تەلەفون كرندنی خۆڕایی لەڕێگای ئینترنیتەوە
بەڕێزان دوینە لەبەر ئەوە نەمزانی (دیارە لە بیرم چووەتەوه) ئەم بابەتە وەرگێڕدراوه لەبەشەكەی خۆم دا (بابەتەكان ـ جۆراجۆر) دابنێم ناردم بۆ كوردئایتی گروپی بەڕێز، بەڵام هێشتا دانەنراوە. لەبەر ئەوەش ئێوە وەدوا نەكەون و كەڵك لەم پرۆگرامە خۆڕایی یە خنجیلانە وەرگرن، ئەوا لێرەدا بۆتان دادەنێم كه هیوادارم بە كەڵك بێ. فەرموون
تەلەفون كردنی خۆڕایی لە رێگای ئینترنیتەوە
Niklas Zennström
ئەو پرۆگرامەی لە سەر ئینترنیت دانراوە نرخی تەلەفونەكان بەتەواوی دەبڕێ
ئێستا ئیتر دەتوانی بە خۆڕایی تەلەفون بكەی.
پیاوێكی سوئێدی بە ناوی Niklas Zennström و پیاوێكی دانماركی بە ناوی Janus Friis پرۆگرامێكیان بە ناوی Skype دروست كردووە كە تەلەفون كردن لە رێگای ئینترنیتەوە مسۆگەر دەكا، لە ماوەی 6 مانگادا بە هۆی ئەم پرۆگرامەوە زیاتر لە یەك میلیۆن كەس لە رێگای ئینترنیتەوە تەلەفونیان كردووە.
پێشتریش ئەم دوو كەسە بوونە پێكهێنەر و دامەزرێنەری پرۆگرامی فایل گۆڕینەوەی ناوداری "كازا" كە لەو كاتەدا بوو بەهۆی دڵەخورپەی دونیای موزیك فرۆشان، چوونكە ئەم پرۆگرامە پاش Napster بوو بە مەكۆیەك بۆ ئەوانەی كە لە رێگای ئینترنیتەوە پێكەوە موزیك دەگۆڕنەوە. ئەمان دیسانەوە هاتنەوە مەیدان بەڵام ئەم جارەیان لە رێگای یاساییەوە. بە پرۆگرامی ئەم جارەیان " Skype" مرۆڤەكان خۆیان پێكەوە گرێ دەدەن، بەڵام ئەم جارە نەك بۆ موزیك گۆڕینەوە، بەڵكوو بۆ قسەكردن لە تەلەفوندا. ئەم پرۆگرامە بە خۆڕایی دەتواندرێ لە رێگای ئینترنیتەوە دابەزێندرێ و ئەوانەش كە هێڵی ئینترنیتەكەیان لە رێگای "برید باند"ەوەیە، بە خۆڕایی و بە بێ هیچ خەرجێك دەتوانن لە تەلەفوندا پێكەوە قسە بكەن. تەنیا شتێك كە پێویستە گوشی یەكی كلاسیكی تەلەفون یان "هێدفۆن"ێك یان بڵۆنگۆ و میكرۆفۆنێكە كە گرێ دەدرێ بە كامپیۆتەرەكەوە.
لە وتووێژێك دا لەگەڵ رۆژنامەی "ئافتۆن بلادیت" Niklas Zennström دەڵێ، ئەم پرۆگرامە بە خۆڕایی یە و هەموو كەسێكیش دەتوانن دایبەزێنێ، ئێمە هیچ نرخێك لەسەر ئەم پرۆگرامە دانانێین.
ئەمەش ماڵپەڕی " Skype" یه كە دەتوانن پرۆگرامەكەی لێ دابەزێنن. http://www.skype.com/skype_tellafriend.html
سەرچاوە: رۆژنامەی ئافتۆن بلادیت
و: حامید درودی
10/11/2003
http://www.kurditgroup.org/today/index.php?m=200309#157
ئه م كاته تان باش به رێزان.
برای به ڕێزكاك حامید سڵاوت لێبێت.
براكه م به ڕێزت ئه م پرۆگرامه ت به كار هێناوه ؟ ؟؟؟ وه چۆنیه تی به كارهێنانی چۆنه؟؟؟؟؟؟؟
هه میشه ده ست ڕه نگین بن.
وەهەروەها لە language زمانی كوردیشی تێدایە مەبەستی كە بە زامنی كوردی قسە ئەكات، زۆر ناوی كوردیم دۆزیەوە هەموو language زمانی ئەو وڵاتەیان هەڵبژاردیە كە لێی دەژین.
لە شوێنی About ئەتوانی شتێك بنووسی دەربارەی خۆت ئەتوانی بە كوردیش بنووسی وە هەروەها ئەتوانی وێنەی خۆت دانێی!
سلاو برایان
ئنجا ئەمه چاته یان تەلەفۆن كردنه
تەلەفۆن كردن ئەوەیه بۆ نمونه ژمارەی تەلەفۆنی كاك حامید لێ بەم 0046812....... وه هەروها.........
هەر سەركەوتو بن
بەڕاست ئەمه چی جۆرێك تەلەفۆن كردنه؟
ئایا وەكو msn ه یان بۆ هەمو وڵاتان دەتوانیت تەلەفۆن بكەیت؟؟؟