دیزاینیKurd IT Group
لەبەرئەوەی ئایتی گرووپ خاوەنەكەی (خاوەنەكانی) خۆی شاردۆتەوه ناچار لێرەوه گفتوگۆیان لەگەڵدا دەكەم.
پرسیارەكەم: ئایا دیزاینی سایتی Kurd IT Group كورد كردویەتی یان پارەی پێدراوه؟
بۆ ئەم پرسیاره ئەكەم، چونكه دیزاینی ئەم سایته (ماڵپەڕ) كەسێكی زۆر شارەزا و لێهاتووه لەبواری دیزاینی جێنێتدا (ماڵپەڕ) و زۆر دڵخۆشكەره ئەگەر كورد بێت.
وەڵا من ئەم سایتی Kurd IT Group به جوانترین سایت دەزانم چ لەبواری شێوەو شكڵەوه، وه چ لە بواری تەكنیكیەوه. ئەوەم پێ سەیره كە هەموی به ڕەنگی شپییه ئەوەش ئاوا جوانی كردوه. وە خزمەتێكی زۆر زۆری كردوه لە بواری نووسینی كوردیدا، دەستی كاك بەردەقانی خۆش بێت.
كاك بەڵێن منیش ئەم شێوازەم زۆر بە دڵه.
سوپاس كاك ئەردەوان. هەر سەركەوتو بن.
من هیچ دیزاین نابینم ؟ مەبەستت ئەم خشتە و فۆڕومەیە، یان تەشتە كەفاوەكە ؟
سڵاوم.
>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>
سۆپاس بەڕێزان. ( به نۆێنەری کاک بەردەقانی)
وەک ئەندامیک پێویسته ڕابگەینم که سەرتاپای دێزاینی ئەم سایته چ له باری تەکنیکیەوه و چ له باری شکل و شێوه دەستکردی
>>> کاک بەردەقانی >>> ئەندامی دامەزرێنەری ئەم گرووپەیه. جێگای خویەتی لێره له لایان ئەندامەکانیتر ڕێز و دەستـخوشی و ماندونەبوونی لەم بەڕێزه بکەین.
هەروەها سۆپاسی بۆ هەستی دڵسۆزانەی ئێوەی بەڕێز که دڵخوشی دەبەخشێت بۆ بەردەوام بوونی ئەم سایتەیه.
سڵاو هاوڕێیان ، حەز دەکەم تۆزێک لەسەر ئەم دیزاینە بڵیێم ،پێش هەموو شتێک دەست خۆش بۆ کاک بەرد لە ڕاستیدا من لە بیرم دا بوو ئایا کێ ئەم ماڵپەڕەی دروست کردوە ،بۆ دوا جار دەستم کەوت کە کێ دروستی کردوە ،دەست خۆش کاک بەردەقانی، من لە بینینی خۆمەوە ئەم قسەیەدەکەم ، لە دیزاینی سەکۆ کەدا من ئەمەم بەدی کردوه کە لە زۆر سەکۆی تر زۆر زۆر باشترە لە سەکۆ بیانیەکاندا عەرەبی و کۆمەلێکی تر ئەوە قەرەباڵغە ناتوانی ئایکۆنەکان بە ئاسانی بدۆزیتەوه بەڵام لەم سەکۆیەدا ئەوه بەدی ناکەیت ، بەشەکان زۆر بە جوانی جیاکراونەوه بەکارهێنەر یش ئەمەی پێخۆشترە لەوەی کە نەزانی کەوتۆتە کێوە ،من کاتێک ئەچوومە سەکۆ عەربیەکانەوه نەم دەزانی چی بکەم ،من بە گشتی دیزاین م بە دڵە دەست خۆش بۆ کاک بەردەقانی ،بەڵام تەنهارەنگ، نەبێت زۆر دووبارە بوونەوەی رەنگ دەبینم لە وەشانەکانی ڕابرووشدا ئەوەم ئەبینی لە پەیامی وەشانی نوێی کورد ئاتی گروپ نوسیومە کە من حەزدەکەم کار لە ڕەنگا دا بکەیت ئەم جارە ،
هیوام سەرکەوتنتانە ،دڵخۆشکەرن.
سوپاس کاک ئامانج.
بە پێی توانا دەسکاری ڕەنگەکان دەکەم.
ئەو سایتانەی تر کە درووستم کردوون ڕەنگیان جیاوازە بەڵام بازانم بۆ لە کوردئای تی گرووپ ڕەنگەکان کاڵ دەبنەوە.
ئەمەش کاڵە کاک بەردەقانی
http://www.bardaqani.blogspot.com/
ئەمەیان کاڵتر
http://users.open-dictionary.com/Bardaqani
هیوام وایە