ویندۆسی كوردی سۆرانی
بەڕێوه بەڕانی كوردیتگروپ سڵاوتان ڵێبێت.
ئازیزان خۆزگایه ئەتوانین چاوەڕوانی ویندۆسی كوردی سۆرانی بین. یان كوردیتگروپ تا چی ڕادەیەك دروست كردنی ویندۆسی كوردی سۆرانی به نزدیك دەزانێت.
زۆر سپاس.
كەریم قوبادی...
سڵاو .........
كاك كەریم سڵاو لەو هەستە كوردانەیەت.
بەڵام منیش لەتۆ ئەپرسم ئایا ئەگەر ویندۆزی كوردیمان هەبێت تۆ تا چەند تێی ئەگەی؟
مەبەستم ئەوەیه ئەگەر بەcache بڵێن (حەشارگه) و بە Hard Disk بڵێن (پەپكەی ڕەق) به password بڵێن (پەرله) وه هتد.....
بەخوا من خۆم ئەبێ سەر لەنوێ دەست پێبكەمەوه چونكە هیچی تێناگەم.
بەداخەوه زۆربەی هاوڕێیان نازانم قینیان له زمانی شیرینی دایكه یان ئەو هەستەیان نییه بەرامبەر بە زمانی كوردی، بەلای من هەر ووشەیەك ئەگەر بەكوردی بێت و هەرچەنده پێشتر ئەو ووشەیەم نەبیستبێت زۆر شانازی پێوه ئەكەم كە بڵێم ئێمەش ووشەمان هەیە له زانستی تەكنەلۆجی. بۆ نا ؟
كاك كەریم قوبادی باسی نانی ڕقی كردووە، ئەگەر پێت خۆشه هەندێك توێكڵە پیازت بۆ ئەنێرم كه زاراوەیەكی ئایتییە له پرۆگرامی فلاش بەو بیانییە خۆشەی كەبەڕێزتان حەزتان لێیەتی . چونكە نانەڕەقە بەتەنیا خۆش نییه.
ئایازمانی ئەو وڵاتەی تیا ئەژین بەجوانی فێر بوون ؟ ئەگەر نا خۆتان جارێكی تر بەسەر زاراوه بیانییەكان بچنەوە و لەفەرهەنگەكاندا سەیرێكیان بكەن بزانن چ مانایەكی پڕو پوچ ئەبەخشێت كە بەهیچ جۆرێك پەیوەندی نییه بە ئایتییەوه.
هەر بۆ نموونە سەیرێكی پرسیار و وەڵام بكەنەوه و بچنە بابەتی @ كە خۆتان لەو زمانه شیرینانەوه تەرجومەتان كردبوو بۆ لووتــــــــەفیـــــــــــــــــــل
برام كاك هونەر من ڕقم لە زمانی كوردی دایك نیە. ئێمە بەداخەوه هەمیشه بۆچونەكان لایەنە خراپەكانی ئەخوێنینەوه.
من زۆر جاری كە ئەم باسەم كردوه لە زۆر جێگا. بەكوردی من ئاوا ئەڵێم كاتێك ئێمە وەك زمانی كوردی شیرین پەپكەی ڕەقمان
هەیه با هاردیسكیش بچێتە سەر ، خۆ ئەوكاتە دێهات نشینێكی خۆشەویست كه لەسەر خەرمانەكەی برسی ببێت، بیەوێت پەپكەیەك
بخوات بانگی هاوسەرەكەی ناكات و بڵی هۆ هۆ .... ئا توخوا هاردیسكێكم بۆ بێنە زۆرم برسیە.
پاشانیش كارەكان ئەبێت بە 2 لە جیاتی ئەوەی ئێمە خۆمان بەو هەموو لەجێدانانه خەریك بكەین بۆ كاتەكەمان بۆ شتێكی
بەسود بەكار نەهێنین.
لەگەڵ ڕێزم
هه بوونی ویندۆزی كوردئ، جا سۆرانی بێت ، یان كرمانجی بێت، زۆر گرنگە بۆ ئێمەی كورد. دیارە دروست كردنی ویندۆزی كوردی ئاسان نیە.
بەلك و به كۆشش و هەوڵی زۆر نەبێت ، ناكرێت.هەوبونی ویندۆزی كوردی دەبێتە هۆیەك بۆئەوەی ئێمەی كورد زیاتر بایەخ بەزمانی كوردی بدەین. زیاتر لە ووشەكوردیەكان تێبگەین. ویندۆزی كوردی ئاواتی كەسانێكە، كه تەنها زمانی كوردی دەزانن. وە هەروەها دروست كوردنی ویندۆزی كورد بایەخی خۆی ئەبێت بۆ كورد له هەموو ڕویەكەوه، وە لەڕووی سیاسیشەوه.
مام دڵشاد
من دەڵێم باس لەوه بكەین ئەو كارانە چین كەدەمانكات به خاوەنی وویندۆزێكی كوردی
یەكەم تەواو بوونی ئەو فەرهەنگەی زانستپەروەرانی كورد
http://www.zkurd.org/modules.php?name=Content&pa=showpage&pid=2
دووهەم كەسانی شارەزا لەو بوارانەدا گەڕان بەدوایاندا بۆ دۆزینەوەیان
سێهەم ئایا بڕی چەند پارەی دەوێت وه مایكۆسۆفت داوای چیمان لێ دەكات
چوارهەم ئایا ڕێگەمان پێ دەدرێت كه ئێمەی كورد ئەمڕۆ دەوڵەتێكی سەربەخۆ نێن
Microsoft نزیكەی 16 هەزار كارمەند ئیشی تێدا ئەكات تا ئەم پەنجەرەیە تەواو دەكات باشە ئیمە ئەتوانین 1600 كارمەند خركەینەوە هەریەكێكیش لە وڵکاتێك بێت؟ با جارێك yahoo بكەین بە كوردی ئەوكاتە بیرێكیش لە پەنجەرەی سۆرانی/ بادینی ئەكەینەوە!
تێبینی* پەنجەرە = windows
بەڕای من هەردەم زمانی نووسین و قسەكردن جیاوازن. قورسی زمان به جیاوازی نێوان قسەو نووسین دەپێورێت. كوردیش هەروەها، زۆر وشه هەن كه سەركەوتوون و زۆر خەڵك بەكاریان دێنن، هەندێكیان جاربەجار و هەندێ وشه لەناو دووبەرگی فەرهەنگۆكێكی تۆزلێهەڵنیشتوو ماونەتەوه.
باوەڕناكەم هیچ وشەیەك بەقەد وشەی ڕووبەر جوان بێت، كەچی هێشتاش هەندێكمان دەڵێین "مساحه". كارەكه دەكەوێته سەر خەڵكی كوردی وڵات، ئەمەش زۆر فاكتۆر كاری تێدەكەن.
دڵنیام وشەی ڕووپەڕ و ماڵپەڕ و بنكەی زانیاری سەردەگرن بەڵام پەپكەی ڕەق و كاڵای ڕەق نازانم ...
منيش وه ك كورديك چاوه نواري داناني ويند وسيكي كورديم
هه ر ئه وه م له ده ست تي وبه س
ئەگەر وا بڕوات ژاپۆنی و هیندی و سۆمالیش هەر كوردین، توخوا واز لەم قسانه بێنن. وشەیەك چونكه له ناوچەیەكی كوردی بەكاردێت پێویستناكات كوردی بێت.با شتێكمان هەبێت بەناوی modern standard Kurdish، دوور له ناوچەگەری و گوندی-خۆمان پەرستی.
دیسان سڵاو!...
خۆی له ئەسڵدا، ئەگەر "یارۆ" باوەری به جنۆكه (جندۆكه) كرد و لێی ترسا ئیتر قسەی نییه. چوونكه له ناو مێشكی ئەو دا ئەفسانەیش راستی هەیه. ئەگەر كەسێك به وشەیەكی گەورە و رێك و پێكی كوردی گوت گوندی، ئیتر قسەی نییه. باوەڕی ئەو وایه.
فارسەكان له بەر ئەوەی من له خۆیان نزیك بكەنەوه، ئەڵێن: ئێرانی راستەقینه كوردەكانن". ئیستا برێكمان به دیالەكتی 3- 4 ملیۆن كورد بێژین گوندی. هەی بمرم بۆ ئەو شێوه خەباتی زمانی و رەوانییه.
بەس من مەبەستم ئەوه بوو كه گەل یانی كۆمەڵێك خەڵك. بۆ نموونه گەلی كورد. هاوكات خێڵی یان خەیلی یان خێل یانی كۆمەڵێك خەڵك. بۆ نموونه: خێلی "عەولا" (عەبدوڵا =(یان عەبدوڵای قوورەیشی) ئەو كوردانه بوون كه زۆر به ئاسانی بوون به موسڵمان. پاشماوەی ئەو كوردانه، ئەو كوردانەن كه به "ئەڵێم ). كەوا بوو خەیلێ و گەلێ پڕمانادار و كوردی ترن تا "زۆر" كه مانای فرەیش نادا. یانی زۆر یانی دژوار. تازه زۆر مانای فرەی گرتۆته خۆی.
كاك پاشا :) وا بزانم ناوی ئەو تاڤگه كەلی "كەل" عەلی بەگه.
راستی من حەزم له پیتی عەرەبی نایه. هاوكات پێموایه كورمانجی خۆشترین و شیرینترین و به گرامرترین دیالەكتی كوردی یه له سەرتاسەری كوردســـــــــــــــــــــــــــــــــتان.
كەوابوو گەلی یانی كەل و خەیلی له خێڵ وەرگیراوه. سوپاس بۆ ئەم زانیارییه.
كوڕینە منیش نهێنیەكم دۆزیەوه. ئەویش ئەوەیه سوید كاتی خۆی كوردستان بووه.
چونكە شارێكیان هەیە ناوی( ئاڤێستایه) ئەویش هەبێت و نەبێت ئاوێستای پیرۆزی خۆمانە
هەر بژین
ماڵت ئاوەدان بێت كاك كەریم قۆبادی ئەم بەزمه چی بوو ناتەوه.
ووشەی "گەل" واتا "نەتەوه" نەك كۆمەڵێك خەڵك! كۆمەڵێك خەڵك بۆی هەیه كەسانی چەند گەلێك بن، بەڵام مەرج نیه بەشێك بن له گەلێك. كاتێك كه ئەڵێیت "گەلێك" كه ئەبێته زۆر، ووشەكه مێتافۆره، هەروەك چیا له "بەقەد چیایەك بەرزه" واته زۆر بەرزه و لەگەڵئەوەشدا ووشەی "چیا" دووره له بەرز.
عەولا، واتای "عەبدوڵا" نیه، بەڵكو "عەولا" له "ئەولاد" ی عەرەبەوه كەوتۆته ناو زمانەكەمان.
كاتێك كه ئەڵێیت "گەلی كورد" ئەو ووشەیەی كه له نێواندایه، واته "ی"، بەئامڕازی پەیوەندی ناسراوه.
خێڵ، ئەشێت كۆمەڵێك كەس بن بەڵام واتای ووشەكه كۆمەڵێك خەڵك ناگرێتەوه بەڵكو كۆمەڵێك كه دابونەریتی تایبەتی هاوبەشیان هەبێت، نازناویش، ئەوه خێڵێكن.
ووشەی "گەلێك" تەنها كاتێك واتاكەی ئەبێته "زۆر" كه بێژەر مەبەستی بێت، بەتەنیا واتاكەی ئەبێته "نەتەوەیەك".
سلاو!.
من كارم نییه. له سەر دار و بان-هەیوانی خۆم سوورم. خۆم ئەزانم چیم نووسیگه. :)
بژی كاك بەڵێن، فەرقی تۆ له گەڵ "چەند" بەشداری ئەم فورووما ئەوەیه كه تۆ ئەڵێی وا نییه شیكردنەوەیەكیشت هەیه. بەڵام بڕێكمان ئەو شیكرنەوەمان نییه. بۆ وێنه كاك قوبادی ئەنووسێت خەیلی فارسی یه و هاوكات له شوێنێكی تردا ئەنووسێت "كەئەگەر بڵێین خەیلی وشەیەكی فارسیه ئەتوانین بڵێین ڕاسته چۆنكه ئەو شاره كورد نشینانه كە باست كردن له كرماشان و ئیلام و لوڕستان هەمویان ناوچەكانی كوردستانی ئێرانن، بۆ وشەی خەیلی له كوردستانی ئێراق بەكار نایەت؟"
بەس خانەقین و چەندا مەنتەقەی كوردنشینی كوردستانی عێراق خەیلی بەكار ئەبەن.
هاوكات تەماشای ئەم ڕسته بكەن. :) كاك قوبادی نووسیویه.
" وه ئەگەر مەبەستت لە خەیلی خێڵی بێت دیاره ئەم دو وشەیه لەیەك ناچن چۆن هەر یەك مانایەكی هەیه."
به نەزەری من باشتره تۆیش وەك من بكەی. بنووس من كارم نییه. خەیلی فارسی یه و خەیلی و خێلی دوو وشەی جیاوازن. با بزانین یان سەرسەختی و ناشكێی یان هەر ئەوەنده ئەزانی و شیكردنەوەت نییه. كاك كەریم مەبەستی من به لوگیك: وتمان حەسەن كەچەڵه، ئەزانین حەسەن مووی سەری نییه و سەری بریقەی دێ. بەڵام هەموو گووتنێك حاڵی بوونی ئاسان نییه.
به هەر حاڵ (عەلا كولین) دەبات خۆشه، له سەر تیپ و پیت ئیستایش وت و وێژ بەردەوامه.
دوای 1400 ساڵ لەمەو پێش ئیستایش دوو دەسته كورد به یەكتر ئێژن "كەڕ". ئەمیان به ئەویان ئەڵێ: "كەڕه جاف" ئەوی تریان به ئەمیان ئەڵێ: "كەڕه قەڵخانی". ئەوەیش داستان و رازی خۆی هەیه. من تاقەتم نییه لێره بینووسم. بەس لەسەر 3 ئەم حاڵی-نەبوونه دروست بووه. یەكیان به سێ تێگەیشتووه، ئەوی تریان به سی. بویه تا یمرۆیش بەشێك كورد 3 رۆژ رۆژه (رۆژوو) ئەگرن و بەشەكەی "ئەولادی قورەیشیش" 30 رۆژ رۆژوو ئەگرن.
ل گەل رێز و سلاڤ
پەروێز
"یەزیدی"، بڕێك له كاكایی، ئەهلی هەق و هی.دی...
كاك كەریم...
چی هەڵەیه؟ و بۆ هەڵەیه؟
چەند ساڵانی؟
منیش له داخی تۆ هەر ئەڵێم ماست رەشه. پێوستیش ناكات شیكردنەوەم هەبێت. :) خۆم بۆ خۆم ئەزانم ماست رەشه. بۆچوونی تۆیش ئەگەر پێچەوانه بێت، هەڵەیه. ئێمه باسی ئەهلی هەق ناكەین، باسی ویندەوسمان كرد. بەس قەیناكا هەموو باسێك خۆشه. :)
(نراوەكانی تۆ هەمووی له سەرسەختی یان كەمزانین ئەچێت. ئەگەر لێمتێنەگەی مەجبوورم بۆ جاری داهاتوو بەرسڤ نەدەمەوه. بۆ ئەوەی ماندووت نەكەم و خۆیشم ماندوو نەبم.)
بەس پرسیارێك... :
ئێژن پرۆگرامێك هەیه بۆ ویندۆس "بانگ ئەدا". هەیه پروگرامی وا؟
رێز و سڵاو...
پەروێز
سڵاو و رێز
من نالێم كوردییەكەم له كوردی ێوە باشترە. بەس بەڕێزان توخوا پرسیارێك.. تا ئێستا لە كۆمپیوتەردا وشەی (گەل،خەیلی،كۆمەڵ....)تان دیوه؟ من بەرچاوم نەكەوتووە.ئەگەر لە شوێنێكدا بەرچاوتان كەوتووە ئەوە وەك وتم ( نالێم كوردییەكەم له كوردی ێوە باشترە) بەڵام لەكوێدا هەیە؟؟
ئەو بابەتەی ئێوە باسی لێوە دەكەن هیچ پەیوهندی نیە بە ویندۆسی كوردییەوه( ئەگەر هەیەتی با ئێمەش بزانین) .
بەكورتی یان كەستان له بابەتەكە تێنەگەیشتوون یان ئەوەتا خۆتان حەزتان لە ڕەخنە گرتنە لە زمان و ووشەكانی یەكتر. تكام وایە وەڵامی پرسیارەكە یاخود بۆچوونی ئەو بەڕێزا بەنەوە منیش وەك ئەو چاوەرێی وەڵامێك یان رونكردنەوەیەكم.
برای بچوكتان فەرمان