چۆن فۆنتێك بگۆڕم به فۆنتێكی دیكه؟
برایان
پاش سڵاو
من چەند فلۆبی دیسكێتێكیان له كوردستانەوه بۆ ناردووم نووسینی تێدایه، به فۆنتی عەلی - ك - سلێمانی نووسراون، منیش ئەو فۆنتەم نییه و كه فایلەكان دەكەمەوه نیوەی زۆری نووسینەكان دەبنه عەرەبی، تكایه چی بكەم؟ هەوڵمدا فۆنتەكه بگۆڕم بەڵام چەندەها پیت دەبنه ڕەمز و نووسینەكه ناخوێندرێنەوه، ئەمه چارەی چییه؟
دیسان سڵاو
برام ئەوەیه ئەو كێشەیەی كە من پێشتر ئیشارەم پێدا لەبەرئەوەی ئەو فۆنتانە Unicode نین تا فۆنتی دروست
واتە ئەو فۆنتەی كە ئەو نووسراوەی پێنووسراوه دانەبەزێنیت ناتوانی بیخوێنیتەوه. بەڵام هەوڵ بده جارێكی كە فۆنتەكانی
عەلی داگره.
كاك یاسین بەخوا ئاوی سارد چارەی ناكات ..
بەڵام تۆ شتێكی كەت پێ نەووتین ئایا پێشتریش وا بووه؟ یا ئەمە یەكەم تازه وای لێ هاتووه.
وە شتێكی كەشمان بیر نەچێت ئایا تۆ (كی بۆرد) ی عەرەبیت داناوه.
لەكۆتایدا به بۆچونی من دیسان ئەلێم كێشە بۆ خۆت درووست مەكە ئەگەر زۆر بەئیشوو كاری نووسین
خەریكی تەنها فۆنتی unicode بەكار بهێنه . چونكه ئەم فۆنته لە هەر جێگایەك و هەر كۆمپیوتەرێكدا بەبێ داگرتنی
هیچ جۆره فۆنتێك ئەتوانی نووسینەكانی بخوێنیتەووه ( لە ویندۆزەكانی سەرەوەی 2000 )
برام كاك یاسین
1- بۆ خوێندنەوەی ئەو دیسكانه سەیرێكی ئەم بەستەره بكە http://www.kurditgroup.org/nuser.php
2- بۆ نووسین بە فۆنتەكانی عەلی و دیلان لە پرۆگرامەكانی office .... هتد دا ئەبێ (كی بۆرد) ی عەرەبی هەڵ بژێری پاشان فۆنتاكان هەڵبژێری
3- بۆ نووسین بە لاتین لێره ئەبێ Alt+Ctrl دابگریت ئەبێ بە ئینگلیزی وه بەپێچەوانەوه.
کاک یاسین
لیره http://www.kurditgroup.org/convert/ali.html دەتوانیت کونورتی بکەیت بۆ یونیکۆد.
كاك یاسین!
گەر نوسینەكان شتی تایبەتی نیە بە مائیل بۆ منی بنێرە مەبەستم بە File بۆم ڕەوان كە من هەوڵێكت بۆ ئەدەم چونكە Win Server 2003 بەكار دێنم وە win XP بە هەر2كیان هەوڵێك ئەدەم بەڵكو دری نەرم بێت ،گەر توانیت لۆم ڕەوان بكە من هەوڵ ئەدەم لۆت چاكەم وە بیكەم بە فۆنتی ئونیكۆد.
گەر فایلەكە لەسەر Disk یان CD بوو تەنها كۆپیان كە بۆ Hardisk وەك لەم شوێنە C:\My Privat Doc لە شوێنێك داینێ كە پێبزانیەوە دوای مائیل بكەوە لە ئەتاش فایلەكە هەر بژێرە لۆم بنێرە.
تێبینی* ئەمەش مائیلەكەمە.
فەرموو.....
hozhan@worldmusic.cm
كاك یاسین گیان من ئەم فۆنتانەی كاك عەلیم هەیە بزانە سودی لێنابینیت
http://www.geocities.com/azadyiraq/Font.zip
كاك یاسین برام بڕۆ مائیل بكەوە لەوێ مائیلەكەی من بنوسە دوای لە ئەتاش داگرە فایلەكان لەدیسكەوە هەڵبژێرە دانە دانە بیان نێرە!
وەلاه ڕاست ئەكەی ببورە خارە یاسین ئەوە مائیلمە!
hozhan@worldmusic.cn
hozhan@kurdmirc.com
بەڵام ئەوەی سەرەوە cm نیە خۆی cn بەڵام من بەهەڵەم نوسیبو ببورە كەسی خارەی....