تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

شوێنی تر

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/12

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

جاربەجار میوانی ئەم سەكۆیه هەستدەكات كه وەڵامێكی ڕەقی دەدرێتەوه. چونكه مرۆڤ ناتوانێ هەردەم میهرەبان، ئەگینا دەبێت نەخۆش بێت. سەیرێكی ئێره بكه بزانه لەم سەكۆیه چەند بەڕێك وپێكی وەڵامی یەكتردەدەنەوه:
http://www.greenspun.com/bboard/q-and-a-fetch-msg.tcl?msg_id=00AjEh

دەی باش خۆ تۆ ناتەوێ وەك ئەوان بی؟ دەتەوێ؟ هەموو توڕەیەك چاری هەیه، وەك زۆربەی شتان!

گوڵەگەنم دەمێكە دیارت نی‌یه :)
دەک خوا بیبڕێت بۆ خۆیان‌و وەڵامیان

بە بڕوای من دەبێ جار و بارەش قسەی نەستەق و گالتە و جەفەنگ لە قسەكان دا هەبن، بەشەرتێك نەبێتە رەنجانی دڵی كەسێكی دیكە تەنیا وەك تام و خوێ وا بێ. من خۆم هیندیك جار ئەم جۆرە قسانەم لە قسەكانی كاك بەردەقانی دا بەرچاو كەوتووه. پێم وانیە كەسیشی لێ رەنجابێ، خۆ خوانەخواسته ناوبراو مەبەستی سووكایەتی نیە. من خۆم زۆر لەزەتیان لێ دەبەم.

بۆ وێنه: ئەرێ چۆن دەتوانن وا بەجوانی" تای مەربووته" دەتوانن بنووسن؟
كاك ... تۆ فێرم بكە چۆن ئەو (تا) عەرەبیه ئەنوسی ئەوكاتە ئێمەش وەڵامت ئەدەینەوه.

سڵاو،
ئەوانە چین..بۆ وا بەیەک دەڵێن..

خەڵكی ئەم سەكۆیە كوردن، كوردیش لەسروشتی پاکدا پەروەردە بوون.. :)

كاو‌ەی ئاسنگەر توو خوا وا مەڵێ زامم دەكولینیته: توو خوا نەتەو‌ی دیكە هەیە بە قەد كورد تووشی جەهل و دوو بەرەكی و 1000 بەرەكی بووبێ. درۆ لەگەڵ یەكتر كردن، كڵاو لە سەر یەك نان، ریا، خۆ لە نێو بردن (پواز)، خۆفرۆشی، ئیتر نازانم چی بنووسم، سەرە رای ئەمانەش هەر كەس دەم دەكاتەوە سروشتی پاك و پەروەردەی باش، كام پەروەردە و بارهێنان؟ لە كوێ؟ دەبێ بمبووری، بەڵام ئیمە میژووەكەشمان درۆی لەگەڵ كردووین. بۆ وێنە هەر ئەو كابرایەی كە تۆ ناوەكەیت هەڵبژارتووە. (كاوەی ئاسنگەر) بۆ خۆی گەورەترین غەدری لە مێژوودا لە ئێمە كرد، یەكەم كەس بوو كە میژووی كوردی كوێر كردەوە، كەچی ئێستا لاوەكانمان لە شارەكانی كوردستان دا هەكەڵی لێ دروست دەكەن و دڵسۆزێكی و‌ەك تۆ ناوەكەی لە سەر خۆی دادەنی.‌ زۆربەمان هەزار كاری نارەوا دەكەین كەچی كاتیك دەم دەكەینەوه، زۆر بە معسوومانه قسێ دەكەین. بۆ ئاگاداری جەنابت هیچ شتێك لەو دونیادا 100% نیە كوردیش نە باشترین و نه خراپترین نەتەوەیه، ئەوەی بۆ نەتەوەكانی دیكە رەوایه بۆ كوردیش وەك وەك شیری دایك رەوایە. ئەم سەكۆیە بۆ قسەی وا نابێ، ئەگەر پێت خوشە لە ژوور و لاپەرەكانی دیكەدا لەسەر ئەم بانەتە بدوێین.
من دەزانم ئاخرەكەی من لەم سەكۆیه وەدەر دەنرێم لەبەر ئەم زمانەم. كورد وتوویانه:" ئەگەر زمانی سوور بوێستێ سەری سەوز سەلامەتە."