تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پرسیار

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/26

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

ئەم كاتەتان باش.
پرسیارێكم هەیە لە سەر CD كۆپی برنامەی Microsoft
ئایا ڕاستە دەڵێن ئەو CD یانەی كە كۆپی بێت هی Microsoft ماوەیەكی دیاری كراو و چەند جارێكی دیاری كراو ئیش دەكات؟
بۆ زیاتر ڕوون كردنەوە نمونە دەڵێنCD كۆپی Microsoft Frontpage 2002 تەنها 49 جار كار دەكات.
چاوەڕی وەڵامم
زۆر سوپاسی ‌هاوكاری تان دەكەم

بەڵێ وایە !
هەندێكیان وان بەڵام ئەوانەی شەریكە هەیانە تا ئاخیر زەمان بەكاری بینە چونكە خۆی serial تێدا جێگیر كراوە هەر كۆپیەكی شەریكە بەرپرسیارە. بەڵام تایبەتی كەمیان وایە.
چونكە گەر بزانی خەڵكانێكی زۆر ئەم جۆرە شتانە لە ڕێگای ئینتەر نێت دا دەبەزێنن وە چەندەها كەس بەكاری دەینێت بێ موشكیلە!

تائێسته من شتی وام نەبیستووه و هیچ بەڕاستی دانانێم.

ئۆفیسی XP یان بڵێین 2002 وایە، ئەبێت پاش 50 جار بە كارهێنان خۆت تۆمار بكەیت یان active كۆد وەربگریت لە microsoft
خۆ ئەشتوانی دەستكاری registery و هەڵگیراوەكان بكەیت تا ئەوە ڕوو نەدات.. !

سڵاوم.

له مەرجەكانی بەكارهێنانی بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت http://www.microsoft.com/technet/treeview/default.asp?url=/technet/prodtechnol/office/officexp/reskit/html/eula.asp هیچ باسی شتی وای تێدا نیه.

بەڵام ئەگەر لینكێكت هەیه سەبارەت بەوه تكایه لێره پەوستی بكه با بزانین. سوپاس.

برای شیرینم گه ر cricker یا خود serial ئه كه ت تا ئێستا ده ست نه كه وتوه یا خود Front Page یا هه ر پرۆ گرامێكت ئیش ناكات و داوای پاره ر register كردن ئه كا ئه وه version و نا وه كه م بۆ بنو سه منیش هه ول ئه ده م چا ره سه ری بكه م.

برات
ره نجبه ر با لیسانی

سلاو من پرۆبلێمی ‌اوه م هه یه پاس ڤۆردم داناوا بۆ كۆمپئتراكه م كاجێ ێستا ناتوانم بێكامێوا الێ پاس ڤۆرداكات خه له ته؟
چهارا چهێیا تكایا؟

بۆ كێشەكەت كۆمپیوتەرەكەت بكەرەوه له سەر مازەربۆردەكە پاتریەكی بچوك هەیە دەری بكە پاشان بیكەرەوه ناوی بەڵام بیرت نەچێت كاتێك كرتەوه با كارەبای پێوه بێت دەست بده له ئاسنەكانی چوارچێوەی كۆمپیوتەرەكەت پاشان كارەبای لێ بكەرەوه و پاتریەكه دەربكه پاسۆردەكەت نامێنێت

ئه م كاته تان باش تكایه ئه گه ر كه س ده توانێ یارمه تیم بدات زۆر سوپا ستان ده كه م
چۆن بتوانم گۆرانی كۆن له خشه خش پاك بكه مه وه بۆ ئه وه ی به سافی بیخه مه سه ر (سی دی)
دوو با ره سوپا س

من ئەوه نازانم كاك kr بەڵام ئەوه ئەزانم كە نابێ پرسیار لەناو پرسیارا بكرێت. واتە ئەگەر ویستت
پرسیارێك بكەیت كە تایبەته بە خۆت ئەوه لەو بەشەی سەرەوه كه نوسراوه( بابەتێكی نوێ بنوسه )
پرسیارەكەت بەناو نیشانێكی نوێ بنێره، بۆ ئەوەی برادەران بتوانن وەڵامت بدەنەوه . چونكه بەم شێوەیه لەوانەیه
كەسێك وەڵامی تۆی لابێت بەڵام نایەوێت جارێكی كە سەیری ئەم پرسیارەی كاك دیار بكاتەوه
لەگەڵ رێزم

زۆربەی برادەران سەریان لەئاسانی بەكارهێنانی ئەم پاڵپەڕه لێشێواوه! شایەنی باسه ئەگەر وەڵامیش بدرێتەوه لێره خۆی ئێره نادۆزێتەوه بۆ وەرگرتنی وەڵامەكەی!