تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

وایروس

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

چەند رۆژه له هەموو ئی‌مەیڵ ئادرەسەكانی hotmail ی من Mail Delivery Failure به دەستم دەگات، ئی‌مەیل له لایەن منەوه نەناردراوه... هۆی نەگەیشتنی ئی‌مەیل هەبوونی وایروسه... ئەرخەیانم كه كامپیوتێرەكەم وایروسی نییه و منیش ئی‌مەیڵم نەناردوه بەم شوێنانه... باقی ئی‌مەیلەكانم هیچ گرفتێكیان نییه... ویستم بزانم كەسی‌تریش له hotmail دا ئەم گرفتەی هەیه؟ وا وێدەچێ سێرڤێری advertisment تووشی وایروس هاتووه و ئاوا ئی‌مەیل ئادرەسەكانی ئێمه له hotmail پیاو خڕاپ دەبێ!

بۆی هەیه Spam بێت، تەنها بەكردنەوە و سەیركردنی ئەو ئیمەیڵانه تۆ ئەو لایەنه دڵنیا ئەكەیت كه هەیت.

سپاس كاك عەلی، دەزانم وایروسی Sobig م نەگرتوه... لیره بەتاقیم كردۆتەوه...
http://www.f-secure.com/v-descs/sobig_f.shtml
رەنگه ئەوانی سپەم دەنێرن تووشی بووبن! بەڵام بۆ بەس hotmail؟ بۆ یاهوو و ئەوانیتر تووشی نەهاتوون؟

منیش پێشتر هەمان شێوه ئیمەیڵم پێگەیشت، بەبێ كردنەوەی كوژاندمنەوه و لەو كاتەوه نەمان.

گوڵەگەنم، من بزانم كە كەسێك هەیە دۆستی تۆیە و لە address book ەكەیدا hotmail ەكەی تۆی تیایە، ئەو كەسە توشی ڤایرۆس هاتووە و ڤایرۆسەكە ئەوە دەنێرێت بۆ هەموو ئەوانەی لەو ئەدرێس بووكەدا هەن !.