆتەرەكەی بردە سەر ئۆسا، بڕیار وایە 1800 كۆرنی لێ بستێننن و بۆی چاك بكەنەوە. ئەویش پاش 3 حەوتووی دیكە.
سەركەوتوو بن.

ئێ دە زۆر چاكە .
سەرچاوم كاك حەمید.... دوعا بكە قەت موشكیلەی sectors نێیەتە پێش.
بەڵام تۆ ئاوا مانگێ جارێك گەر XP هەیە بە ماوسی دەستە ڕاست كلیك لەسەر هاردیسك بكە دوای بڕۆ Egenskaper دوای لەسەرەوە Verktoy داگرە دوای Kontroller داگرە پەنجەرەكی بچوكت لۆ دەكاتەوە تۆ ئەوەی 2 سەح لێدە كە نووسرایە....
" sok etter og forsok a reparerer skadede sektorer " ئەوجا دوای Start داگرە كەمێك وەخت دەخایەنێت بەڵام شتێكی باشە بۆ ئەوەی تەمەنی هاڕدیسكەكەت درێژ بێت!

ئەی دیسان سپاست دەكەینەوە. سەركەوتوو بی.

سەرچاو....