تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

داواكارم FTP ڕونكەنەوه.

كەریم قوبادی

كەریم قوبادی

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/16

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

ئازیزان داواكارم كه بەڕێزێك له بواری FTP وه شارەزایی هەیه شیكاتەوه كه چۆن سایت لەگەڵ FTP دادەنرێت یان كاتێك له FTP سایت دروست بكرێت چۆن دەتوانی بینێریت بۆ ئینترنێت مەبەستم ئەوه یه كه كاتێك سایتێك به www دەست پێدەكرێت بتونی ئەوه كه له FTP كه دروست كراوه ببینرێت گەر ئازیزێك بتوانێت لەو بارەوه باس كات بەڕونی زۆر ساپاسی دەكەم.

بەڕێزم بەدوا وشەی ftp بگەڕێ، بزانه هیچ نادۆزیتەوه؟

كاك بەردەقانی ئەگەر مەبەستت لەم ژورەیە بگەرێم تا ژماره 15 گەرام هیچم نەبینی دەربارەی FTP .

http://www.kurditgroup.org/phorum/read.php?f=1&i=329&t=329

چاوەكەم كاك كەریم،

FTP واته File Transfer Protocol جۆره فۆرماتێكه بۆ گوێزانەوەی فایلات. زۆر پرۆگرام خۆی لەگەڵێتی وەكDearmweaver، بەڵام تۆ ئەتوانیت بەتەنیا پرۆگرامی FTP بەكار ببەیت. یەكێك لەو پرۆگامە ئاسانانه CuteFTP و FlashFXP. تەنها ئادرێسی ئەسایتەی ئەدەیتێ كەئەتەوێ فایلەكانی بۆ ڕەوانه بكەیت و پاشان فیایلەكانت هەڵدەبژێریت و ڕەوانەی دەكەی.

ویندەوزیش لە DOS پرۆگرامێكی زۆر بەهێزی هەیه بەڵام كەمێك گرانه بەكارهێنانی.

بەڕێز كاك كەریم ماندوو نەبی!
كاكە گیان ئەگەر مە بەستت لە پرۆگرامەكە یە و چۆن بەكاری دێنی؟ بە كورتی ئاوایە:
كاتێك ماڵپەڕەكەت لە كامپیۆتەرەكەتدا چاك كرد و ئامادەی بڵاو بوونەوە لە سەر تۆڕ بوو. ئەوجار پرۆگرامی Cute FPTێكەت هەڵدەكەیت و لە بەشی هەوەڵی فایلەكانی سەرەوەدا لە بن flieدا Site manager هەڵدەبژێری و ئینجا چوارچێوەیەكت بۆ دەكرێتەوە كە لەوێدا دەبێ ناونیشانی ماڵپەڕەكەت و ئەو سەرڤەرەی شوێنەكەت لێ بە كردێ گرتووە، پڕ بكەیتەوە و لە كۆتایدا "ئۆكەی" لێ دەدەی و دەڕۆیتە نێو سەرڤەرەكەوە. لێرەدا چوار چوارچێوەت بۆ دەركێتەوە (دیارە پێوەندی بەوە هەیە كە چۆن داتنابێ) چواچێوەی سەرەوە تەنیا زانیاری یە، چوارچێوەی لای چەپ ئەو بەشەی كامپیۆتەرەكەیە كە تێیدای و چوارچێوەی لای راستیش شوێنەكەی تۆیە لە سەرڤەرەكەدا، چوارچێوەی بنەوەش، شێواز و ئەندازە و .. فایلەكان پیشان دەدا. ئینجا شتەكانت لە بەشی لای چەپەوە هەڵدگری و بیانگوازەوە بۆ نێو چوارچێوەی لای راست. ئینجا پرۆگرامەكەت لابەرە و پڕۆ لە سەر ئینترنێت چاو لە ماڵەكەت بكە. ئاو بێنە و دەستان بشۆ.
تێبینی: ئەگەر شوێنەكان بە رێكوپێكی پڕ نەكەیەوە، لە ئف پی تی یەكەوە گرێ نادێی بە ئینترنێتەوە.

داوای لێبوردن لە‌ كاك كەریم و هاوڕێیانی تر دەكەم، كە ئەم وەڵامەم بە هەڵە لێرە داناوە. هەر سەركەوتوو بن.