بەكام فۆنت ئەتوانم هەورامی بنووسم
سڵاو بەڕێزان
چەند ساتێكی خۆش بۆهەموو هاوڕێ یان
ئەڵێن بۆ نوسینی هەورامی تا ئێستا تەنها یەك فۆنت دروست كراوه
ئایا ئەو فۆنتە ناوی چی یه
وه لەكوێ هەیه
گورجوگۆڵ
ئەم کەتان باش، ئەمە کردتان بە سەکۆی نووکتە..!! برام وەرنەوە بگەرێنەوە بۆ زانستەکە با برادەران دوو سوودتان لێبکەن.
بە خوا منیش شتێکم پێیە ،،،
مامۆستا لە قوتابییەکی پرسی....
م: لاسایی ئەم ئاژەڵانە بکەوە...
م: چێڵ
ق: ممااااا
م: کەڵەشێر
ق: قوو قوو قووو قو
م: پشیلە
ق: میاو
م: مشك
ق: کلیک (click )
م= مامۆستا
ق= قوتابی، خوێندکار
وەتەن ئەدانە کەس مەدۆش بەزەز
ئانە دۆش بەزەر شێتە یاخۆ هەر
+++
وەتەن قیمەتێش حسێب مەکەریۆ
بە هەزار کلۆریش لە دەست مەدەریۆ
++++
کێ ئەم هۆنراوەی بیرە هاوڕێیان
خوا ناردی
ده نموونەیەكی نووسینی هەورامیمان بۆ بنووسه بزانین چ باسه!
تاتۆ نەیزانی تاتۆ وەی مەردەن ... تاتۆ پای زانی نۆڕه نۆڕ كردەن ..
باوكم نەیزانی باوكی ئەو مردووە .. باوكم كاتی زانی گریا...
ئەمەش شیعرێكە ...
براتان داستان
كاك بەردەقانی مناڵی هەیه؟
ماوەكی تر ئەبێتە فەرهەنگی كوردی.
ئێستا وەڵامەكه چیبوو، به یونیكورد دەنووسرێ یان نا؟
كاك بەردەقانی گومان ناكەم فۆنتێكی تایبەت هەبێت بۆ نووسینی هەورامی، لەبەر ئەوه هەمان پیتی كوردی سۆرانی بەكار دێنن بەڵام بەشێوەی خۆیان دەنووسن،
بۆ ئاگاداریتان من لە گەڵ هاوڕێیەكم كاتی خۆی (چەند ساڵ پێش) فەرهەنگێكی هەورامی ـ سۆران مان نووسی، ناوی "بێستوون" بوو. كەندوو كۆسپمان زیاتر لە وشەی وەك "ئەدا" (دایك) دا هەبوو. پیتی"د" لە وشەی "ئەدا" دا، "د" نیە بەڵكوو دەنگێكە لە بەینی "گ" و "د" دا كە لە سۆرانی دا نیە. دیارە له هێندێك سەرچاوەدا بۆ ئەوەی ئەو پیتە له "د" جیا بكەنەوە، خاڵیكیان لە سەر "د"ەكەداناوە. كاتێكش من فێری بە كارهێنانی فۆنتۆگراف بووم، بیرم لەوە كردەوە كە كارێكی وەها بكەم، بەڵام پاشان پەشیمان بوومەوه، دیارە زۆریش هاسانه. وەلێ من ئەم كارەم نەكرد.
شتێك بۆ پێكەنین: كابرایەك دەیوت: هەورامی بۆیە بە دایك دەڵێن "ئەدا" لە بەر ئەوەیە ئەدا بە باوك. هاهاها
بۆ ئاگاداریتان من لە گەڵ هاوڕێیەكم كاتی خۆی (چەند ساڵ پێش) فەرهەنگێكی هەورامی ـ سۆران مان نووسی، ناوی "بێستوون" بوو. كەندوو كۆسپمان زیاتر لە وشەی وەك "ئەدا" (دایك) دا هەبوو. پیتی"د" لە وشەی "ئەدا" دا، "د" نیە بەڵكوو دەنگێكە لە بەینی "گ" و "د" دا كە لە سۆرانی دا نیە. دیارە له هێندێك سەرچاوەدا بۆ ئەوەی ئەو پیتە له "د" جیا بكەنەوە، خاڵیكیان لە سەر "د"ەكەداناوە. كاتێكش من فێری بە كارهێنانی فۆنتۆگراف بووم، بیرم لەوە كردەوە كە كارێكی وەها بكەم، بەڵام پاشان پەشیمان بوومەوه، دیارە زۆریش هاسانه. وەلێ من ئەم كارەم نەكرد.
شتێك بۆ پێكەنین: كابرایەك دەیوت: هەورامی بۆیە بە دایك دەڵێن "ئەدا" لە بەر ئەوەیە ئەدا بە باوك. هاهاها
heheheheheehehehehe وەڵاهی كاك حەمید تۆش قسە زانی قسەی خۆمان بێت وەڵاهی پڕ بە درم " دڵم" پێكەنینم هات خوا نەتگری .
هاهاها، هۆژان گیان شتی وا جار و باره خۆشه، لۆ حەسانەوەی مێشك باشە، لەوەش خۆشتر هەیە بەڵام بۆ ئێره نابێ. بەڵام ئاگات لە درت نەتەقێ.
heheheheh بریا PM هەبا وەك فۆڕمەكانی تر 2 قۆڵی باسمان ئەكرد چونكە ئەم جۆرە باسانە RAM زیاد ئەكات لە مێشك، GB خۆی لە خۆیدا لە كاتی بیستینی دەست بە بڵاو بونەوەی خۆی ئەكات تا شوێنی قسەی تر بكاتەوە ئەی خوا سەلامەتت كات نا نا درم ناتەقی كچە كۆیی ناسكن بەڵام كوڕەكانیان هەندە ناسك نین :) .
دەم خۆش قسەكی خۆش بوو.
با منیش شتێكی خۆشت لۆ برێم برادەرێك لە كوردستان لە كاتی شەڕەكە سەیارەكی Monica ئەكڕێت بەڵام كاتێك ئەیەوێت بگەڕێتەوە شارەكەی خۆیان كەمێك دوورە لە بەغداد كاتێك سلفی لە سەیارە دابوو تەبریدەكە پێببو واتە هەوای ساردی هاتبۆ ناو سەیارەكە كاتێك گەڕابۆوە شارەكەی خۆیان لەلای خەڵك گوتبوی وەڵاهی تا گەیشتمەوە ئێرە 3 جار لە ڕێگا ڕام گرتیە خۆم خستیتە بەر هەتاو تا گەرم ببمەوە فەقیرەی نەیزانیبوو تەبریدەكە بكوژێنتەوە هەر هەوای سارد هاتبوو ژوورەوە. ئەمەش سەیارەی Monica لە هەمان كات سەیارەی " لەیلە علوی" یش هەیە.
هاهاها، بە راستی خۆش بوو. پێم وابی ئەم Monicaیه یه كه لای ئێمە پیی دەرێن "شلە خەجێ". كابرایەكیش تازه ماشین (سەیاره)ی كڕیبوو لە دێكەی خۆیان هەتاكوو شار بە گێڕی 1 چووبوو! لەوە خراپتر، دەیانگووت هەموو بەیانیان كە دیسان ماجبوور بوو روو لەشار بكا، خەڵكی دێ دەهاتن پێشی ماشێنەكەیان بۆ بەرز دەكردەوە و روویان لە شار دەكرد!!
heheheheh وەڵاه ئەمە خۆشە ئەی ئەگەر ئیشی TAXI بكات قور بەسەر ئەوەی لەگەڵی سوار دەبێت لە نمرە 1 بڕوات دیارە پیاسەی پێ دەكات لە 1 دەڕوات؟
هههه
کاک حمید قسەیکی دیکەش هەیه دەڵێن حاجیێک ماشینێک (سیاره) بۆ کوڕەکەی دەکڕێ. کاتێک له تەنیشت کوڕەکەی دادەنیشێت دەبینێت کوڕەکەی زوو زوو دەنده (گێڕ) دەگورێت. پێ دەڵێت کورم بۆ وازی لێ ناهێنیت خراپی دەکەیت. له یەکیکیان داینێ هەرکات ئەوه خراپ بوو جا بیگوڕه به دانەیکیتر.
كاكە ئەردەوان من ئەمەم ئاوا ژنەفتگە كە زۆرتر لە راست دەچێ:
كابرایەكی دڵپس لەگەل كچە عازەبەكەی لە پێشەوە لە تەنیشت شوفیرەكە سێكەسی دادەنیشن (من دیومە جاروبارەش 4 كەس لە پێشەوه دادەنیشن و یەكێكیان لە لای چەپی شۆفیرەكەوە دادەنیشێ و پێی دەڵێن "بەخەڵ دەست") كابرای شۆفیریش مەجبوور دەبێ جاراوبارە و هێندیك جاریش بۆ ئەوەی گواێ دەستێكی بە رانی كچەكەدا هێنابێ دەنده (گێڕ) دەگۆڕێ. كابرایش زۆری پێناخۆش دەبێ، هەر بۆیە دەپرسێ:
كاكی شۆفیر ئەوە چیە هەر دەستی لێ دەدەی؟
ـ قوربان گێڕه.
ـ ئەم ماشێنە چەند گێڕی هەیه؟
ـ قوربان 4 گێڕ.
ـ دەی زووكە هەر 4 چوار گێڕەكەی بگۆڕه، بەڵام سێ بە سێ تەڵاقم كفتبێ و هیچ مەلایەك خوشی نەكاتەوه، تاكوو دەڕۆینە شار جارێكی دیكە دەستی بۆ ببەی، یەك گولله دەنێمه گوێتەوه لەو گوێگەتەوە دەرچێ.
hehehehhehehe خوا نەت گری باشە كاك حەمید ،چانەبوو سەیارەكە 5 گێڕی نەبوو ئەگینا حاڵی شڕ دەبوو..
هاهاهاها
شمێ مەنزوورتا كێنا هەورامانی؟ پەی چێشی وزمێ، لاژەلاژما نەكەردن. كەردەنما؟