تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Start -- > Run-- >regedit

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2003/10/29

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

بۆ زایاری زیاتر
هێندێك لە رێنوێنەكانی ئەم ماڵپەڕە‌ بەم جۆرە دەست پێدەكا:
1-) برۆ بۆ Start -- > Run
2-) پاشان لە Run بنووسەregedit پاشان ok یان Enter لێده.
ئەمە شوێنێكە زایاری لە سەر بابەتەكانی كامپیۆتەرەكەی تێدا تۆمار كراوه بۆ ئەوەی سیستمی ڤیندۆز بە پێی ئەوان كار بكا. دەبێ ئەو كەسانەی خۆیان لە شوێنێكی وا دەدەن زۆر ئاگادار بن، چوونكه رەنگە بەشێكی زۆر گرنگی سیستمەكە لە كار بخەن، یان ئەگەر شانسیان شەڕ بێ، كامپیۆتەرەكە بە تەواوه لە كەڵك بخەن.
ئەو نمرانەی لەم بەشەدا دەگۆڕدرێن، جاری وایە تاكوو پرۆگرامەكە نە بەستی و نەیكەیەوه، كار ناكا. جاری واش هەیه دەبێ كامپیۆتەرەكه بكوژێنیتەوە و هەلێ بكەیتەوە ئینجا كار دەكا.

سڵاو كاك حامید،
ڕاست دەكەی كار كردن لەگەڵ بەشی تۆماركراوەكانی ویندۆز registry ووریایی دەوێت، باشتریشە كە تا ناچار نەبیت بەدەست گۆڕانكاریی تیادا نەكەیت، بەرنامە زۆرن كە هاوكاریت دەكەن بۆ پاككردنەوەی ئەم بەشە..بەكارهێنانی ئەو بەرنامانەش لەخۆیدا كێشەت بۆ دروست دەكەن گەر وریا نەییت.

بژیت.

منیش لەگەل كاك حەمید هاو بیرم. كاتێك من ڕێنمایی كەسێك ئەكەم بۆ ڕێجستەری لەپێشەوه پێی ئەڵێم
كە ئەو كە‌سه خۆی بەر پرسیاره لە هەر هەڵەیەك كە ڕوبدات . چونكە بەڕاستی كاركردن لە ڕێجستەری شارەزایی ئەوێت

بەڕێزان سڵاو:
هەر لەسەر هەمان بابەت من كاتێك دەمەوێت لهstart-->run دەنووسم regisrty یان regedit دەنوسرێ ئەو ناوەی كەداوتە نی‌یە یان هەڵەیه.
جا نازانم خەتا لەچی‌یەوەیه!!!

بەوەێ كەوتووە بابەتەكە چی بێ، دەنا ئەگەر نەبێ هێندێكیان بۆ خۆت دەتوانی بۆی ساز بكەی. هێندیك كلیل لە سیستمە كۆنەكاندا هەیە كە لە كس پی دا لایان بردووه. دیارە ئێمە لێرەدا ناوێكمان نەداوە، بەڵام لەو شوێنەدا سەدان دانه كلیل هەیه، بەوەی كەوتووە دەتەوێ چی بكەی، دەنا بە گۆڕینی نمرەكان دەتوانی كردارەكانیان بگۆڕی. تۆ دەتوانی بۆ وێنە ئەمە تاقی بكەوه:

Start -- > Run-- >regedit/CURRENT_USER/Control Panel/Desktop چاو لە دلاقەكەی لای راست بكە بزابە CursorBlink-Rate دەبینی؟ ئەكەر نەبوو، بۆ سۆت یەكدانە ساز بكە و نمرەكەی بگۆڕە بۆ "1". ئێستا بەم كارە تۆ "پێكانه" ( ئەو خەتە ئەستوونی یەی لە سەر نووسینەكەت پرتەپرت دەكا)ی كامپیۆتەرەكەت لابردووه. نمرەی راستی ئەم پرتەپرت كردنە 530 واتە 530 میلی له سانیەدا، كە دەكاتە نزیكەی نیو سانیە مەودای‌ ‌نێوان تروكەترووكەكان. ئینجا دەبی كامپیۆتەرەكەت بكوژێنیەوە و هەڵی بكەیەوە تاكوو بەرهەمی گۆڕانكاریەكەت ببینی.
سەركەوتوو بی.

كاك فەرمان ئەم فایلە دەكەوێتە ئەم شوێنە C:\WINDOWS\regedit.exe یاخوود my computer بكەوە لەسەرەوە شوێنی ئەدرێس نووسین هەیە تۆ ئەمەی سەرەوە بنووسە.

زۆر سوپاس بۆ كاك هۆژان كۆیی و بۆ راست كردنەوەكەی.