پرسیارێك لەبارەی پرۆگرامی Photoshop..
سڵاوتان لێبێت بەڕێزان:
پرسیارێكم هەیە لە ێوەی بەڕێز. ئەویش ئایا دەتوانم پرۆگرامی photoshop لە ئەنتەرنێتەوە دابگرم؟
ئەگەر سایتێك یان شوێنێكی وا هەیە زۆر سوپاستان دەكەم ئەگەر بۆم بنوسن لێرە یان بە e-mail بۆم بنێرن، سوپاستان دەكەم.
براتان فەرمان
سڵاو...
كاك فەرمان دەتوانی له Kazaa پەیدای كەیت...
سەیری ئەم لاپەڕە بكە كاك فەرمان!
http://www.arabsgate.com/software/
كاك فەرمان پاشەكەوت كردن (خەزن كردن) لە فۆتۆشۆپ لەسەر خۆت كەوتووە به چ فۆرماتێك بتەوێت.
ئەگەر ئەو كارەی تۆ ئەیكەیت لەنیوەی كارەكەتدا تاقەتت لێی چوو ئەوا بە فۆرماتی psd پاشەكەوتی ئەكەیت، هەركاتێك ویستت بەردەوام بیتەوە لەسەری جارێكی تر ئەیكەیتەوه.
ئەگەر كارەكەت تەواو كرد ئەوا فۆرماتی وێنە زۆره بۆ نموونە : gif, jpeg, bmp, jpg, png ...هتد
ئەگەر نەشتزانی ئەو كاره بكەیت به تەختەكلیلەكەت ( keyboard ) پەنجە لەسەر Ctrl + S یان Shft + Ctrl + S یان Alt + Shft + Ctrl + S
دابنێ یان كرتە له File بكەو دیسان Save as. ئەو كاتە پەنجەرەیەكت بۆ ئەكرێتەوه، لەبەشی خوارەوه Format نووسراوه. لە تەنیشتی خۆی Photoshop (*.PSD.*PDD كرتەیەك لەسەر ئەو نووسینە بكە هەموو جۆری فۆرماتەكانت بۆ دەرئەكەوێت یەكێكیان هەڵبژێرە. ئەگەر دوودڵیت لەسەر ئەوەی كامیان هەڵبژێریت بەقسەی من ئەكەیت gif هەڵبژێرە :) و بڕۆ بەخێرچیت.
كاكی خۆم دەبێ ئاوا بكەع هێندە زەمەت نیه بەڵام لە adobe imageReady زۆر هاسانتره. چاو لێره بكه هەمووت بۆ باس دەكا:
http://www.kurditgroup.org/article.php?sid=86
كاك فەرمان بەڕای من پرۆگرامی Animation Shop 3 كه لەگەڵ Paint Shop Pro 8 دادەبەزێت زۆر ئاسانتره بۆ وێنەی جموجوی یاخود وێنەی بزوێن تا Photoshop. من خۆم هەمە له كۆمپیتەرەكەم زۆر كاری جوڵانەوەی پێ دەكەم وه زۆر ئاسانه دەتوانیت لەم لینكەی خوارەوە دایگریت Continue كلیك بكه گەر دانەبەزی دەتوانی ئیمالەكەت بدەیتێ لەگە ناوێكدا .
http://www.jasc.com/trialreg.asp?pid=003
برای بەڕێز كاك فەرمان نازانم مەبەستت لە وێنەی جوڵانەوە چیه ئەو پرۆگرامه كە ناوی Animation Shop دەتوانێت تا ڕادەیەك وێنەی ئاسایی بگۆڕێت بۆ بزوێن واتە جوڵانەوه من بۆ نمونە ئەم لینكەم بۆ ناردیت كه چەند وێنەیەكی بزوێنی تیایه كە لە Animation Shop دروستم كردوه گەر مەبەستت ئەجۆرە بزوێنە بێت ئەو كاته پێت دەڵێم چۆنه.
فەرمو بیبینه. http://www.geocities.com/karim_qubadi/k_q.html
بۆ كاك فەرمان،
كاكه لەڕێگەی مێسنجەرەوه و بەهۆی دەنگەوه ئەكرێت یارمەتیت بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەم سەكۆیەوه بڕواناكەم بتوانرێت وەڵامی پرسیارەكانت بدرێتەوه.
برای بەڕێز كاك فەرمان ئەو كاره زۆر ئاسانه بەڵام ئەبێت خۆت به كاری بێنیت تا فێر دەبیت ئەوەڵ وێنەیەك له Animation Shop بكەرەوه بەڵام با زۆر گەره نەبێت بۆ ئەوەی خێرا بكرێتەوه كاتێك وێنەكەت هێنا Effects كه له سەرەوه نوسراوه بیكەرەوه پاش Effects ئەو چەند نوسراوه بۆ جموجوڵی وێنەكەیه دەتوانیت بەو شێوه كە لەو پرۆگرامه دایه وێنەكە بجوڵێنیت. تاقی كەرەوه وه گەڕ پرسیارێكت هەبو نامەیەك بنێره بۆ برای خۆت.
كاك فەرمان،
پێش هەموشتێك گەر Kazaa ت نیه، ئەوا باشترین كەزا kazaalite ته كه لێره دایبەزێنه http://www.kazaalite.tk . پاشان له بەشی پشكنین یاخود سێرچ دا بنوسه Photo Shop و پاشان كلیكی Search بكه. تازەترین فۆتۆشۆپ ڤێرشنی 7 لەوێ داگره. گەر ڤێرشنی بەرزتریش هەبوو ئەوا باشتر. پاشان Jesic Paint Shop Pro 8 زپر پرۆگرامێكی بەهێزه و Animation Shop تێدایه و زۆر ئاسانه بەكارهێنانی. گەر ویستت جوڵەی سێ بوعدیی 3D Animation دروست بكەیت، ئەم پرۆگرامه زۆر ئاسانه بەكارهێنانی Bryce 5.