Outlook express
ئەم كاتەو هەموو كاتێكتان باش:
كاتێك دەمەوێت پرۆگرامی Outlook بەكاربێنم، ناتوانم هیچ مایلێك بنێرم. دەنووسرێت ( سێرڤەرەكە پشتگیری ئەو شێوازانەی HTTP ناكات )
جا منیش شكم بۆ ئەوە دەچێت كە هەڵەیەكم لەسەرەتادا كردبێت. بۆیە زۆر سوپاستان دەكەم گەر هەنگاو بە هەنگاو پێم بلێن..
دووبارە سوپاس.
برای بچوكتان
فەرمان
كاكە تۆ بۆ چی سێرڤێرێك ئەینێریت ؟؟
كاك فه رمان ئازیز ئێره بخوێنه ره وه
http://www.kurdit.net/prem.it/default.asp?id=4&ACT=5&content=9&mnu=4
كاكه فەرمان چۆنی
برام ئەگەر ویندۆی XP ت هەیه هەر شتێكت توش بێت و نەزانی چی بكەی ئەوا
SYSTEM RESTORE بكه.
هیوادارم چارەسەر بێ.
چۆنی كاكه فەرمان
كاكه گیان كار نیه خوا نەیكا به بزن (ئەمه بۆ پێكەنین)
كاكه گیان outlook express ەكەی خۆت بسڕەوه و CD ی ویندۆزەكەت بكه ناو سی دی ڕومەكەوه و Install optional Windows components هەڵبژێره و ئەو چوارگۆشەی بەر دەمی outlook express هەڵبژێره و دەست به next بنێ و ئیتر خێری لێ بینی.
هیوادارم سەركەوتو بیت