داواكاری
بۆ هەموو هاوڕێیانم لەگەڵ ڕێزمدا:
لینكی ڕاستەوخۆ بۆ داگرتنی پرۆگرام و بڵاوكردنەوەی لەگەڵ لینك بۆ سیریاڵ و كراك، له هەموو سەكۆیەكی جیهان قەدەغەیه، بۆیه لێرەش ئەم یاسایه پێڕەودەكرێت. دڵنیام ئەگەر وا بەردەوام بین ئەم سایته دادەخرێت، وابزانم كەستان حەزناكەن كارێكی وا ڕووبدات!
زۆر داوای لێبووردن دەكەین، بەڵام یەكێك له ئەدمینەكای kurditgroup بۆی هەیه بێ ئاگاداری كردنەوه، هەر پەیامێك بسڕێتەوه كه لینك بدات به سیریاڵ و كراك و داگرتنی نا یاسایی. هیوادارین دڵگران نەبن، بەڵام ئازادی لای ئێمەش مانای بەرپرسیاریی دەگەیەنێت.
بەناوی كوردایەتی گرووپ
ماندوو نەبن؛
یەك دوو پێشنیاری ساكارم هەیە. بۆ نموونه له بۆشاییەكانی ناو و ئیمێل ئەگەر بكرێت پێویست نەبێ هەموو جارێ ئەو زانیارییانه بنووسینەوه. ئەگەر بكرێت شوێنێك هەبێ مڕۆڤ خۆی هەڵبژێرێت ئایا دەیەوێت ئەم زانیارییانه بمێننەوه یا نا ...
ئەوەی ترم له بیر چووه ... با له بیرم بێتەوه ، بۆتان دەنێرم ... =)))
شاد بن !
سڵاو،
بەردەقانی و بەڕێوەبەرانی ئەم سەكۆیە :-
گەر بكرایە بەشێكی تایبەتتان بكردایەتەوە بۆ "بەرنامەكان" تا تیایدا باسكردن و بەكارهێنان و پێناسەیان بۆ بكرێ و ڕوون بكرێنەوە..
ئەوسا بەشی "پرسیارو وەڵام" تایبەتمەند دەبۆوە بۆ كاری خۆی.
بژین.
سڵاو
منیش لەگەڵ پێشنیارەكەی كاك كاوەم بەڕاستی بەشی پرسیار و وەڵام شیرازەی خۆی لە دەست داوه
ئەم بەشە با تەنها بۆ چارەسەری كێشەكان بێت و بەس .
باشه بەڕێزان ئەو پرۆگرامانه كه بەڵاو كردنیان قەدەغەیه كاتێك له سایتێكدا بەڵاو بكرێتەوه تەنها بۆ یەك مانگ ئایا ئەوەش هە قەدەغەیه؟
بەڵێ كاك كەریم بۆیە قەدەغەیه چونكە یەكسەر لێرەوه لینكی بۆ ئەكرێت بۆ دابەزاندن ئەگەر لینكی ئەو سایتەی
كە خۆی بە بەلاش ئەیدا بخرێتە ئێره ئەو كات هیچ گرفتێك بۆ ێره دروست ناكات.
هەچ لینكێك لەم فۆرەمەوه دانێیت، بەمەرجێك كه بەڕێوەبەری فۆرم بنوسێت كه بەرپرسیار نیه له پەوستكراوەكان، هیچ كێشەیەكی یاسایی درووستناكات بۆ خاوەنی فۆرمەكه. (تەنها پۆرنۆی منداڵ نەبێت كه یاسای ئینتەرناشناڵی بۆ دانراوه)
من زۆر سوپاستان ئەكەم ئەگەر لینكی ئەو یاسایانەی كه ئێوه باسی گرفتی لێوەئەكەن لەم بەشەدا پەوستی بكەن تا كەسێكی وەك من تێگەیشتنی بۆ "فۆرەم" ڕاستبكاتەوه چیتر لەچوتیدا نەمێنێتەوه.
پاشەكیی من نەم وتووه لینك هەبێت یان نەبێت لەم سەكۆیه. بەڵام با چەند ڕوونكردنەوەیەكت لەسەر ئەو بابەته پێبڵێم:
1- بابەتەكه باسی "سەكۆ، مەكۆ، فۆرەم" ناكات، منیش لەپەیامەكەی سەرەوەمدا باسی "سەكۆ" ئەكەم.
2- بابەتەكه باس له شتێكئەكات زۆر دووره له پرۆگرامی نایاسایی یان كراك یان سیریاڵ.
3- لەگەڵ ئەوەشدا من لەگەڵ ئەو بڕیارەی ئەو دادگایەدام، بەڵام هێشتا دیار نیه كه بڕیارەكه پەسەندئەكرێت یان نا، چونكه ئەگەر پەسەند بكرێت ئەوا ئەو وڵاته جیاوازی نابێت لەگەڵ ئەفغانستانی سەردەمی تاڵەبان، چونكه ئینتەرنێت هەمووی بەیەكەوه بەستراوه بە لینك و قەدەغەكردنی لینكی ناڕاستەوخۆ واته قەدەغەكردنی ئینتەرنێت.
بەڵێ ئەگەر سایتەكه لینكێك دانێت، ناڕاستەوخۆش بێت، لەیەكێك له پەیجەكانی سایتەكه بۆ illegal content ، بێگومان ئەوه قەدەغەیه، تەنانەت له وڵاتێكی عەرەبی وەك لوبنانیش، بەڵام ئێمه باسی Forum ئەكەین.
بەڕێزت ئازادیت و كێشەی خۆته چی قەدەغه ئەكەیت و چی ناكەیت، من بەشبەحاڵی خۆم بۆ لینك نایەمه ئەم سەكۆیه، بەڵام بەمن مەڵێ كه یاسای ئینتەرناشناڵی (یان ئەوروپی) تایبەت (جگه له "پۆرنۆی منداڵ") هەیه بۆ كۆنتێنتی فۆرەم، بەڵكو كه لینكەكەیت پەیداكرد زۆر مەمنوونم كه پەوستی بكەیت.
شایەنی باسه ئەو بڕیارەی ئەو دادگایه باس له لینكێك ئەكەن كەبەناڕاستەوخۆ ئەگات به
بڵاوكراوەی the periodical Radikal كه باس له ڕێگەی بلۆككردنی گویزانەوەی مەوادی ئەتۆمی ئەكات كه چەند گرووپێك دژین و ڕێگەیان لێئەگرن، چەندینجار له تەلەفزیۆندا پیشاندراون كه چۆن خۆیان ئەپێچنەوه به هێڵی شەمەندەفەرەكانەوه بۆ ڕێگرتن لەو گوێزراوانه.
من پێم وایه تێگەیشتن لە نایاسایی بوونی قەدەغەكراوەكان زۆر جار ئەكەوێته سەر چۆنێتی بیركردنەوە و پابەند بوونی مرۆڤ بەو یاسایەنەوه
بۆ نمونە دانیشتن لە دوای ئۆتۆمۆبیل بە بێ خۆ بەستنەوه نایاسای یه بەڵام زۆر كەم كەس ئەوكاره ئەكات و كەسیش ناڵێ بۆ خۆت نابەستیتەوه
هەروەها كۆپی كردنی (سی دی) موسیك نایاساییه و كەسیش نیە ئەو كارەی نەكردبێت ، فرێدانەدەرەوەی پاشماوەی جگەره لە ناو
ئوتۆمۆبیل زۆر نایاسایی یه بەڵام زۆرجار بەچاوی خۆمان ئەیبینین وه وه وه ...هتد
هەر وەك دانانی لینكی دابەزاندنی پرۆگرامەنایاسایەكان نایاسایین ئەویش بە هەمان شێوەی ئەو بابەتانەی كە باسمان كرد.
جا باشتر وایه ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار بزانین پێش ئەوەی كەسێك یا لایەنێك پێمان بڵێت ئەو كارەنایاسایی یه.
كاك هێمن،
ئەمەی كه نووسیوته منیش لەگەڵتام و هاوبیرتم، بەڵام ئایا ئەگەر كەسێك له كورسی پێشەوەی ئۆتۆمۆبێلێكدا (تەنیشتی شۆفێر) خۆی نەبەستێتەوه و پۆلیس پێی بزانێت، ئایا سزای شۆفێرەكه ئەیەن یان ئەو كەسە؟
بۆ فۆرەمیش هەمان شته، لەبەرئەوی شوێنێكی كرواوەیه و كەسەكان ئەتوانن دەستیان پێی بگات، وەلەبەرئەوەی هەندێك فۆرەم هەزارەها كەس ڕۆژانه بابەت ئەخاتەڕوو تێیدا و خاوەن سایت مەرج نیه بتوانێت هەموو پەیامەكان بخوێنێتەوه سێنسۆریكات، خاوەن سایت بەرپرسیار نیه له پۆستكراوەكانی ئەو فۆرەمه بەڵكو تەنها ئەوەی لەدەستدێت كه خۆی لەبەرپرسیاریی پەوستكراوەكان دوورخاتەوه به نووسینی چەند خاڵێك و ڕوونكردنەوەی لایەنی خۆی.
بێگومان هەروەك نووسیم پێشتر كه هەندێك بابەت هەن كه یاسای تووندیان لەسەر هەیه و كێشەی زۆریی بەدواوەیه.