ئەم بەشە چۆن دێتەوە؟
ئەم كاتەتان باش:
كاتێك دەست لەسەر (ctrl + alt + delet ) دادەنێم دەبێت پەنجەرەیەك بكرێتەوە، بەڵام لای من ئەو پەنجەرەیە كەدەكرێتەوە و یەكسەر دادەخرێت؟!! هۆی ئەمەچییە بەڕێزان. وە كاتێك لە لیستی ستارت(start) دەچمه سەر (run) و دەنوسم (regedit) بەهەمان شێوە ئەویش دێتەپێشەوە و پاشان نامێنێت.
لەگەڵ رێز و سڵاوی برا بچوتان فەرمان
تێبینی:
كۆمپیوتەرەكەم 3 جار (restart) كردووەتەوە. وه بۆ ماوەی 12 سەعات كۆمپیوتەرەكە دانەگیرساوە.
كاك فەرمان سڵاو
بۆ تاقی كردنەوه بەم شێوه بیكەرەوه ،
لەجێگایەكی خاڵی لە خوارەوەوه بەرابەر start بەدەستی ڕاست ماوسەكەت كلیك بكه باشان لەخوارەوه بۆ سەرەوه نوسراوەی سێهەم هەڵبژێره.
كاتێك ئەمەت كرد بزانه هەمان شێوەیه؟
لەگەڵ ڕێزم
كەریم قوبادی...
سڵاو
بەرێز م بۆ گەڕانەوە مانگێك ئاوا بكە:
1) لە windows XP دا : كلیكی لۆگۆی windows و pause break بكە پێكەوە ؛لەسەر keyboard ؛ شاشەیەك دێتە پێش لەوێدا
system restore كلیك بكە ،لەوێدا ده كرێت بیگەرێنیتەوە .
2) لە win ME دا:بچۆ start _programs _ _accessories _ _ _system tools _ _ _ _system restore , بەم شێوە دوای بكەوە !!!
(:-
سڵاو ئازیزان!
وه ڵڵا من فڕم به سه ر ئه م كێشه یه وه نیه. به س ویستم بڵێم تازه بیستومه كه ناو (سانا) كاك بێت!
كه واته ئه بێت ته له فۆن بكه م بۆ براكه م و پێی بلێم كه ناوی كۆرپه ساواكه یان بگۆڕن به (ئیسماعیل) له (سانا)وه.
سوپاس.
بۆ ئایندە :
ئەو جۆرە كێشانە بەرنامەی دیمۆ و پرۆپاگەندە (وەك گاتۆر gator..هتد) دروستی دەكات هاوكات كوژاندنەوەی بەهەڵه، ئینجا زانیاری ناو registry دەگۆڕن و سیستەمەكەش بەتەواوەتی زانیارییەكان نادۆزێتەوە. . . خۆ پاراستنیش باشترە لەچارەسەر، بۆیە وای بە باش دەزانم كە سیستمەكەت پاکڕابگریت و زوو زوو پەڕگە file و زانیارییە كاتییەكان بسڕیتەوه.. گەر زانیت بەرنامەیەك لەخۆیەوە دامەزراوە با یەكەم كارت دەركردنی كێبڵی ئنتەرنێتەكە بێت تاكو بەسەلامەتی لە سیستەمەكەتی جیابكەیتەوه.
سڵاوم.
برام لەو جێگەیه پرۆگرام لانابرێت یا زیاد ناكرێت، ئەگەر ئەتەوێ ئەو پرۆگرامانەی كە خۆیان Auto ستارت ئەكەن
لایان بەریت ئاوا بكه. به سویدی بۆت ئە نوسم!!!!
start....
kor یا run
لەوێ بنوسه
msconfig....
autostart....
لەوێ ئەپرۆگرامانە لا بەره كەناتەوێ خۆیان داگیرسێن
سەركەوتوو بیت
سڵاو كاك فەرمان..
ڕەنگە هاوڕێیان بە منیشەوە نەزانین ئەو پرۆگرامانەی لە process دان چی و چین؟
بۆیە سەختە هەر لە خۆوە بڵێین بیوەستێنە یان نا!!
ئەو پرۆگرامانەی لە لایەن سیستەمەوە دەبرێن بەڕێوە system یان لاوە نووسراون.
كاتێكی خۆش
بەڕێز فرمان، چ قەوماوە، جەژنی كرێكاره؟ پرۆسەكان بۆ دەوەستێنیت؟ ئەگەر ئەم پرۆسانه بوەستێنی، ئەی بەتەمای چۆن كۆمپیوتەرەكەت كاربكات؟ ناوی خوای لێبێنەو وازیان لێبێنه.
كاك فرمان، ئەم پرۆگرامانەی له بەشی پرۆسەكان دەسووڕێن، زۆربەیان پێویستن ئەگینا كۆمپیوتەرەكەت كارناكات، هەروەها زۆربەشیان لەژێر كۆنترۆلی تۆ نین و وەستاندنیان لەكار قەبوول ناكرێت. لەوانەیه پرۆسەیەكی تێدابێت كه پێویست نەبێت یاخود زیانبەخش بێت، بەڵام تا ناوی هەموو پرۆسەكان نەنووسیت، ئێمه چۆن بزانین كام پرۆسه بوەستێنەو كام وازلێبێنه؟ لەهەمان كاتدا وەستاندنی پرۆسەیەك، مانای ئەوه نییه ئیتر تەواو، بەڵكو كانسێكی مەزن هەیه كه دوای داگیرساندنەوەی ویندۆز، خۆی بخاتەوه كار. بۆیه پرۆسەی ناحەز دەبێت لە بەشی Services بوەستێنرێت و disable بكرێت. بەڵام پێشنیار ئەوەیه، ئەگەر شارەزییتان لەم بەشە نییه، جارێ دەستكاری مەكەن، ئەگەر توانیت ناوی پرۆسەكان بنووسیت یا خود print screen ـێكی پرۆسەكانمان بۆ بخەیته سەر ئەم سەكۆیه، ئەو كات بەسەر هەردوو چاوان بە خۆشحاڵییەوه دەگەڵ هاوڕێیان سەیری دەكەین و یەكە یەكه شییان دەكەینەوه.
ئەمانەی خوارەوه پێویستن:
IEXPLORE.EXE
QServer.exe
NAVW32.exe
Navapw32.exe
hpsysdrv.exe
explorer.exe
rundll32.exe
svchost.exe
nvsvc32.exe
Navapsvc.exe
spoolsv.exe
svchost.exe
lsass.exe
services.exe
winlogon.exe
csrss.exe
smss.exe
taskmgr.exe
System
systems vantprocess
-----------------------------------------------
ئەمانی تر زیانبەخش یان خاوكەرەوەن، دەتوانیت ڕایانگریت، هەرچەنده لەوانەشه سیستم ڕێگات پێنەدات چونكه پرۆسەكان لەكاردان و دوای هەڵگیرساندنەوی ویندۆز دەگەڕێنەوه. بۆیه دەبێت لەبەشی startup ـی كۆمپیوتەرەكەت و لە registry بیانسڕیتەوه، بڕۆ بۆ Registry:
HKEY_LOCAL_MACHINE\SOFTWARE\Microsoft\Windows\CurrentVersion\Run
لەبەشی run دەتوانیت پرۆگرامه ناحەزەكان بسڕیتەوه، بەڵام ئاگاداربه، شتی نەسڕیتەوه، با كۆمپیوتەرەكەت له كارنەكەوێت، ئەگەر نا ئەو پرۆگرامانەی لەبەشی run ـی registry ـدا هەن، لێره بیاننووسەوه تا چاوێكیان پێدابخشێنینەوە.