فلۆپی دیسك
ئەم كاتەتان باش هاورێیان
ئەو برادەرەی كه كۆمپیوتەرەكەی بلۆك بو و كاك هێمن و كاك هۆژان چارەسەریان بۆ دۆزیەوه،له كاتی خۆی ئەوەنه دەسكاریم كردبو دوینێ بۆمان دەركەوت فلۆپی دیسكی تیا نەماوه كاتێ كه سەیری my computer مان كرد.ئەی خوایه قوڕی كوێ بكەم به سەری خۆما؟ئەرێ
جەماعەت قوڕی كوێ زۆر خەسته ؟
منیش ئەوەنه گلاراومه ئەوەنه دەسكاری شت ئەكەم،بیرمه كه له run ەوه regedit م نوسیوه و له شوێنێكا (مەگەر خوا هەر خۆی بزانێ) uninstal ی floppy disk م كرد. كوره ئەویش بێ قەزا بێ هارددیسكەكەی كراوه به 3 بەشەوه و 2 floppy disk ی تیا بو منیش وتم با دانەیەكیان بسڕمەوه، كەچی نەمزانی فلۆپی دیسك نەماوه له سیستەمەكەیا (ئێ كو وا دەبێ دەردی كاكه هۆژان ئەڵێ)
كاكه خێرتان ئەگات چارەیەكم بۆ بدۆزنەوه.
سوپاس بۆ هەموان
كاك شێرزاد سڵاو
بچۆ لەسەر دێسكتۆپەكە كلیك بە دەستی راست بدە لە My Computer ئینجا بچۆرە سەر Hardware لەوی Device Manager بزانەDisk Drives Floppy نیشانەی پرسیاری لەسەرە !! لەسەر نیشانەی پرسیارەكە Update Driver هەڵبژێرەو بەدوایدا برۆ هەتا تەواوو ئەبێت ئەوجا كۆمپیوتەرەكەت خۆی ریستارت ئەكاتەوەو Drives Floppy نوێ ئەبێتەوە
كاك شێرزاد ئەوجارە مێوان داری شێخ Disk ئەكەین بزانین خزمەتی وی چۆنە!
با بچین یا ئەڵاه ......
كاك شێرزاد برام" لۆوا دەكەی لۆ لۆ كو وادەبی كو كو" ئەمە تەنها بۆ خۆشی بوو :)
كك شێرزاد ئەوەی كاك دیلان باسی كرد دەبێت دەستی خۆش بێت..
بەڵام گەر نەت زانی من ڕێگایەكی ترت پێ دەرێم..
باشە ڕێگایەكەی دی چۆنە؟ ئێستا پێت دەرێم...
بڕۆ لای سەرۆك Start لەوێ بچۆ لای وەزیر Setting یانلهInnstilinger لە دوای بڕۆ Kontrol Panel كاتێك چویە خزمەتی كۆنتڕۆل پانێل لەوێ پڕی شتە دانەكی تێدایە چاوەڕێی دەستو مەچەكت ئەكات دەزانی كامیانە؟ ناوەڵاه نازانم.. ناوی Add Hardwar یان lege til maskinvare ئەوی داگرە كاتێك پەنجەركت لۆ دەكاتەوە تۆ next داگرە ماوەك بوەستە خۆی ئەی دۆزێتەوە كە چی شتێك نوقستانی هەیە یان سەر بە موشكیلەیە پێشانی ئەدات دوای وی 2 هەڵبژاردەت ئەداتێ تۆ 1م دانە دەست نیشان كەو next داگرە لەوێ پێشانی ئەدات كە Disk موشكیلەی هەیە وە هێمای پرسیاری لەسەرە بە ڕەنگی زەرد بە ماوسەكە دەست نیشانی كەو دیسان خارە Next داگرە دوای كە دات گرت خۆی پێت دەرێت كە driver ئینشتاڵ بكەی بەڵام driver دیسك لەم شوێنەیە تۆ خۆت دەست نیشانی بكە لە C:\WINDOWS\system32\drivers\flpdisk گەر لای تۆ وا نەبوو تۆ بەس C:\WINDOWS\system32\drivers نیشان بكە خۆی ئەی دۆزێتەوە وا بزانم من تەواو بوم لە وەڵامی پرسیارەكەت..
دەی كاك شێرزاد چاوەڕێی دەستو مەچەكی تۆین هەر بژیت كە توانیت موشكیلەكەی دی چارەسەر بكەی.....