تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ڕێفراندۆم

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/21

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

سڵاو برادەران،
ئایا هیچ لاپەڕەیەك ئامادە كراوە بۆ كۆ كردنەوەی دەنگ و ڕاپرسی لەسەر ئەو ڕێفراندۆمەی كە ئیستا لە كوردستاندا هەڵمەتی بۆ دەكرێ ؟!..
گەر لاپەڕەكەم بۆ بنوسن سوپاستان دەكەم..بژین.

له http://kurdistanpost.com فۆرمەكه هەیه و ئەتوانیت لێیان بپرسیت كه ئایا لای خۆیان كۆی ئەكەنەوه.

سوپاس. ئەو فۆرمە منیش لام هەیە. بە خۆ نەنوسراوە بۆ كوێی بنێرم، ئەوە بۆ ناوەوەی كوردستانە.

برایانی خۆشەویست .. پاش سڵاو
ئەم مەسەلەی ڕێفێرێندوم "ڕاپرسی"یه وەك هەڵمەتێكی بزواندن و هوشیاركردنەوەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانه كه لەم ساته مێژووییه چارەنووسسازەدا، دەنگی ڕەوای خۆیان بەرزبكەنەوه و ‌داوا له هاوپەیمانان بكەن ئەمجاره له داڕشتنی دەستووری عێراقدا، پرس به گەلی كورد بكەن ، ڕای كورد وەربگرن ئایا به چ شێوەیەك دەیەوئ له عێراقدا و لەگەڵ گەلی عەرەب و توركماندا بژی . هەروەها هەوڵدانێكه بۆ هوشیاركردنەوەی خەڵك كه له كاتی ڕاپرسی‌یەكەدا دەنگ بدەن بۆ سەربەخۆیی كوردستان . سەرەتای ئەم بیرۆكەیه لەناو كۆمەڵێك له ڕووناكبیرانی كورددا له شاری سلێمانی سەری هەڵدا و شاعیری گەورەی كورد "شێركۆ بێ‌كەس" هەنگاوی دەستپێكی ئەم بیرۆكەیەی لە كۆڕێكی جەماوەریدا خسته بەردەمی ڕای گشتی خەڵكی كوردستان . له سایتی www.kurdstannews.com سەرجەمی ئەو وتارانه دەتوانن بخوێننەوه كه لەو بارەیەوه نووسراون . بەرلەوەی بكەوینه ئیمزا كۆكردنەوه پێویسته كوردان كۆبینەوه و له هەر شار و دەڤەرێك ، دوور له ڕۆڵی پارت و گرووپه سیاسی‌یەكان ، دەسته و لیژنە هە‌ڵبژێرین بۆ سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیه . لیژنەكەش پاش پێكهێنانی دەبێ پەیوەندی به دەستەی باڵاوه بكات له كوردستان ، ئەو كات بۆ هەموو لایەك ڕووندەبێتەوه چی بكەن و چۆن ئیمزاكان كۆبكەنەوه و بۆ كوێ‌ی بنێرن ..
بەڵام ... دەبێ زۆرباش و بەدڵنیایی‌یەوه گرنگی ئەم ڕاپرسی‌یه هەڵبسەنگێنین و دەوروبەرمان جۆش و خرۆش بدەین و وەك مافێكی ڕەوای خۆمان كاری بۆ بكەین .. نەك تەنها لەناو كورداندا بەڵكو لەناو خەڵك و دامودەزگا و پارت و پەرلەمانی ئەو وڵاتانەدا كه تیایدا دەژین ، بۆ ئەوەی دۆست و پشتیوان بۆ ئەو مافه ڕەوایەمان مسۆگەر بكەین .. بیرتان نەچێ دەسته و لیژنەكانی ناو كوردستان پێویستی‌یەكی زۆریان به دەنگ و جوڵه و كۆمەكی ماددی و مەعنەوی ئێمەی دووره وڵات هەیه ، هەر ئەمەش وای لێكردم بەم درێژدادڕیی‌یه بێمه قسه ، دەنا منیش یەكێكم له ئێوه ..
سڵاو و ڕێزم لێ‌قبوڵ بفەرموون ..
یاسینی فەقێ سەعید

ئەمه خەونێكی زۆر كۆن و شیرینی گەلێكی چەوساوەیه كه پاش هەزاران ساڵ پێشێلبوون كەوتووەته قۆناغێك كه بوێرانه بتوانێ له ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بدوێ. ئێسته ئیتر وەختیەتی هەموو خۆبەكەمزانینێك بنێینه لا و خوێنی میلیۆن میلیۆن شەهیدی كورد به ‌فیڕۆ نەدەین. ئەمڕۆ ئەركی دروستكردنی مێژوویەكی گرنگ كەوتۆته ئەستۆی ئێمه، با نەوەكانی داهاتوو پێی شەرمەزار نەبن و شانازیی پێوه بكەن و هەر ساڵ به جەژن و شایی یادی بكەنەوه. بەرەو پێشەوه بۆ كوردستانێكی سەربەخۆ!

سڵاو،
كاك یاسین دەستخۆش بۆ ڕوونكردنەوەكانت.
كاك دیاكۆ هەستی بەڕێزت بەنرخ دەگرم و منیش ئومێدمە كە ئەم ڕێگەچارەیە سەربگرێ و مانای خۆی بسەلمێنێ.