تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Kurd IT Group

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/15

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

هیچ گومان لەوەدا نیه كه ئەم سایته تاكه لەزۆر ڕووەوه، خێرایی لەود بوون .. دیزاینێكی بێ سنوور پڕەفێشناڵ و جوان .. هتد، لەڕووی سوودەوه.. بڕواتان هەبێت شایەنی یەك ملوێن دۆلاره گەر كەم نەبێت.

پرسیار: ئایا ووشە‌ی " گرووپ" له KURD IT GROUP DOT ORG مەبەست لەو كەسانەیه كه سایتەكەیان دامەزراندووه؟ گەر وایه، بەڕای من پێویســــــته كه ئایتەمێك بەناوی "سەبارەت به ێێمه About us " زیادكرێت بۆ ئەم سایته و هەریەك بواری شارەزایی دیاری بكرێت.

من بەشبەخۆم توند دەستی دامەزرێنەرانی ئەم سایته ئەگوشم و سوپاسیان دەكەم.

من بزانم Group مەبەست لە هەموو ئەوانەیە كە لە بواری IT دەست بەكارن..
پێم وایە كەسانێكی دیاری كراو نەبن..گەر بەهەڵەدا نەچوبم..!

كاتێك كه ئەڵێن We make it possible ئەو We یه مەبەستیان له چەند كەسێكی دیاریكراوه و زۆر پێویسته كه بەشێكی About us دانێن.

We make it possible
بەردەقانی عاجز نەبێت لێم، لەگەڵ ڕێزمدا ئەوە لە دیعایەی سابوون ئەچێ.

هەڵبۆتە مەبەستێكی لەدوا هەیە، ئەویش یەكگرتنی كوردەكان لەم بوارەدا.. بە بۆچونی من.

سڵاوم.

كاكەی ئاسنگەر، مەبەستەكەیان خراپ نیه. "ئیمه وای لێئەكەین كه ببێت We make it possible " بەدڵنیاییەوه وایان لێكردوه كه ببێت.
بەڵام كێن ئەمانه؟ پرسیارەكه لێرەدا ئەوەیه، بۆ خۆیان شاردۆتەوه، بەسەری معەمەدی پێغەمبەر من بومایه به فۆنتێكی گەوره ناوەكەم له تەنیشت وێنەیەكی قۆزی خۆم بڵاو ئەكردەوه.

بەڕێز بەڵێن زۆر سوپاس، شەرمەزارتان كردین، بەڵام باوەڕبكه we make it possible ریكلامی سابوون نییه، ریكلامی تایده.

ئەوه نییه به دەست و بازووی هەموو لایەك ، رەخساندراوه كه بێكێشه به كوردی بنووسین؟
we make it possible

وەڵڵا كاكە دەستتان خۆشبێت دیعایەكەتان لەجێی خۆیەتی ئەوەتا كاتێك دێیتە سەرەتای كورد ئای‌تی تەشتی جل شتنەكەی لێیە. یارمەتی ئەوان تایت و سابوونەكەیە و جله پیسەكان( كه دەكاته موشكیلەكانی ئێمە ) پاك دەكاتە‌وە.

بەڵام وەللا كاكە قسەكانی برادەران لەجێی خۆیانن. ئەو كەسانەی كە ئەو ئاسان كارییانە دێننە كایەوە با خۆیان دەرخەن، با بناسرێن نەك وەك دەستوورە قۆڕە كۆنەكەی خۆمان (كەمردن پەیكەرێكیان بۆ بكەن) با هەتا زووە بیان ناسین، خۆ نایانخۆین.

ئەی هاوار پچڕام له پێكەنیندا!!