تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

@

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔21۔ )

پرسیارێكم هەیە، ئایا ناوی ئەم سیمبۆلە @ بە كوردی چیه؟

هێمای ئیمێیل

هێمای ئیمێیل
من بیستومە بە هێمای مەیموونیش ناوی دەبەن، بۆ ڕوون كردنەوە لای كەسانی نەشارەزا..چونكه لە مەیموون دەچێت كلكی بەرزكردبێتەوە.

خۆت بە دڵی خۆت ناوێكی لێنێ بۆ نموونە (دڵی پپست)

ئەگەر وەریبگێرین بۆ ‌كوردی ئەبی بە (ئای لوتی فیل)
ئەوكات ئەویش وەكو وەرگێراوەكانی كە كەس تێیناگات.

سڵاو..
@ واته: ‌ لە
بە ێنگلیزی دەبێتە at بۆ نموونە:
bardaqani at kurditgroup.org

بۆ نموونە bardaqani لە kurditgroup.org
واتە bardaqani@kurditgroup.org

كاتێكی خۆش

وەڵا من ئەمەم نەزانی بوو !!!
وامزانی بەمانای trunk دێت واتا لوتی فیل. خۆ هەر لە لوتی فیل ئەچێت بەڵام له (لە) ناچێت.

خۆی ڕای هەمووتان ڕاسته، بە‌ڵام هێماكه هێمای ئیمێله، ئەگەر له بنچینەدا ماناو لێكدانەوەی تریشی هەبێت. لەكاتی خوێندنەوەی ناونیشانی ئیمێلێك دەكرێت بڵێی at یاخود له، بەڵام كاتێ باسی خودی هێماكه دەكرێت دەبێته هێمای ئیمێل. سەیرێكی ئێره بكه:
http://dictionary.reference.com/search?q=commercial%20at

به فارسی پێی دەڵێن ( ئاڵفا)

كاك كه ریم له كوێ به فارسی پێی ده ڵێن ئاڵفا
له فه ر ه نگستانی فارسی دا به سیمبۆلی @ ده ڵێن : ئه ت سه ین
واتا :ئه فشین ئه ت سه ین كورد ئای تی دات نێت

لەوانەیه كاك ئەفشین ئاڵفاشی پێ بڵێن.
خزمێكی خۆم له شاری جوانڕۆ ئیمایلێكی پێدام له كاتی نوسیندا پێی وتم یە‌ك ئاڵفا بنوسه وتم ئاڵفا چیه وتی پیتی ئینگلیسی (‌a) كه خەتێك به چوار دەوری كێشراوه ئیتر تێگەشتم كه ئەمەیە @.
لەگەڵ ڕێزمدا...

با سەرو كەلـلەی ئەلفاش‌ بشكێنین:
نیشانەی a بریتییه لەیەكەم پیتی ئەلفابێتی گریك و زۆربەی جار لە تەنیشت خوشكەكەی دەوەستێت؛ دوا پیتی گریك ω ئۆمێگا. هەروەها كاتێ دەڵێین ئەلف‌و بێ، مەبەستمان هەر هەمان ئەم ئەلفاو بێتایەیه. ئەگەر فارس بۆ ئیمێلی بەكاردێنن، دیاره ئەمەش لەكەم عەقڵی خۆیانه. ئەلفا له زۆربەی بوارەكانی زانست بەكاردێت به مانای بەهێزترین یان یەكەم، بۆ نموونه له كیمیادا دەبێتە:
یەكەم شوێنی ئەتۆمێكی كاربۆن له مۆلوكیولێكی ئۆرگانیدا بەمەرجێ ئەم ئەتۆمه بكرێت بە ئەتۆمێكی تر بگۆڕدرێتەوه. ئەم شوێنه پێی دەوترێ ئەلفا.

ئای كلكدار جوانەو ناوەكەی بەخۆیەوەیه، بڕیاریش لەدەست برادەرانی Zkurd ـه.

بەخوا کۆنە!!!!!!!!!!!
با بڕوا بۆ بەشی زمانی کەردی.

AmirM چاک بۆی چووگی، له روخستاردا وەک یەک دەچن. بەڵام خۆ ناتوانین به تەنیا پێی بڵێین "له"، چوونکه خەڵکی لەگەڵ وشەی "له" لێیان تێک دەچێ. ئەگەر وابێ، باشتره پێی بڵێین "لە"ی چەماوه وەک لووتی فیل. یان "لە"ی چەماوە وەك کلکی سەگ و پشیلە. هی هی هی

منش چەند ناوی سویدیم بۆ ئەم @ یه پێیه: کلکە مەیموون، گونکه هەویر، ئای لووتە فیل، لە، لەتەنیشت. ئای ئالفا.
به بڕوای منیش "هیمای ئێمایل" بۆ کوردیەکەی زۆر گونجاوە.

بۆ نزیكیی @ لە "لە"وە، سەیری پەڕگه لكاوەكە بكەن ;)

کاک ئەمیر بە فینلەندی پێی ئەڵێن miukku ؛وا نییە ؟ بە کوردی
ئەبێ بە چی ؟
من هەر بە at م بیستبوو ، ئەوانەی دی زۆربەیان تازە بوون بۆ من
ئەی " لە سەر " چۆنە ؟
ماکستۆر

وەک دەزانن هێمای @ لە زۆر وڵاتدا وەرگێڕانی بۆ کراوە و زاراوەی (ئەت)ی بۆ بەکار نابەن کە ئینگلیزییە و بە واتای (لە)یە.
بۆ نموونە لە سوید پێی دەڵێن (سنابل ئا) واتە: ئای (خرطومی).

لە کۆبوونەوەیەکی تێروتەسەلی زانستپەروەرانی کورددا، هەموو ئەلترناتیڤەکانی تر کە بۆ ئەو هێمایە گونجاو بوون تاووتوێ کران وەکوو: کلکەمەیموون، لووتەفیل، گۆچان، گۆچانی، لە و هتد.
دوائەنجام بڕیار لەسەر ئەوە درا کە بەو هێمایە بوترێت (ئای لوول) کە ئەویش بۆ ئەوەی خێراتر بێتە سەر زار کورتتر کرێتەوە و ببێت بە (ئالوول).

کەوا بێت هێمای @ ناو نرا بە: (ئالوول).
دەستەواژەیەکی ئیمەیلی وەکوو: diyako@zkurd.org وا دەخوێنرێتەوە:
دیاکۆ ئالوول زکورد.ئورگ.

هەر بژین و سەرکەوتوو بن. لەگەڵ ڕێزی بێکۆتایی.

پیـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــرۆزه!
زۆر پێم گونجاوە.

ماندوو نەبن.
منیش پێم گوونجاوە و دڵنیاشم هێنده ناخایەنێ ئەوەیش وەک وشەی "ماڵپەڕ"، "سەکۆ" و "ڕاژەکار" و ... جیگای خۆی دەکاتەوە.
لە هەمانکاتیشدا زۆر سادە و ساکارە، یەک "a"یە و بەدەوری خۆیدا لوولی خواردەوە. بە بڕوای من لەوەش کوردییتر نابێ.
حامید درودی ئالوول جی مایل خاڵ کوم = hamiddurudi@gmail.com
هەر بژین و سەرکەوتوو بن.

دەستتان خۆش، پڕ بە پێستی خۆیەتی