تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دەنگ لە ویندۆزی 2000

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/09

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

ئەم كاتەتان باش
بەرێزان یەك پرسیارم لەسەر ویندۆزی 2000 هەیە كاتێك بۆ نمونە ئەگەر بتەوێت لە ویندۆزی 2000 گوێ لەگۆرانیەك بگریت لەدوای ئەوە كۆمەڵێك فایل پێكەوەبكەیتەوە‌ دەنگەكە وەك یەكەم جار نیە‌،واتە بە بەش بەش دەنگەكەت گوێ لێ ئەبێت زۆر زۆر دەنگەكە خاوو ئەكاتەوە ئەگەر فایلەكان داخەیت ئەوە ئەو كاتە دەنگەكە بەباشی گوێ لێ ئەبێت ،ئایا ئەوە هیچ چارێكی نیه،،‌ لەبەر ئەوەی لە XP چەند زۆریش فایل بكەیتەوە هیچ كار ناكاتە سەر هەر دەنگ..

كاك دیلان پێم وانیه ئەوه كاری بەسەر ویندۆزەوه بێت
بزانه ´ram ی pc كەت چەنده؟

155،120KB كاك هێمن گیان ئەوەیە

برام تێناگەم 120 یا 155 وه ئەبێ MG بێت نەك KB
میگابایت نەك كیلۆبایت ئەگەر 120 میگا بێت پێم وایە خەتای ئەوەیه چونكه 120 بۆ ویندۆزی 2000 و xp زۆر كەمه .

خۆێ لەراستیدا ram memory ئەگەر دەست كاری نەكرابێت بەم شێوەیەیه دێت.
32 ،64 ،128 ، 256 ، 512
ناسراوترین جۆرەكانی رامیش ئەمانەن
RDRAM ، SDRAM ، SIMM RAM

به بڕوای من ram ی كامپیۆتەرەكەت لاوازه. هۆیەكەشی ئەوەیه، ئەگەر ماپی زۆر كرابێتێەوە مێشكی ramەكە داگیر دەكەن و هەر بۆیە هیزی ئەوەی نامێنێ گۆرانییەكه به جوانی لێ بدا.

بەڵام لە XP وانیە

بۆچی تۆ 2 windows ت هەیه لە سەر هەمان كۆمپیوتەر؟

بەڵێ كاك هێمن گیان

ئیتر من هیچم پێنیە بۆ ئەو مەسەلەیه چونكه من ویندۆزی 2000 زۆر كەم بەكار هێناوه.
سەر كەوتو بیت كاكە دیلان.

كاك دیلان جۆری soundcard ەكەت نەگوت چی‌یە.
هەندێك لە كارتەكان گرفتیان هەیه له ویندۆزی می و 2000 خەتا له ویندۆزه . بۆ نموونه creative sound blaster 16 كه زۆر خراپیش نیە لەو دوو ویندۆزه تووشی گرفت ئەبیت. لەكاتێكدا له 95 و 98 و XP زۆر باش ئیش ئەكەن. بەڵام creative sound blaster 28 زۆر بەجوانی ئیش ئەكات لە هەموویان.
بۆ زیاتر دڵنیا بوون ئەگەر كارتێكی تری دەنگت هەیە تاقیبكەرەوه.
هەوڵ بده وەگەڕخەرێكی ( Driver ) بۆ داگرە و ویندۆز 2000 هەڵبژێرە. بەڵكو چارەسەری بكات

دەستت خۆشبێت كاك هونەر گیان
من وازم لەوەش هێنا ئێستا XP یەكە بەكار ئەهێنم زۆر باش ئیش ئەكات