تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

نوسینی كوردی له Microsoft Word

كەریم قوبادی

كەریم قوبادی

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

ئازیزان سڵاوتان لێبێت.
من كاتێك له Microsoft Word دەنوسم نوسینەكه له ژماره 12 زیاتر گەوره نابێت‌.
وه كاتێك له WordArt ده نوسم پیتەكان ناچەسپێن بەیەكەوه، دەتوانن لەم لینكەی خوارەوه نمونەیەك ببینن.
http://karim-qubadi.webbyen.dk/vishjemmeside_privat.asp?mode=top_frame&id=199613&side=&webside=2668019

زۆر سپاستان دەكەم.

كەریم قوبادی...

كاكە كەریم گیان لەبەر ئەوەیە كە كامپیۆتەرەكەی تۆ پشتیوانەی ئەم فۆنتانەی نیە كە تۆ پێیان دەنووسی، چەند رێگا چارە هەیە، یەكیان ئەوەیە كە ئینترنێت ئیكسپلۆرێرەكەت لە هەوەلەوە دانبیێتەوە، كاتێك ئینستالی دەكەی لە پلەی دووهەمدا 2 ئالترناتیڤت دەداتێ، تۆ دووهەمیان هەلدەبژێری ئەوەی كە باسی ئەو زمانانە دەكا كە لە لای رەستەوە پێیان دەنووسترێ. ئیجا كۆسپەكەت چارەسەر دەكرێ، ئەگەریش نەكرا، ئێمایلێك بنێرە برای خۆت لە خزمەتت دایە. وەسەلام نامە تەما. معد

كاك حەمید بەو شێوه كه باست كرد دیسان Internet Explorer دابەزاندەوه بەڵام كێشەكه هەر چارەسەر نەبوه بەڕای من Internet Explorer كاری نیه به وۆردەوه چون وۆرد لەناو كۆمپیتەر دایه نەك له ڕێگای Internet Explorer وه بێت...

ئازیز كاك كەریم،

گەر ویندۆزەكەت XP یه، لەرێگەی Contorl Panel كلیك بكه له Date, Time, Language, and Regional Options پاشان Regional and Language Options پاشان Languages پاشان دڵنیابه كه Install files for complex script هەڵبژێردراوه. تا MS Word بتوانێت ووشەی كوردی له Word Art بلكێنێت بەیەكەوه، پێویسته ویندەوز سستمی نوسینی ڕاست بۆ چەپی تێدا بێت. هێمای نوسینی ڕاست بۆ چەپم لەو لینكەدا بەدی نەكرد كه پەوستت كردووه.

كاك بەڵێن برای بەڕێز ویندۆزەكەی من به زبانی دانماركیه وه ئەگەر له Contorl Panel بەشی زمانەكان بلێیت ئەوەی كه هەمو زمانەكانی تیایه لەگەڵ كاتژمێری كۆمپیتەرەكه ئەوا‌نەم هەمو چاك كردوه خۆم، بەڵام هەر كێشەكه وەكو خۆیەتی،
لەگەڵ رێزمدا.

كەریم قوبادی...

برام؛
من پێم وایە زۆر جۆر ڕەنووسی تری كوردیت هەیە، كە ئیشەكە لەیەكتر ئاڵۆز دەكەن.
بڕۆ لە فۆڵدەری c:\windows\fonts فۆنتە كوردییەكانی "unikurd" بسڕەوە. ئەگەی لە كۆنتڕۆڵ پەنێڵیشدا وەك پرۆگرام هەیە لای ببە و
بیسڕەوە... restart بكە و دڵنیابە كە بەو جۆرە فۆنتە ناتوانییت بنوسیت.. ئینجا دووبارە دایبمەزرێنەوە..

سڵاوم.

كاكه كەریم ئەم جارە بڕۆ start/alla program/microsoft office-verktyg لەویش دا "زمان بۆ ئعكس پی" هەڵدەبژێری. كە داوای سی دی كرد، سی دی ڤۆردەتی تێهاوە و بۆت چاك دەكا. ئەگەر ئەم بەشەش له كامپیۆتەرەكەتدا نیه، دەبێ ئۆفیسەكەت بە باشی ئینستال بكەوه. سەركەوتوو بی.

كاك كاوەی ئاسنگەرو كاك حەمید درودی زۆر زۆر سپاستان دەكەم یەك دنیا مەمنونتانم.
كێشەكەم چارەسەر بو ێستا نوسراوەكه بەشێوەیەكی جواب دە چەسپێت بەیەكەوه كێشەكه له كەمو كۆڕی Microsoft Office Programlinje بو
داوای CD كرد باشان كێشەكه نەما زۆر ساپستان دەكەم هەر سەركەو تو بن.

كەریم قوبادی...