چۆن پرۆگرام هەڵدەگیرێت لەسەر CD
سڵاوتان لێبێت هاورێیان:
ئەگەر بمەوێت پرۆگرامێكی ناو كۆمپیوتەرەكەم لەسەر سیدییەك هەڵگرم(save) چۆن دەكرێت؟ زۆر سوپاس بۆ هاوكاریتان
گەر پرۆگرامی نێرۆت Nero هەبێت زۆر به ئاسانی ئەو كاره دەكەیت.
پێویستیت به CD-W یان CD-RW هەیه بۆ سوتاندنی فایلات لەسەر سیدی، واته درایڤی تایبەت به نووسین.
پاشان وەكه كاك كەریم نووسیوێتی، بە پرۆگرامێكی وەك Nero یان به ویندۆزی XP كه خۆی پرۆگرامی نووسینی لەگەڵه، ئەتوانیت چی بخوازی بیخەیتەسەر سیدی.
ئاسانه ئەزیزم، ئەگەر درایڤی (سیدی ڕایتەر) ت هەیه، ئەوا ئەوەی كەئەتەوێت بیخەیتەسەر سیدی، بۆ نموونه گریمان فایلێك بوو، ڕایت كلیك له فایلەكه بكه و پاشان Send to پاشان CD-R drive.
پاش ئەوه، دەبڵ كلیك بكه له سیدی درایڤەكەت و لەلای چەپ كلیك بكه له Wite these files to CD .
ئەگەر ویستت چەند فایلێك بخەیتەسەر سیدی، ئەوه هەموویان هەڵبژێره بەهۆی دەستپیانان به Ctrl و كلیك كردن له فایلەكان و پاشان هەمان شت بكه بۆ سووتاندنی لەسەر سیدیەكه.
پرۆگرامێكی ئینستۆڵكراو؟! ئەگەر مەبەستت ئەوەیه، هەر بیری لێمەكەرەوه. كاتێك كه پرۆگرامێك ئینستۆڵ ئەكرێت، فایلەكانی دابەش ئەبێ بەسەر چەند فۆڵدەرێكدا و كۆكردنەوەوەی كارێكی گرانه و هەندێك جار ناكرێت.
كاك فەرمان گەر پرۆگرامەكەت هێشتا دانەگرتوه دەتوانیت لەم لینكەدا دایبەزێنیت.
http://kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,2987
برام بەكورتی تۆ ئەبێ set up ی ئەو پرۆگرامەت هەبێ كه ئەتەوێ بخەیته سەر CD