تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

سایتی مەنسووری حیكمەت: بەشی كوردی

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/19

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

سایتی مەنسووری حیكمەت فۆنتی یونیكۆد بەكار ئەهێنێت لە بەشی كوردی خۆیدا: سوپاس بۆ كورد ئای تی گرووپ:
http://www.m-hekmat.com/translationsEn.html#Ku

هەروەها سایتی "ئانتی مەنسووری‌حكمەت" یـــــــــش فۆنتی یونیكۆد بەكار ئەهێنێت، هەروەها زۆر سوپاس بۆ Kurd IT Group.
http://www.geocities.com/b_a_l_e_n/index.htm

وایە كاك عەلی دەست خۆش .
لە گەڵ رێزم

سڵاو
پێم وابێ ئەو كەسانەی كه ئەم فۆنتانەیان دروست كردوه font-family: "Times New Roman", "arial كورد بوون!!!!!!!!!!!!!!
كاك عەلی نازانم مەبەستت ئەوەیه؟؟؟

راستە ئەم سایتە بە كوردی یە بەڵام زۆر تی دژی كورد تێدایە بو وێنه مەنسور حیكمت (ژوبین رازانی) له وتارێكی ئەو سایتە دا دەڵێ:‌ فيدراليزم شيعاريكى كونەپەرستانەيه. با ئێرە نەبێتە دەمەتەوەی سیاسی، دەكرێ ئەم سایتێش وەك سایتەكانی دیكە لینكی بۆچاك بكرێ، بەڵام بۆ لە بەشی و‌ڵام و پرسیار دا دابنرێ، ئەگەر مەبەست ریكلام نیە!!!

كاك Hamid Durudi بەڕێز،
ئەتوانیت "ئاینی كۆمینیزم" بخوێنیتەوه و بۆت دەركەوێت كه نەك "مەنسوور حكمەت" بەڵكو ماستەرەكەشی دژ بەهەموو شتێكی جوان و ڕاست بوون له بیروبۆچوونی ئیكسپایەر زیاتر هیچیان پێ نیه بۆ مرۆڤایەتی. س‌یری دووەم پەیام بكه.

دەست خۆش بەراستی وتارێكی زۆر بە پێز و بە كەڵكە هەر لە بنچ و بناوانەوە بە فاكت و بەڵگەی بە هێز ئەو "یزم"ە شی كراوەتەوە. دەست خۆش.

سڵاو، لەگەل ڕێزم بۆ كاك بەڵێن، هیوادارم ڕەخنەكانم ڕووخێنەرنەبن، تەنها بیرووبۆچوونی خۆمه كه لامەوه درووستبووه و ئەنجامی حەوت ساڵی ڕێكی School of orientalism ـه:

لەبەرئەوەی وتارەكه دوورودرێژەو ڕووناكی دەخاته سەر بابەتی زۆر گرنگ گرنگ و ئێره شوێنی گفتوگۆی وا نییه، بۆیه بەكورتی:

ئەو مەنسووری حیكمەته ناناسم و نامەوێت بیناسم.

كۆمیونیزم زانست بێت یان ئایین هیچ لە هیچ شتێك ناگۆڕێت.

كۆمونیزم باوەڕی به مافی تاكه كەس نییه؟ بۆ كوردایەتی باوەڕی به تاكه كەسه؟ :(

بەراووردی نێوان ئیسلام و كۆمونیزم وەك بەراووردی نێوان پەنجەرەو فەلافله. ئیسلام باوەڕی به چینایەتی هەیه، باوەڕی به دەوڵەمەندو هەژار هەیه، هەر بۆیەش خەراج و زەكات وئەوقاف و كۆیله.

ئایا بنا‌غەی سۆشیال-دێموكرات چییه؟ بۆ باسی لێناكرێت.

ئایا بازاڕی ئازاد چی بۆ گەلانی هەژار كردووه؟ بازاڕی ئازادی چی كه من گەلێكم بەروبوومەكانم ناتوانن شان به شانی بەروبوومی ڕۆژئاوا بوەستن؟؟؟؟؟؟؟ ملی خۆم بشكێنم و تەنها كڕیار بم.

دوا پرسیاریش ئایا مەبەستی وتار چ بوو؟

خۆم كۆمونیست نیم و داوای ئابوونەم لێمەكەن.

چاوتان ماچ دەكەم.

سڵاو
(من ئەڵێم نێره ئێوە ئەڵێن بیدۆشە) ئەوه خەریكە ئەبێت بە ژوری پاڵتاڵك باسی ئیسلامی سیاسی و كۆمۆنیزم لە سایتی (گروپی زانیاری و
تەكنۆلۆجیای كوردی)kurditgroup كاكه من ئەڵێم خاوەنی ئەو فۆنتانە ئەگەر دایكیشیان كورد نەبووبێت ئەوه باوكیان بێشك
كورد بووه. ڕاسته؟؟ كاك بەردەقانی خۆ تۆ حەزت لە سیاسەت نەبوو ئەوه بۆ وات لێهاتوه.

كاك Bardaqani،
نا زۆر بەپێچەوانەوه، رەخنەكانت لەسەرچاوان. بێگومان ئێره شوێنی سیاسەت نیه و بەتایبەت ئەو باسانه. من تەنها پەیامی
بەڕێز كاك Fatah Mamand ئەوەی بەبیر هێنامەوه كه منیش سوپاس و پێزانینم بۆ كورد ئای‌تی گرووپ بنوسم و هیچی تر. من داوام لەبەڕێزت نەكردووه ببیته كاپیتاڵیست.

بێگومان منیش نەمئەزانی كه ئیســلام (ئیسلامی قورئان) و كۆمیونیزم وەك یەك وان و بگره كۆمیونیزم زۆر خراپتر، هەتاوەكو 2 جار قورئان و چەندیین جار نووسراوەكانی ماركس و ئەنگەڵزم خۆێندەوه و پاش پرسیارووەڵامی زۆر لەنێو چینی خۆبەكرێكارزانەكان بۆم دەركەوت كه چۆنه.

گەر بەڕێزت هەموو نووسراوەكه بخوێنیتەوه ئەوا باسی "بەراووردی نێوان ئیسلام و كۆمونیزم وەك بەراووردی نێوان پەنجەرەو فەلافله" ئەمەش كراوه تێیدا.

سڵاو
بەڵی كاك عەلی منیش ئەزانم كە ئەوماڵپەڕه ئەم فۆنتانە بەكار ئەهێنێ(arial،‌Times New Roman) بەڵام ئایا
لە بنەڕەتدا ئەتوانرا بەفۆنتی ( arial,‌Times New Roman ) بەكوردی بنوسرێت. مەبەستم ئەوه بوو ئایا خاوەنی ئەو فۆنتانه
كوردن؟