تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئەم بەشە چۆن دێتەوە؟

farman

Farman

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔16۔ )

ئەم كاتەتان باش:
كاتێك دەست لەسەر (ctrl + alt + delet ) دادەنێم دەبێت پەنجەرەیەك بكرێتەوە، بەڵام لای من ئەو پەنجەرەیە كەدەكرێتەوە و یەكسەر دادەخرێت؟!! هۆی ئەمەچی‌یە بەڕێزان. وە كاتێك لە لیستی ستارت(start) دەچمه سەر (run) و دەنوسم (regedit) بەهەمان شێوە ئەویش دێتەپێشەوە و پاشان نامێنێت.
لەگە‌ڵ رێز و سڵاوی برا بچوتان فەرمان

تێبینی:
كۆمپیوتەرەكەم 3 جار (restart) كردووەتەوە. وه بۆ ماوەی 12 سەعات كۆمپیوتەرەكە دانەگیرساوە.

كەسێك نەبوو بتوانێ یارمەتیم بدات؟
بەڕێزان موشكیلەكەم گەورەتر بووه. ئەگەر بكرێت پێم بڵێن چۆن بتوانم كۆمپیوتەرەكەم بگەڕێنمەوە بۆ ماوەی مانگێك لەمەوپێش! ئەوكاتە هیچ موشكعلەم نەبوو، ێستا مئشكعیلەم زۆر بۆ هاتووەتە پێشەوه.

كاك فەرمان سڵاو
بۆ تاقی كردنەوه بەم شێوه ‌بیكەرەوه ،
لەجێگایەكی خاڵی لە خوارەوەوه بەرابەر start بەدەستی ڕاست ماوسەكەت كلیك بكه باشان لەخوارەوه بۆ سەرەوه نوسراوەی سێهەم هەڵبژێره.
كاتێك ئەمەت كرد بزانه هەما‌ن شێوەیه؟
لەگەڵ ڕێزم

كەریم ‌قوبادی...

سڵاو
بەرێز م بۆ گەڕانەوە مانگێك ئاوا بكە:
1) لە windows XP دا : كلیكی لۆگۆی windows و pause break بكە پێكەوە ؛لەسەر keyboard ؛ شاشەیەك دێتە پێش لەوێدا
system restore كلیك بكە ،لەوێدا ده كرێت بیگەرێنیتەوە .
2) لە win ME دا:بچۆ start _programs _ _accessories _ _ _system tools _ _ _ _system restore , بەم شێوە دوای بكەوە !!!

(:-

زۆر زۆر سوپاس بەڕێزان ( كاك سانا و كاك كەریم قوبادی ) زۆر سوپاسی یارمەتی و هاوكاریتان دەكەم، ئێستە كۆمپیوتەرەكە زۆر باش بووە زۆر سوپاس بۆ ئێوە . هەر سەركەوتوو بن.

سڵاو ئازیزان!
وه ڵڵا من فڕم به سه ر ئه م كێشه یه وه نیه. به س ویستم بڵێم تازه بیستومه كه ناو (سانا) كاك بێت!
كه واته ‌ئه بێت ته له فۆن بكه م بۆ براكه م و پێی بلێم كه ناوی كۆرپه ساواكه یان بگۆڕن به (ئیسماعیل) له (سانا)وه.
سوپاس.

كۆترباز دڵەكەم هاهاهاها ببورە وەڵلا من بۆیە ( سانا ) به كاك بانگ دەكەم چونكه من خۆم هاورێیەكم هەیە ناوی سانایە و كوڕە.
جا سانا بەڕێزم ئەگەر كاك نیت ئەوا خوشكی بەڕێز و گە‌ورەی منیت.

بۆ ئایندە :
ئەو جۆرە كێشانە بەرنامەی دیمۆ و پرۆپاگەندە (وەك گاتۆر gator..هتد) دروستی دەكات هاوكات كوژاندنەوەی بەهەڵه، ئینجا زانیاری ناو registry دەگۆڕن و سیستەمەكەش بەتەواوەتی زانیارییەكان نادۆزێتەوە. . . خۆ پاراستنیش باشترە لەچارەسەر، بۆیە وای بە باش دەزانم كە سیستمەكەت پاکڕابگریت و زوو زوو پەڕگە file و زانیارییە كاتییەكان بسڕیتەوه.. گەر زانیت بەرنامەیەك لەخۆیەوە دامەزراوە با یەكەم كارت دەركردنی كێبڵی ئنتەرنێتەكە بێت تاكو بەسەلامەتی لە سیستەمەكەتی جیابكەیتەوه.

سڵاوم.

بەڵێ كاك كاوەی ئاسنگەر سوپاس بۆ ئامۆژگاری‌یەكەت، بەڵێ وا دەكەم لەمەو دوا.
بەڕێزان ئێستا كۆمپیوتەرەكە لەخوا بەزیا بێت عەیبی تیا نیە، بەڵام پرسیارێكم هەیه،‌ ئەویش:
كاتێك لەم بەشەدا (ctrl + alt + delet ) = (aktivitetshanteraren) سەیری بەشی (processer) دەكەم دەبینم زیاد لا 15 پرۆگرام كار دەكات.من كرتە لەسەر (avsluta process) بكەم یان نا ؟ ( ببوورن پرۆگرامەكە سویری‌یە * ئەم پرۆگرامانە بوەستێنم یان نا ؟ *

زۆر سوپاس

برام لەو جێگەیه پرۆگرام لانابرێت یا زیاد ناكرێت، ئەگەر ئەتەوێ ئەو پرۆگرامانەی كە خۆیان Auto ستارت ئەكەن
لایان بەریت ئاوا بكه. به سویدی بۆت ئە نوسم!!!!
start....
kor یا run
لەوێ بنوسه
msconfig....
autostart....
لەوێ ئەپرۆگرامانە لا بەره كەناتەوێ خۆیان داگیرسێن

سەركەوتوو بیت

كەسێك نەبوو وەڵامێكم باتەوە ؟

سڵاو كاك فەرمان..
ڕەنگە هاوڕێیان بە منیشەوە نەزانین ئەو پرۆگرامانەی لە process دان چی و چین؟
بۆیە سەختە هەر لە خۆوە بڵێین بیوەستێنە یان نا!!
ئەو پرۆگرامانەی لە لایەن سیستەمەوە دەبرێن بەڕێوە system یان لاوە نووسراون.

كاتێكی خۆش

بەڕێز فرمان، چ قەوماوە، جەژنی كرێكاره؟‌ پرۆسەكان بۆ دەوەستێنیت؟ ئەگەر ئەم پرۆسانه بوەستێنی، ئەی بەتەمای چۆن كۆمپیوتەرەكەت كاربكات؟ ناوی خوای لێبێنەو وازیان لێبێنه.

زۆر سوپاستان دەكەم براكانم.
وەڵلا بۆ بیان وەستێنم؟! هەروا ویستم لێتان بپرسم، چونكە پپرۆگرامەكان زۆرن كە كار دەكەن, وە منیش كاتێك پێویستم بەیارمەتی هەبوو برایەك شتێكی لەوبابەتەی ووت منیش گوێم پێ نەدا و نەم كرد چونكە بەڕاستی لێی حاڵی نەبووم. بەڵام ئێستە بەهۆی یارمەتی ئێوەوە موشكیلەم شكور نەماوە ، هەر لەبەر ئەو هۆیەش من پرسیم لە ئێوەی ئازیز ( ئایا ئەو پرۆگرامانە بوەستێنم یان نا؟) بەڵام وابزانم ئێوە باش لێم حاڵی نەبوون. دووبارە دەپرسم و دەڵێم ئەگەر ئەو پرۆگرامانە زیانیان هەیە با بیانوەستێنم

لەگەڵ ڕێز و سڵاوی برا بچوكتان فەرمان

كاك فرمان، ئەم پرۆگرامانەی له بەشی پرۆسەكان دەسووڕێن، زۆربەیان پێویستن ئەگینا كۆمپیوتەرەكەت كارناكات، هەروەها زۆربەشیان لەژێر كۆنترۆلی تۆ نین و وەستاندنیان لەكار قەبوول ناكرێت. لەوانەیه پرۆسەیەكی تێدابێت كه پێویست نەبێت یاخود زیانبەخش بێت، بەڵام تا ناوی هەموو پرۆسەكان نەنووسیت، ئێمه چۆن بزانین كام پرۆسه بوەستێنەو كام وازلێبێنه؟ لەهەمان كاتدا وەستاندنی پرۆسەیەك، مانای ئەوه نییه ئیتر تەواو، بەڵكو كانسێكی مەزن هەیه كه دوای داگیرساندنەوەی ویندۆز، خۆی بخاتەوه كار. بۆیه پرۆسەی ناحەز دەبێت لە بەشی Services بوەستێنرێت و disable بكرێت. بەڵام پێشنیار ئەوەیه، ئەگەر شارەزییتان لەم بەشە نییه، جارێ دەستكاری مەكەن، ئەگەر توانیت ناوی پرۆسەكان بنووسیت یا خود print screen ـێكی پرۆسەكانمان بۆ بخەیته سەر ئەم سەكۆیه، ئەو كات بەسەر هەردوو چاوان بە خۆشحاڵییەوه دەگەڵ هاوڕێیان سەیری دەكەین و یەكە یەكه شییان دەكەینەوه.

بەڵێ منیش زۆر سوپاستان دەكەم .وەڵلا ئەوە هەر ئێستا بۆتان دەنووسم.
IEXPLORE.EXE
penetarare.exe
Popunder.exe
QServer.exe
NAVW32.exe
msnmsgr.exe
realplay.exe
trickler_4010.exe تێبینی:
( ئەم بەشە لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكە بەشێوەی پەنجەرەیەك دەكرێتەوه بەس OK هەیە كلیكی لەسەر بكەم وە بەهیچ شێوەیەك لاناچێ)به سویدی نوسراوە* det går inte att hitta procedurstartadressen WSCUpdateProvider i DLL-filen WS2_32.dll *

opware32.exe
kazza.exe
XTCfgLoader.exe
IEDRIVER.EXE
PgMonitr.exe
Navapw32.exe
ps2.EXE
wuauclt.exe
tfswctrl.exe
hpsysdrv.exe
dw.exe
explorer.exe
xcommsvr.exe
rundll32.exe
svchost.exe
nvsvc32.exe
Navapsvc.exe
mnmsrvc.exe
spoolsv.exe
svchost.exe
svchost.exe
svchost.exe
svchost.exe
lsass.exe
services.exe
winlogon.exe
csrss.exe
snss.exe
taskmgr.exe
System
systems väntprocess

زۆر زۆر سوپاستان دەكەم .

ئەمانەی خوارەوه پێویستن:
IEXPLORE.EXE
QServer.exe
NAVW32.exe
Navapw32.exe
hpsysdrv.exe
explorer.exe
rundll32.exe
svchost.exe
nvsvc32.exe
Navapsvc.exe
spoolsv.exe
svchost.exe
lsass.exe
services.exe
winlogon.exe
csrss.exe
smss.exe
taskmgr.exe
System
systems vantprocess
-----------------------------------------------
ئەمانی تر زیانبەخش یان خاوكەرە‌‌وەن، دەتوانیت ڕایانگریت، هەرچەنده لەوانەشه سیستم ڕێگات پێنەدات چونكه پرۆسەكان لەكاردان و دوای هەڵگیرساندنەو‌ی ویندۆز دەگەڕێنەوه. بۆیه دەبێت لەبەشی startup ـی كۆمپیوتەرەكەت و لە registry بیانسڕیتەوه، بڕۆ بۆ Registry:
HKEY_LOCAL_MACHINE\SOFTWARE\Microsoft\Windows\CurrentVersion\Run

لەبەشی run دەتوانیت پرۆگرامه ناحەزەكان بسڕیتەوه، بەڵام ئاگاداربه، شتی نەسڕیتەوه، با كۆمپیوتەرەكەت له كارنەكەوێت، ئەگەر نا ئەو پرۆگرامانەی لەبەشی run ـی registry ـدا هەن، لێره بیاننووسەوه تا چاوێكیان پێدابخشێنینەوە.