تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ڤایروسی Blaster

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/14

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔13۔ )

سەلام و عەلەیكوم

دو برادەرم لە یەك رۆژا توشی ڤایرۆسی blaster بون و كۆمپیوتەرەكانیان له كار كەوتوه .كه دای ئەگیرسێنێ بۆ ماوەی چەند چركەیەك ئیش ئەكات و ئەكوژێتەوه. بەرنامەی ‌Noton Antivirus 2003 یان هەیه و كە ئەی خەنه گەڕ ئەیدۆزێتەوه كه كرمی ‌Blaster ه بەلام بۆی لانابرێ و هەر یەكسەر ئەكوژێتەوه.
ئەمەش خەمی تر ئەشڵێن بۆ خەم ئەخۆی؟

چاریان چیه و چی بكەن ئە‌و دو داماوه.

هەر بێ وەی بن و له دەرد و بەڵا بە دور بن

مامەخەمە گیان گەر ڤایرۆسەكه پێش دانانی ‌Noton Antivirus 2003 بوبێت ئەوه كاری خۆی دەكات كۆمپیتەر‌ەكه تێك دەدات جا ئەگەر پێش هاتنی ڤایرۆسەكه ‌Noton Antivirus 2003 له كۆ‌مپیتەرەكەدا بوبێت گومان ناكەم هیچی لێكات.
لەگەڵ ڕێزمدا.

كاك حەمید گومان ناكەم فایدەی هەبێت لەبەر ئەوه ئە ڤایرۆسه كاری خۆی كردوه لەوانەیه هندێك شت لەناو كۆمپیتەرەكەی تێك دابێت.

http://kurditgroup.org/today/index.php?m=200308#110

سوپاسی وەلامت كاكه كەریم

وەڵلا دوای ڤیرۆسەكه دژه ڤیرۆسەكەی داناوه. به رای جەنابتان چار چیه ؟

دەستان خۆش و بێ وەی بن

ماكرۆسۆفت چارێسەری بۆ ئەم كێشەیه دۆزیوەتەوه. بەڵام لەبەر ئەو‌ە‌ی كرمەكە مۆڵەتی پیناد، تاكوو بڕواتە ماڵپەڕی ئەوان دەبی كەسێك بڕوات دایبەزێنێ بۆی و بە ئیمایلێك دا بۆی بنیری و ئەویش دایبنێتەوە. ئاو بینێ و دەستان بشۆ. چاو لێرێ بكه.
http://microsoft.com/downloads/details.aspx?displaylang=en&FamilyID=2354406C-C5B6-44AC-9532-3DE40F69C074
http://microsoft.com/downloads/details.aspx?displaylang=en&FamilyID=2354406C-C5B6-44AC-9532-3DE40F69C074

سوپاسی وەلامت كاكه حامید

ئەم بەیانیە به e-mail بۆ برادەرێكیانم نارد و فریای دابەزاندنی كەوت. بەلام هەر بێ فاید‌ە بو.دوای رێستارت ‌‌هەمان تاس و حەمام بو.

هەر خۆش بن

برام ئەبێ ڤایروسەكە لاببرێت پێش هەموشتێك
جا ئەویش لە ڕێگەی رێجستەری یا داگیرساندن لە شێوەێ(هەڵەدا) پاشان كردنی ئەو كارانەی سەرەوه.

سوپاس كاكه هێمن بۆ وەلامەكەت

تكایه بۆمان رون بكەیتەوه ئەگەر زەحمەت نیه، رێگەی رێچستەری چۆن ئەكەین هەنگاو بە هەنگاو زۆر مەمنون ئەبین.

كاتێكی خۆش

مامە
ئەگەر شارەزایت نەبێت لە رێجستەری دا من بەرپرس نیم لەوەی ئەگەر هەڵەیەك لە كۆمپیوتەرەكەدا رووبدات.
بەڵام بەم شێوەیه ئەكرێت.

START................
RUN.................... لەوێ بنوسه ............. regedit
edit...............
serch............. پاشان لەوێ ناوی ئەو پرۆگرامە بنوسه كە ئەتەوێ لای بەریت ok داگره ئەگەر دۆزیەوه دووگمەی delete داگره
پاشان ok جارێكی كه ‌دووگمەی f3 داگره بەهەمان شێوه بەردەوام به .
ئاگاداری > ئەم شێوەیه بۆ پرۆگرامێكه كه لەكار كردندابێت و نەتوانی لای بەریت .

ئایا هەوڵی لابردنی ڤایرۆسەكەتداوه لەڕێی Safe mode؟ گەر نا، ئەوا كۆمپیوتەرەكەت reboot بكه و لەكاتی ڕیستارتدا دهست بنێ به F8 تا بجێته Safe mode و پاشان به دژەڤایرۆس سكانی كۆمپیوتەرەكەت بكه.

مامە خەمە گیان تۆ خۆت لە سایتەكەی مایكروسۆفت دا fixە زیپ كروەكەیان بۆ دابەزێنە و بیكە بە پاشكۆی مایلەكە بۆیان، تاكوو ئەوان تەنیا ئینستالی بكەن. زۆر كەس كردوویانه ‌كۆسپەكەیان چارەسەر بووە‌. سەركەوتوو بی.
http://microsoft.com/downloads/details.aspx?displaylang=en&FamilyID=2354406C-C5B6-44AC-9532-3DE40F69C074
http://securityresponse.symantec.com/avcenter/venc/data/w32.blaster.worm.removal.tool.html

ئاگاداربه كه ئەم ڤایرۆسه دەستكاری kernel32 دەكات و دوای لابردنی، خۆی وەك فایلێكی سیستم دەگەڕێتەوه شوێنی خۆی. بۆیه ئەگەر xp بەكاردێنێت دەبێت restore system files هەڵگرێت، سەیری ئێره بكه:
http://download.nai.com/products/mcafee-avert/SystemHelpDocs/DisableSysRestore.htm

برایان كاك هێمن، كاك بەڵێن، كاك حامید، كاك بەردەقانی

پر بە دڵ سوپاسی هەستی بەرزی ئێوەی بەرێز ئەكەم بۆ بەدەنگەوه هاتنم. زۆر مەمنونتانم.

كێشەكه كۆتایی هات.

نمونەتان زۆر بێ.