Task Manager
سڵاوتان لێبێت
خۆشەویستان لە Task Manager كۆمەلێك شتی زیادەم هەیە ئەمەوێت كە یەك جار لامبردEnd Process ئیتر دوبارە نەبێتەوە بەڵام هەر بۆ نمونە ئەگەر كۆمپیوتەرەكە ریستارتێك بكەمەوە ئەو شتە زیادانە دوبارە ئەبنەوە
[IMG]http://www.geocities.com/dilan_mastan/dilan.JPG[/IMG]
بڕو بۆ کونترول پانیل Adminstrative Tools و ُServices . لەوێ به مشکی راست له سەر هەر کامیکیان Properties هەڵبژره و دیاری بکه که ...
كلیكی راست لەسەرئەو پرۆگرامەی ئەتەوێ پاشان (ستارت) یا (ستۆپ) start or stop
بەڕێز دیلان
لەوێ نیشان نادرێت که چی زیادیه یان نا بەڵکوو هەموو ئەو sevice انه که کراوەیه پیشانت ئەدات. زۆربەیان پیویسته که وینوز ئیش بکات. بەڵام دەتوانیت له Properties ــی هەر کام لەو سرویسانه دیاری بکەیت که وەک کاک هێمن وتوویەتی Stop ــی بکەیت و هەروەها دیاری بکەیت که لەگەڵ وینوز ئوتوماتیک هەڵ بێت یان نا. (ئاگادار به که پێویستت به زانیاری باش هەیه له سەر Process له ویندوز)
بەستن و کوژاندەوەی هێنێک servise دەتوانێت ویندوز ڕابوەستنێت.
سەرکەوتوو بیت
سڵاو و ڕێز ئازیزان
كاكە دیلان برۆ بۆ Start -- Run ئینجا لە Run بنووسە msconfig كاتێك نووسیت msconfig شاشەیێكی ترت بۆ ئەبێتەوە لەوێی لە سەرەوە 7 دانە شت هەیە تۆ كلیك لەسەر Startup بكە كاتێك كلیك لەسەر Startup ئەكەیت لە خوارەوە لیستێك دەبێتەوە ناوی هەموو ئەو پرۆگرامانەی تیا نۆسراوە كە كاتێك كۆمپیوتەرەكەت هەڵ ئەكەیت ئەم پرۆگرامانەش ئیش ئەكەن
تۆ لەوێ نیشانەی سەح لەسەر هەموو نووسینەكان لابەرە تەنها systemtry لامەبە
ئینجا apply دوایی ok
كۆمپیوتەرەكەت ریستارت ئەبێتەوە ئەبینیت زۆر خێرا و هەروەها ئەم پرۆگرامانە نایەن
برات داستان
msconfig لە هەموو سیستمێكدا نییه.
راسته له win 2000 وه NT به جۆرێكی كه ئەبێت ئەو كاره بكەیت واته لە جیاتی msconfig
لە ڕێگەی registery یا له winit ئەوه كاره دەكرێت